سەلام عەبدوڵا : حزبه‌كان و ئیداره‌كانی هه‌ردوو زۆن به فه‌رمانی رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ناتۆ و كۆمپانیه زلهێزه‌كان كارده‌كه‌ن… دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ بەڕێز سەلام عەبدوڵا چالاکوانی سیاسی و هەرەوەزی لە شاری خانەقین سەبارەت بە هەلومەرجی سیاسی کوردستان و ئاینندە سیاسیەکەی….
سەلام عەبدوڵا : حزبه‌كان و ئیداره‌كانی هه‌ردوو زۆن به فه‌رمانی رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ناتۆ و كۆمپانیه زلهێزه‌كان كارده‌كه‌ن…
دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ بەڕێز سەلام عەبدوڵا چالاکوانی سیاسی و هەرەوەزی لە شاری خانەقین سەبارەت بە هەلومەرجی سیاسی کوردستان و ئاینندە سیاسیەکەی….
بۆپێشەوە: گوشارەکانی دەسەڵاتی بۆرژوازی عێراقی بۆسەر دەسەڵاتی بۆرژوازی کورد، ڕۆژ بەڕۆژ زیاد دەبێت، هۆکاری سەرەکی زۆر بوونی هەڕەشەکانی سەر دەسەڵاتی هەرێم چییەو بۆچی دەگەڕێتەوە؟
سەلام عەبدوڵا: له‌دواییدا به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری هۆی سه‌ره‌كی ناكۆكییه‌كانه و به‌رگی قه‌ومی و مه‌زهه‌بی له‌به‌ریان كراوه. لایه‌نه‌كان له‌سایه‌ی ناتۆ به هاوده‌نگی به‌رنامه‌ی صندوقی دراوی نێودەوڵەتی جێبه‌جێده‌كه‌ن. ئه‌و ناكۆكییانه له رێژه‌ی فه‌رهوودكردنی سامانی ژێرژه‌مین و بانزه‌مین و په‌یوه‌ندی بازرگانی به وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه. ئه‌مه رای منه له‌كاتێكدا هه‌ر ئێستا گوێم لێ‌بوو كۆمپانیای غازی كۆرمۆر بۆ جاری سێهه‌م به راكێت بۆردومان كرا.
بۆپێشەوە: هاوکات لەگەڵ گوشارەکانی بەغدا بۆسەر دەسەڵاتی سیاسی هەرێم، هێرشی سەربازی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر هەرێم زیاتری کردووە، هەروەها ئێران ناوە ناوە لەڕێگای موشەک هاویشتنەوە بۆ هەولێر و دەوروبەری گوشارەکانی زۆرتر بووە، هۆکاری زیادبوون و فراوانبوونی گوشارەکانی تورکیا‌و ئێران بۆسەر هەرێم چییە؟
سەلام عەبدوڵا: سامانی گشتی خه‌ڵكی كوردستان له‌لایه‌ن كۆمپانیا بیانییه‌كانەوە كۆنتڕۆڵ كراوه، و به‌شی زۆری به‌ر حكومه‌تی ئیسلامفاشیستی توركیا كه‌وتووه. حكومه‌تی ئێرانیش گه‌رچی پشكی شێری هه‌یه، به‌ڵام هێشتا چاوی له سامان و بازاڕی هه‌رێمه. به كورتییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان گۆڕه‌پانی ململانێی وڵاتانی دراوسێیه.
بۆپێشەوە: زۆر بوونی مەترسیەکان بۆسەر هەرێم، رووی لە دەسەڵاتی حزبە بۆرژوازیەکانی کوردە، یان رووی لە خەڵکی کوردستانە؟
سەلام عەبدوڵا: مه‌ترسییه‌كان هه‌ر رووبه‌ڕووی هێزی كار بۆته‌وه. حزبه بۆرژواكان بوون به كۆمپانیای زه‌به‌لاح و له‌لایه‌ن ١٣ ملیاردێر و زیاد له سه‌د ملیونێر به‌ڕێوه ده‌چێت، له‌ولاوهش زۆرێك هه‌یه له‌ناو خه‌ڵك پاره‌ی نه‌شته‌رگه‌ری و ده‌رمان و كرێی خانوو و خوێندنیان نیه یان له‌سه‌ر قه‌رز ده‌ژین.
