دەستەی پەنا، بۆ پەنادانی بێ پەنایان پێکهات…

0

دەستەی پەنا، بۆ پەنادانی بێ پەنایان پێکهات…

چەند ڕۆژ بەر لەئێستاو لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، دەستەی پەنا، بۆ پەنادانی بێ پەنایان، دەس بەکاربوونی خۆی ڕاگەند.

ئەم دەستەیە لە ژمارەیەک لە ژنان و پیاوان پێکهاتووە، وەکو خۆیان رایانگەیاند کاریان بەهاناوە چوونی کەسانی بێ سەرپەناو بێ نەوایە، کە بەناچاری و بەهۆکاری جیاواز کەوتونەتە گۆشەو کەناری شاروشارۆچکەکان و سەرشەقامەکان. بەشێک لەو ئینسانە بێ سەرپانایانە، ئازاری جەستەیی یان دەرونی دراون… یان نەخۆشن.

دەستەی پەنا بێ گوێدانە ژن و پیاو بوون، گرنگی بە دۆزینەوەی پەنا بۆ بێ پەنایان و هاوکاریکردنیان  دەکات… لەنجە خاوێ وەکو سەرۆکی دەستەکە، رایگەیاند کە ماوەیەکە لەهەوڵی پێکهێنانی ئەو دەستەیەدان و وتیشی، بەشدارانی دەستەکەمان خۆیان دەبنە هاوەڵی نەخۆشەکان و کاریش بۆ گۆرانکاری لە یاساکاندا دەکەن و لەداهاتوشدا، شوێنی داڵدەدان و پاراستن دەکەنەوە، تا چیتر کەسانی بێ سەرپەنا، لەشەقامەکان نەمێنەوەو لەو دۆخە سەختە، ڕزگار بکرێن.

دەستبردنی ئەم ژمارەیە لە لاوان، بۆ بەهانانەوە چوونی کەسانی سەرشەقامەکان و هاوکاریکردنیان تا دروستکردنی شوێن بۆ پاریزگاریکردنیان، جیگای دەستخۆشانەو کارێکی تەواو ئینسانییە، هاوکات بوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی بێ پەنا، لە هەرێمێکدا کە خاوەنی سامانی بێ شومارە، نیشانەی بێدەربەستی دەسەڵاتی سیاسییە، و لەوەش واوەتر جێگای شەرمەزارییە.

ئەم دەستەیە، ئەگەر هاوکاری بکرێن و وەکو خۆیان دەڵێن بەشێوەیەکی سەربەخۆ و ئامانجیان خزمەت بە کەسانی بێ سەرپەنا بێت، دەتوانرێت لە پشتیوانی فراوانی ئینسان دۆستان چ لە باری مادی و چ لەباری مەعنەوە بەهرەمەند بن…

Leave A Reply

Your email address will not be published.