مەراسیمی ناساندی کتێبی ١٩٠٣ لێکدانەوەی دانیشتنەکانی کۆنگرەی دووەمی حزبی کرێکاریی سۆشیال دیموکراتی ڕوسیا

0

مەراسیمی ناساندی کتێبی

١٩٠٣

لێکدانەوەی دانیشتنەکانی کۆنگرەی دووەمی حزبی کرێکاریی سۆشیال دیموکراتی ڕوسیا

 

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ٣٠ی حوزەیران(جون) ی ٢٠٢٢، لە هۆڵی کتێبخانەی جەمال عیرفان لە سلێمانی، مەراسیمی ناساندنی کتێبی ١٩٠٣- لێکدانەوەی دانیشتنەکانی کۆنگرەی دووەمی حزبی کرێکاریی سۆشیال دیموکراتی ڕوسیا، لەلایەن موحسین کەریمەوە، کە کاری وەرگێڕانی کتێبەکەی بۆ سەر زمانی کوردی ئەنجام داوە، بەبەشداری ژمارەیەك لە کەسایەتی کۆمۆنیست و هەڵسوڕاوی کرێکاری بەڕێوە چوو.

ئەم کتێبە لەزمانی فارسیەوە کراوەتە کوردی. بەشێکە لە سەرجەم قسەوباسەکانی ناو کۆنگرەی دوەمی حزبی کرێکاریی سۆشیال دیموکراتی ڕوسیا کە بەدوو بەش چاپکراوە. ئەم چاپکراوە کوردیە بەشی دووەمی کتێبەکە لە دانیشتنی(٨) ەمەوە تا دانیشتنی (١٩) دەگرێتەخۆی.  بەشی یەکەم و هەروەها (٣) دانیشتنی بەشی دووەم وەر نەگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی.

موحسین کەریم سەبارەت بە بایەخی وەرگێرانی کتێبەکە بۆ سەر زمانی کوردی قسەوباسێکی پێشکەش کرد و ئامادەبوانیش بە سەرنجەکانیان هەندێ لایەن و گۆشەی کارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد. هەر لەوێدا داوا کرا لە موحسین کەریم کە بەشی یەکەم و هەروەها (٣) دانیشتنی بەشی دووەم وەربگێڕێتە سەر زمانی کوردی بەمەبەستی بەدەستەوەدانی تەسویرێکی تەواو و هەمەلایەن سەبارەت بە باسەکانی کۆنگرە.

لە کۆتاییدا موحسین کەریم کۆپیەکی لە کتێبەکە وەکو دیاری پێشکەشی ئامادەبووان کرد.

Leave A Reply

Your email address will not be published.