باشە بۆ نەرویج ئەگەر سوئید و فینلاند بێنە ریزی ناتۆوەوە! لیدەری رۆژنامەی ئافتن پۆستنی نەرویجی نووسیویەتی

0

باشە بۆ نەرویج ئەگەر سوئید و فینلاند بێنە ریزی ناتۆوەوە!

لیدەری رۆژنامەی ئافتن پۆستنی نەرویجی نووسیویەتی

وەرگێڕانی لەنەرویجییەوە / هاورێ نەهرۆ

لە سوئید و فینلاند لە پڕێکا دیبات خرایە روو سەبارەت بە ئەندامبوونیان لە ناتۆ، ئەمەش لەئاکامی شەری پەلاماردەرانەی روسیا ورووژا. سکرتیری حزب توبیاس باودون لە سوشیال دیموکراتی سوئیدی بەروونی روونی کردەوە کە بۆچی دیبات دەربارەی ناتۆ پێویستە.

ئەو پێشانی دا کە ئەو ئەنالیزەی بوو هۆی ئەوەی کۆبوونەوەی ساڵانەی حزب هەڵویست وەرگرێ دەربارەی سیاسەتی ئاسایش، ئەو ئەنالیزە پشت بەستبوو بە (دوای شەڕی نایاسایی روسیا ئەو واقعیەتە چی دیکە نابینرێ)

دیبات لە سوئید و فینلاند وەکو یەک نییە، لە فینلاند هەڵسەنگاندنەکەیان ماکی سیاسەتی ئاسایشی پاکی پێوەیە، چی ئاسایشی فینلاند دابین دەکا؟

حکومەتی فینلاند دوا هەفتە ڕاپۆرتێکی خستەروو، ئاماژە بەوە دەکا هەندێک بە روونی کە ئاراستەی ئەندامبوون لە ناتۆ باشترین بژاردەیە.

لە سوئید دیباتەکە هەندی تایبەتمەندی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش وێنەی سوئید خۆیەتی.

قسە دەربارەی بێ لایەنی و ئازادی پەیمانی سەربازی دەکرێ، ئەمە وای کرد کە سوئید لەم دوو سەد ساڵەی دوایی نەچێتە شەڕەوە.

 بەڵام سوئید بێ لایەن نییە، وڵاتەکەی مەحکومی شەڕی روسیای کرد، سوئید هەم پاڵپشتی ئیکۆنۆمی هەم چەکی نارد بۆ ئۆکراین.

ئازادی پەیمانی سەربازی شتێک نییە وەک پێشوو، سوئید لە نزیکەوە هاریکاری ناتۆ دەکا، لەم بەهارە بەشداری کرد لە راهێنانی هێزەکانی ناتۆ (رەتدانەوەی سارد) لە نەرویج.

وێرای ئەوەش ئەرکی ئەندامبوون لە یەکیتی ئەوروپا دەربارەی ئاڵوگۆڕی پاڵپشتی یە لە هێرش.

سوئید و فینلاند لەم دۆخە دژوارە دەبێ ئەنجامگیری گەورەو گرنگ بەدەست بهێنن وەک باشترین هەڵی لەنگەر گرتن.

ئەمەش پێویستە وەک باشترین بنەما کە رەخساوە، هەردوو وڵات دەبێ هەڵبژاردەی خۆیان دیاری بکەن .

نەرویج دەبێ پاڵپشتی سوئید و فینلاند بکا دەربارەی داخوازەکانیان.

ئەمەش لەوانەیە ببێتە هۆی زیاتر پێکەوەبوون، باشتر لەوەی کە سوئید و فینلاند بەردەوام ئەوە هەڵبژێرن کە بەتەنیا بن.

بەڵام بۆ وڵاتانی باکوور بەهێز ترە کە هاریکاری بەرگرییان هەبێ، ئەمەش دەبێتە هۆی زیاتر خۆ گونجاندن و کاریگەری زێتر لە سەراپای وڵاتانی باکوور.

وێرای ئەمەش ئەمە بێ یان ئەو، ئەندامبوونە لە پاراستنی هاوبەش لە ناتۆ.

لە لایەن روسیاوە فشار دەخرێتە سەر فینلاند و سوئید کە نەبنە ئەندام لە ناتۆ.

ئەمەش قابیلی قبوڵ نییە.

فینلاند و سوئید ئازادن هاوپەیمانیەتی خۆیان هەڵبژێرن، خۆیان بڕیاری ئەوە ئەدەن کە چۆن بێ ئەندامیەتییان لە ناتۆ.

لێرەدا نەرویج دەتوانی بەشدار بێ وەک ئەندامی ناتۆ کە ساڵانێکی زۆر ئەزموونی هەیە وەک دراوسێ روسیا.

ئەمەش وەک هاوسەنگی یەک بوو لە نێوان بەرپەرچدانەوە و هێمنی بوون.

ئەندامبوونی نەرویج لە ناتۆ هەڕەشەیەک نییە دژ بەهیچ لایەنێک.

ئەمەش دڵنیای بۆ نەرویج دەرەخسێنێ وەک ئەوەی دەتوانێ ببێ بە دڵنیایی بۆ فینلاند و سوئید.

سەرچاوە

https://www.aftenposten.no/meninger/leder/i/G3LXxJ/aftenposten-mener-bra-for-norge-om-sverige-og-finland-gaar-inn-i-nato

Leave A Reply

Your email address will not be published.