بۆپێشەوە: لە نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکانەوە تا دەگاتە لێدوانی بەرپرسانی هەرێم، هۆکاری هەرەشەکان بۆ سەر هەرێم دەگێڕنەوە بۆ ناتەبایی نێوان پارتی و یەكێتی و حزبە کوردیەکان بەگشتی و دوو ئیدارەیی و دوو هێزی پێشمەرگە….تاد، لەبارەیەوە دەڵێن چی؟
سەلام عەبدوڵا : رێكخراوه‌كانی UN به‌خۆیان ده‌ستی باڵایان هه‌یه له‌م ئاژاوه و برسی كردنەی خه‌ڵک! له ده‌یان راپۆرت له‌باره‌ی وڵاتانی تر خوێندوومه‌تەوە( راسپارده‌كانی صندوقی دراو بووه به هۆی ئازاری گه‌وره بۆ دانیشتوانی فیساره وڵات). ئه‌مه مافی مرۆڤه‌كه‌ی خانم بلاسخارده! ئه‌م خانمه گاڵته به ئەقڵی خه‌ڵک ده‌كات، و ئۆباڵی قه‌یران و پەشێوی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی له كوردستان و عێراق ده‌خاته ئه‌ستۆی حزبه‌كان. ئه‌مه راست نیه. حزبه‌كان و ئیداره‌كانی هه‌ردوو زۆن به فه‌رمانی رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ناتۆ و كۆمپانیه زلهێزه‌كان كارده‌كه‌ن.
بۆپێشەوە: ئایندەی سیاسی ئەم کێشمەکێشانەی نێوان هەرێم و بەغدا چۆن دەبینن و لێکەوتەکانی لەسەر خەڵکی کوردستان چییە؟
سەلام عەبدوڵا: له پاش ساڵی٢٠٠٥وه تا ئێستا بەغدا و هەولێر پێكه‌وه هه‌ڵیان كردووه‌و هه‌ڵیش ده‌كه‌ن، چونكه به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان هه‌یه و شانبه‌شانی یه‌كتر له چوارچێوه‌ی(ستراتیژی گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی تایبه‌ت ٢٠١٤-٢٠٣٠) كارده‌كه‌ن. ئه‌و هه‌ردوولایەنە؛ هه‌موو پلان و مه‌رجه‌كانی به‌رنامه لیبڕالیزمی نوێیان جێبه‌جێكردووه، و ئێستا وه‌ك خۆیان له‌به‌رنامه دایانڕشتووه. ساڵی ٢٠٢٢ قۆناغی سێهه‌می به‌رنامه‌كه‌یانه، واته ده‌وڵه‌ت هه‌نگاو به هه‌نگاو كه‌رته گشتییه‌كان ده‌دا به ده‌ستی كه‌رتی تایبه‌ت. ئه‌مه ناوه‌رۆكی كێشه‌كانه و هۆی دواخستی پێكهێنانی حكومه‌ته.
پێشەوە: لە ڕوانگەی ئێوەوە زامنی ئایندەیەکی باش بۆ خەڵکی کوردستان چییە و چۆن بەدی دێت؟
سەلام عەبدوڵا: ئێستا باری خه‌ڵك چه‌ند گرانه، له رۆژان و ساڵانی داهاتوو قورس‌تر ده‌بێت، واته هیچ زه‌مانه‌تێك نیه بۆ ئاینده‌ی باش، بگره ئاینده‌یه‌كی زۆر وێران له غیابی رۆڵی جدی هێزی چه‌پی په‌رته‌واز و مه‌كته‌بی و بیروكرات و سازشكار و دوور له خه‌ڵك.