بەرزان شەلال: بڕواناكه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له دزی و تاڵانچێتی هاوشێوه‌یان هه‌بێت. وه بڕواشم وایه مه‌یلی دز بۆ لای دز شتێكی تازه نییه. حكومه‌تی ناوه‌ند به‌هه‌موو گه‌نده‌ڵی و كه‌موكوڕیه‌كانیه‌وه تا ئێستا به‌رده‌وامه له پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خۆی. ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌مای (به‌شی خۆم بۆ خۆم و به‌شی تۆش ده‌خۆم) كاریانكردوه…
بەرزان شەلال: بڕواناكه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له دزی و تاڵانچێتی هاوشێوه‌یان هه‌بێت. وه بڕواشم وایه مه‌یلی دز بۆ لای دز شتێكی تازه نییه. حكومه‌تی ناوه‌ند به‌هه‌موو گه‌نده‌ڵی و كه‌موكوڕیه‌كانیه‌وه تا ئێستا به‌رده‌وامه له پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خۆی. ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌مای (به‌شی خۆم بۆ خۆم و به‌شی تۆش ده‌خۆم) كاریانكردوه…
دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ بەڕێز بەرزان شەلال سەرۆکی لقی کۆیەی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان سەبارەت بە ”موچەی فەرمانبەران لە ململانێی نیوان هەولێر و بەغداد“ دا
بۆپێشەوە: موچەخۆرانی هەرێم، لە هەرێمدا کار دەکەن، هەربۆیە دەسەڵاتی هەرێم بەرپرسە لە دابینکردنی موچە لەکاتی خۆیدا، هۆکار چییە، دەسەڵاتی هەرێم بەرپرسیاریەتی هەڵناگرێت؟
بەرزان شەلال: هه‌روه‌ك له پرسیاره‌كه‌تان ئاماژه‌تان پێداوه، موچه‌خۆرانی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی هه‌رێمێكی فیدراڵی كارده‌كه‌ن و ئه‌ركی ئه‌و هه‌رێمه‌یه شایسته داراییه‌كانی موچه‌خۆران دابین بكات. چونكه هه‌رێم خاوه‌نی كابینه‌ی حكومی خۆیه‌تی و هه‌رخۆشی له ڕابردوودا سه‌ربه‌خۆیی ئابورى خۆی ڕاگه‌یاندووه. واته خۆی دانی به‌و به‌رپرسیارێتیه داناوه. ئه‌وه‌ی كه نكۆڵی لەو به‌رپرسارێتیه ده‌كات؟ خه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك و خۆدزینه‌وه‌یه له به‌رپرسیارێتی، له‌لایه‌كی تره‌وه ئاماژه‌یه بۆ شكستی حكومڕانی، كه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له بری داننان به‌م شكسته؛ ده‌یانه‌وێت بۆ به‌رده‌وامبوون له دزین و به‌تاڵانبردنی داهاته‌كانی هه‌رێم به‌رپرسیارێتیه‌كه بخه‌نه ئه‌ستۆی حكومه‌تی ناوه‌ند.
بۆپێشەوە: دزی و تاڵانچێتی دەسەڵاتی هەرێم، ئەو بۆچوونەی هێناوەتە ئاراوە کە بەشێک لە خەڵک و هێزە سیاسیەکان مەیلی گەڕانەوە بۆ بەغدایان هەیە، لە کاتێکدا دەسەڵاتی سیاسی ناوەند بەهەمان شێوەی دەسەڵاتی هەرێم دەسەڵاتێکی دزو تاڵانچییە؟
بەرزان شەلال: بڕواناكه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له دزی و تاڵانچێتی هاوشێوه‌یان هه‌بێت. وه بڕواشم وایه مه‌یلی دز بۆ لای دز شتێكی تازه نییه. حكومه‌تی ناوه‌ند به‌هه‌موو گه‌نده‌ڵی و كه‌موكوڕیه‌كانیه‌وه تا ئێستا به‌رده‌وامه له پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خۆی. ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌مای (به‌شی خۆم بۆ خۆم و به‌شی تۆش ده‌خۆم) كاریانكردوه. وه به‌رده‌وام سیاسه‌تی ئابوریان ناڕون ناشەفاف بووه. له سیاسه‌تی گشتیشدا دووڕوویانه هه‌ڵسوكه‌وتیان كردوه. له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوه‌ند لاواز و له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی خۆیاندا به‌هێز خۆیان نیشانداوه، له به‌غدا وه‌ك نۆكه‌رو له هه‌رێم وه‌ك ئاغا ده‌ركه‌وتوون. به كورتی مه‌یله‌كه له پێناو له‌یلی خۆیاندایه، نه‌وه‌ك دابینكردنی ژیانێكی شایسته بۆ خه‌ڵكی هه‌رێم.
