شه‌ق وه‌شاندنی ناو دادگا، هێنده‌ی تر ده‌سه‌ڵاتی ڕیسوا كرد!
شه‌ق وه‌شاندنی ناو دادگا، هێنده‌ی تر ده‌سه‌ڵاتی ڕیسوا كرد!
ڕوداوی ئه‌مڕۆی ناو دادگای سلێمانی كه ئه‌فسه‌ر و چه‌ند پۆلیسێكی پارێزه‌ری ده‌سه‌ڵات و دادگا به شه‌ق كه‌وتنه گیانی چه‌ند ژنێك، ناڕه‌زایه‌تی توندی جه‌ماوه‌ری لێكه‌وتۆته‌وه. پاساوی ئه‌و ئه‌فسه‌ر و پۆلیسانه هه‌رچییه‌ك بێت، كه گوایه به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی دادگا ژنه‌كان به جانتا و شتومه‌كه‌كانی ده‌ستیان هێرشیان كردۆته سه‌ر پۆلیسه‌كان و ته‌شهیریان پێكردوون، به هیچ جۆرێك قابیلی قبوڵ نییه. ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌شی له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه بڵاوكرایه‌وه كه ئه‌فسه‌ره‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه و لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ پێكهێنراوه، جگه له‌وه‌ی له‌ژێر فشاری ناڕه‌زایه‌تییه‌كی فراواندایه دژ به‌م كرده‌وه قێزه‌ونه، هه‌وڵدانێكه بۆ هێوركردنه‌وه‌ی توڕه‌یی خه‌ڵك.
ئێستا ئیتر بۆ ئێمه و خه‌ڵك نه ڕوونكردنه‌وه و پاساوه‌كانی دادگای سلێمانی و نه لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت هیچ بایه‌خێكی نییه. ئه‌م ڕووداوه‌ش زۆر به ڕۆشنی ده‌ریخست كه دادگا جگه له ده‌زگایه‌كی كارتۆنی و بڕیارده‌ر و جێبه‌جێكه‌ری هه‌مان سیاسه‌ت و كارنامه‌ی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی دژه‌خه‌ڵك هیچی تر نییه. هه‌ر له حه‌ره‌می دادگاكانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا بووه كه چه‌ندین ژن كوژراون. هه‌ر له دادگاكانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه بووه دۆسیه‌ی چه‌ندین بكوژی ژنان ڕه‌وانه‌ی كۆڕه‌كانی سوڵحی عه‌شایری كراون. هه‌ر له‌و دادگایانه و له‌به‌رده‌میاندا سوكایه‌تی به ژنان كراوه، پاڵپشتی له كۆنه‌په‌رستی ئیسلامی و ده‌م پیسی هه‌ندێك له مه‌لا و وتارخوێن كراوه و كاتێكیش ژنان و پیاوانێكی یه‌كسانیخواز شكاتیان له دژی ئه‌وانه گه‌یاندۆته ئه‌و دادگایانه، پۆلیسه‌كانی هه‌ر ئه‌و دادگایانه باوه‌ش و ماچ بارانی مه‌لای جنێوفرۆش و فه‌تواده‌ری دژه ژنانیان كردووه. ئه‌و دادگایه و پۆلیسه‌كانیان له به‌رەی دژه ژن‌دا ڕاوه‌ستاون. كام دۆسیه‌ی ژنكوژی و ناحه‌قی و لێدان و سوكایه‌تی به ژنان هه‌یه له‌م دادگایانه‌دا به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتبن كه تاوانباران دادگایی كرابن و سزا درابن؟ كام ژنی لاچاو شینه‌وه‌بوو هه‌یه كه هانای بردبێته به‌رده‌م دادگاكانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته، دواتر به ده‌ستی ئومێد له‌سه‌ر دڵه‌وه گه‌ڕابێته‌وه لای مناڵه‌كانی؟
دادگاكانی كوردستان هه‌رگیز شوێنێك نه‌بوون بۆ داكۆكی له ژنان تاكو پۆلیسه‌كانیشیان وا ڕابهێنن و وانه‌ی ڕێزگرتن له حورمه‌ت و شكۆی ژنان و ئینسانه‌كانیان دابده‌ن. هه‌ر كاتێك ده‌سه‌ڵات چاوی له خه‌ڵكی ناڕازی سوور كردبێته‌وه، ئه‌فسه‌ر و پۆلیسه‌كانی دارعه‌سایه‌كی ئاماده بوون بۆ وه‌شاندن له گیان و شكۆی ئه‌و خه‌ڵكه به گشتی و ژنان به تایبه‌تی. ئه‌وانه ده‌زگا و پۆلیسی شه‌ق وه‌شاندن له مامۆستایان و خه‌ڵكی ناڕازی و داپڵۆساندن و سه‌ركوت و بگره ته‌قه‌كردنن له خۆپیشانده‌رانێك كه بۆ نان و كار و ئازادی و یه‌كسانی هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان.
ده‌زگای پۆلیس و ئه‌فسه‌ره‌كانی ئاوێنه‌یه‌كی ڕوونی ده‌سه‌ڵاتن، ده‌سه‌ڵاتێك كه تا سه‌ر مۆخ سه‌لماندوویه‌تی چه‌نده دژه ئازادی و دژه ژن و دژه خه‌ڵكی مه‌حرومه. جه‌ماوه‌ری تینووی ژیانێكی باشتر و ئاسوده‌یی و یه‌كسانی و ئازادیش ده‌مێكه چه‌كوشی ده‌ستیان بۆ داكوتینی بزماره‌كانی سه‌ر تابوتی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌رزكردۆته‌وه. ئیتر نه لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه و نه پاساوهێنانه‌وه‌ی دادگاكان دادیان نادات، هه‌ڵوێستی خه‌ڵك له نه‌فره‌ت و توڕه‌یی ده‌ربڕین ده‌رچووه و له چاوه‌ڕوانی وه‌شاندنی گورزی خۆیدایه.
كه‌سوكاری تاوان لێكراو، تاریقی به‌قاڵیش، كه ئه‌مڕۆ بوونه قوربانی ئه‌م كاره داپڵۆسێنه‌ر و چه‌په‌ڵه‌ی ئه‌فسه‌ر و پۆلیسه‌كانی ده‌سه‌ڵات، به جیا له دۆسیه‌ی كوڕه‌كه‌یان، پێویسته له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌دا بێن و ببنه به‌شێك له‌و گورزوه‌شاندنه‌ی خه‌ڵك.
گروپی ژنان و پیاوانی یه‌كسانیخواز
١٣ ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