ژن لەنێوان و کۆمەڵگە و توندوتیژیدا ” نووسینی: شوانە حەسەن ئەبوبەکر

0

ژن لەنێوان و کۆمەڵگە و توندوتیژیدا “

نووسینی: شوانە حەسەن ئەبوبەکر

بەگوێرەی سەلماندنی  بەڵگەکان و ھەواڵەکان و راپۆرتی مافەکانی ژنان و ئەوەی کە خۆمان دیتومانە  لەھەر شوێنێک ژن ھەبێت توندوتیژیش ھەیە، جا چ بە شێوەی نھێنی بێت یان چ بە شێوەی ئاشکرا، توندوتیژی سنووری نییە، ژنان چ لە ماڵەوە بن، چ لە دەرەوە بن، چ خوێندوار بن، چ نەخوێندوار و سەرقاڵی کاری نێو ماڵ بن، چ لە بواری ئابوری دەوڵەمەند بن و چ ھەژار و دەست کورت بن، چ جوان بن و چ ناشرین بە شێوەیەک لە شێوەکان و بە جۆرێک لە جۆرەکان لەلایەن  نیزام سیستەمی سیاسی و  پیاوانەوە تووشی توندوتیژی جینسی، دەرونی، کۆمەڵایەتی، جەستەیی و تەنانەت سێکسیش دەبنەوە. توندوتیژی دژی ژنان دیاردەیەکی جیھانییە و لە ئێستادا ھەموو میدیاکانی بە خۆیەوە سەرقاڵ کردوە، کۆمەڵێک تایبەتمەندی کلتوری و کۆمەڵایەتی و و سیاسی و ئابوری لە پشتە، ئەگەرچی  بەو پێیە توندوتیژی دژی ژنان کات و شوێنی تایبەتی نییە و ھەموو کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی چ بە کۆمەڵگەی پێشکەوتوو و چ بە کۆمەڵگەی دواکەوتوو دەگرێتەوە. ژنان لە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی دا لە لایەن باوک، برا، ھاوسەر، کەس و کاری نزیک وەک خاڵو و مام و تەنانەت ئاموزا و خاڵوزاش بەرەو ڕووی توندوتیژی دەبنەوە، بەپێی دەرەنجامی لێکۆلینەوەکانی چالاکانی مافی مرۆڤ ناوەندەکانی تەندروستی توندوتیژی دژی ژنان جگە لەوەی کە کاریگەری نێگەتیڤ و خراپی دەبێت لەسەر ژن وەک تاک، بەڵکە کاریگەرییەکی زۆر خراپ و مەترسیداری دەبێت لەسەر تەندروستی خێزان و کۆمەڵگە، دەبێتە ھۆی ئەوەی کە شیرازەی خێزان و کۆمەڵگەش لێک بترازێت.

 توندوتیژییەكانی دژی ژن مێژوویەكی دوورو درێژی هەیە، ڕووداو و ڕادەی توندێتی كردەكان لە كاتێكەوە بۆ كاتێكی تر و لە كۆمەڵگەیەكەوە بۆ كۆمەڵگەیەكی تریش دەگۆڕدرێت. ئەم كردە توندوتیژییە بە ڕێكار و شێوازێكی چەوساندنەوە و داپلۆسینی ژن دادەنرێت چ لە كۆمەڵگە یان پەیوەندی تاكەكەسی دا بێت و دەكرێت هۆكارەكەی بگەرێتەوە بۆ هەستی (خاوەندارێتی، باڵادەستی، سروشتێكی دەروونی توندوتیژانە و كینەیەكی زكماكی) بەرامبەر بە ژن لەلایەن كەسی توندوتیژەوە.

ڕاگەیاندنی نەتەوە یەكگرتووەكان دەربارەی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان دەڵێت “توندوتیژی دژی ژنان بریتییە لە بەرجەستەبوونی پەیوەندییە مێژوویە نایەكسانەكانی نێوان ژن و پیاو وە توندوتیژی دژی ژنان یەكێكە لە رێكار و شێوازە سەرەكییەكان كە ژنان بەزۆر و ناچاری دەخرێنە ئاستێكی نزمتر و كەمتر بە بەراورد بە پیاوان.”سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، كۆفی ئەنان لە ڕاپۆرتێكی ساڵی ٢٠٠٦ كە لە ئابوونەی پەرەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ژنان بڵاوكرابووه‌وە ڕایگەیاند: توندوتیژی دژی ژنان و ژنان كێشیەكی گشتگیرە و لە جیهان دا بەلایەنی كەمەوە هەموو سێ ژنێك دانەیەكیان ڕووبەڕووی لێدان، سێكسی زۆرەملێ یان دەستدرێژی بووتەوە لە خاڵێك لە خاڵەكانی ژیانی دا كە زۆرجار كەسی دەستدرێژیكەر كەسێكی ناسراوی ژیانی ژنەكە بووە.

توندوتیژی دژی ژنان دەچێتە خانەی چەند پۆل و بوارێكەوە وە توندوتیژی لەلایەن تاكەكەس و دەوڵەتیشەوە ئەنجام دەدرێت. هەندێك لە جۆرەكان كە لەلایەن تاكەكەسەوە ئەنجام دەدرێت (لاقەكردن، توندوتیژی خێزانی، دەستدرێژی سێكسی، منداڵ خستنەوەی زۆرملێ، كوشتنی كچە ساواكان، دیاریكردنی ڕەگەز پێش لەدایكبوون و توندوتیژی پێش لە دایكبوون) و هەروەها كردە باو و نەریتییەكان وەك (كوشتن لەسەر نامووس، توندوتیژی لە كاتی دەستگیرانیدا، خەتەنەكردنی ژنان، هاوسەرگیری لەڕێی فڕاندن و هاوسەرگیری زۆرەملێ). ئەو توندوتیژییانەی لەلایەن هەندێك لە دەوڵەتانەوە ئەنجام دەدرێت (لاقەكردن لە كاتی جەنگ دا، توندوتیژی سێكسی و كۆیلەكردنی سێكسی لە كاتی ناكۆكییەكان دا، نەزۆككردنی زۆرەملێ، منداڵ لەباربردنی زۆرەملێ، توندوتیژی لەلایەن پۆلیس یان كەسانی دەسەڵاتدار، بەردبەباران كردن و بەقامچی لێدان) و چەند شێوەیەكی تری توندوتیژی وەك بازرگانیكردن بە ژنان و لەش فرۆشی زۆرەملێ…

Leave A Reply

Your email address will not be published.