بۆپێشەوە: خەڵکی نەدار و بێبەشی عێراق و کوردستان… بە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانیان بەکردەوە نیشانیان داوە کە دژی دەسەڵاتی بەغداو هەرێمن، چۆن دەکرێت توڕەیی و ناڕەزایەتی خەڵکی عێراق و کوردستان هاوئاهەنگ بکرێت؟
بەرزان شەلال: ده‌كرێت بڵێین هه‌رسێ پێكهاته‌ی هه‌رێم و ناوه‌ندو باشور هاومه‌ینه‌تن. له ژێر فه‌رمانڕه‌وایی دو ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵەدا. هه‌ر بۆیه به شێوازی جیا‌و له ناوچه‌ی جیا‌و كات و شوێنی جیاواز خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ئه‌نجامدراوه. به‌ڵام نه ئه‌نجامی پێكاوه‌و نه ده‌ره‌نجامێكی ئه‌وتۆی هه‌بووه. به‌تایبه‌ت ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی هه‌رێم. كه به زه‌بری هێز كۆتاییان پێهێنراوه. بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی دلێرترو كاریگه‌رتربێت، له‌سه‌ر ئاستی عێراق به گشتی پێویستی به هه‌ماهه‌نگی و یه‌كخستنی گوڕ‌و توانای ده‌نگه ناڕازییه‌كان هه‌یه. بۆ ئه‌مه‌ش ده‌كرێت له ڕێگه‌ی نوێنه‌رانی خه‌ڵكی ناڕازی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، یا لایه‌نه سیاسیه ڕكابه‌ره‌كانەوه ڕێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كان كار له‌سه‌ر یه‌كخستنی چالاكیه‌كان بكەن، و به ئاماده‌كاری ورده‌وه كاربۆ ئه‌وه بكرێت، خۆپیشاندانه‌كان سه‌رتاسه‌ری و به‌رده‌وامبن تا به‌دیهێنانی خواست و ئامانجه‌كانی خه‌ڵك. گرنگه یه‌كخستنی ده‌نگه‌كان له‌پێناو چاكه‌ی گشتی بێت.
بۆپێشەوە: ململانێی نێوان دەسەڵاتی هەرێم و بەغدا، ململانێی نێو خانەوادەی بۆرژوازییە لە ئاستی عێراقدا، خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش بۆئەوەی نەبنە سوتەمەنی ئەو ململانێیە، دەبێ چی بکەن و چ ئەرکێک دەکەوێتە سەرشانیان؟
بەرزان شەلال: ململانێی نێو خانه‌واده بۆرژوازیه‌كان له عێراقدا له ئاستێكی مه‌ترسیداردایه. سڵ له هیچ ئامرازێكی نه‌شیاو ناكه‌نه‌وه. خه‌ڵكی كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێش تیاییدا سوته‌مه‌نین. وای نابینم ئه‌م خه‌ڵگه به‌شمه‌ینه‌ته هیچی له ده‌ست بێت، لانیكه‌م پێویسته هۆشیاری خه‌ڵك بگاته ئاستێك له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌مایان بۆ نه‌كات و باوه‌ڕ به به‌ڵێنه درۆینه‌كانیان نه‌كات، و له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیش ڕۆلی ته‌ماشاكه‌ری نه‌بینن.
بۆپێشەوە: نوێنەرانی حزبە بۆرژوازییەکانی کوردستان لە بەغدا بەهیچ جۆرێک نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان و ماف و داخوازییەکانیان ناکەن، خەڵکی کوردستان چۆن دەکرێت نوێنەرایەتی بکرێن؟
بەرزان شەلال: نوێنه‌رانی حیزبه بۆرژوازیه‌كانی كوردستان له به‌غدا، نوێنه‌ری پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌كانیانن. ئه‌وه‌ش شاراوه نییه‌و كه‌س ناتوانێ نكۆڵی له‌مه بكات. نوێنه‌رایه‌تی ڕاسته‌قینه ئه‌وه‌یه، كه شه‌ڕی خواست و داواكانی گه‌له‌كه‌ت بكه‌یت نه‌وه‌ك حیزبه‌كه‌ت. پێویسته خواستی به‌دیهێنانی چاكه‌ی گشتی جەماوەر له ئه‌وله‌ویه‌تی ئامانجه‌كانی بێت.
بۆپێشەوە: چۆن دەڕواننە ئایندەی سیاسی کوردستان، لە ژێر سایەی دەسەڵاتی بۆرژوازی عێراق و دەسەڵاتی داسەپاوی بزووتنەوەی شکست‌خواردووی کوردایەتی؟
بەرزان شەلال: ئاینده‌ی كوردستان وه قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌وپه‌ڕی مه‌ترسیدایه. وه مه‌ترسیه‌كان له‌وه گه‌وره‌ترن كه ئێستا له‌به‌ر چاون، ئه‌م ڕوانگه‌یه‌شم له‌ژێر ڕۆشنایی بێ ئیراده‌یی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم به‌رامبه‌ر به‌غدا سه‌رچاوه‌ی گرتووه. ئه‌م بێ ئیراده‌ییه خاڵی به‌هێزی به‌غداو خاڵی لاوازی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمه. هه‌موو شتێك بوه‌ته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سی و حیزبیه‌كانی خانه‌واده‌و حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێم.