بە بۆنەی چاپی دووهەمی کتێبی ”بژی ژیان“ نووسینی: ک؛ فروهر وەرگێرانی لە فارسییەوە: هەتاو عەبدوڵاهی

0

بە بۆنەی چاپی دووهەمی کتێبی ”بژی ژیان“

نووسینی: ک؛ فروهر

وەرگێرانی لە فارسییەوە: هەتاو عەبدوڵاهی

ژەنینی سەمفۆنیای ژنان بەچێژی مەرگ، رەعنا حوسەینی وەک ژنێکی ڕۆشنبیر و پێشڕەو بە نووسینی ڕۆمانێکی جێگای تێڕامان ئاسۆیەکی ڕونی لەئەدەبیاتی ژنانە و تەبعیدی دەست پێکردوە. ناوبراو لەنێوان ژنانی نووسەری ئەدەبیاتی فارسی ئێستای دەرەوەی وڵات بەرەو لوتکە دەچێ و سیمایەکی خۆشنێوی بۆ خۆی تۆمار کردووە، چونکە لێکۆڵینەوی لە ناخی سونەت و کەلتوریی ژنانی ئێرانی دەست پێکردووە. ئەم ئالانکارییە لەو ڕووەوە گرینگە کە لەگەڵ کەلتوری دژە ژن ڕوبەروو دەبێ و دەچێتە شەڕی دواکەوتویی. رەعنا نووسەرێکی نەترس و وردبینە کە لە ڕۆمان و چیرۆکەکانی بەبێ گوێدان بە سیستم و کۆمەڵگەی سونەتی و بە جەسارەتەوە دەچێتە قوڵایی هەست و ناخی و ئازارەکانی ژنانی ئێرانی و شرۆڤەی لەسەر دەکا. ناوبراو لە تازەترین کتێبی خۆی لە ژێر ناوی بژی ژیان کە کتێبێکی بواری رۆمانتیسم و ئیرۆتیکە هەوڵ بۆ تێکۆشان بۆ ژیان و بەرەنگاری لەگەڵ کوشتنی ژنان دەدا کە هەموویان قوربانی سیستمی پیاوسالاری کۆمەڵگەن. بەرهەمەکەی کتێبێکی دەرون شیکارانە و جوانە کە خوێنەر بۆ لای خۆی رادەکێشێ. ناوبراو بە چیرۆکەکانی ئەوەی سەلماندووە کە توانای ئەدەبی زۆری هەیە. بۆیە ئێمە بە خوێندنەوەی کتێبەکانی رەعنا سلێمانی لەگەڵ نوسەرێک ئاشنا دەبین کە بەچیرۆکە ژنانە و کۆمەڵایەتیەکانی وەک نووسەرێکی ئەدەبیاتی ئێرانی دەدرەوشێتەوە. رەعنا لە بەرهەمەکانی لەوانە: لورکا در خیابان، میدونستی و بە تایبەتی سەندرۆمی ئۆلیس هەوڵی داوە ژیانی ژنانی تاراوگە بخاتە بەر باس و دیدی خوێنەرانی. ئەوە لە حاڵێکدایە بژی ژیان چیرۆکێکی ئاڕمانی و مرۆڤدۆستانەی دژی ئیعدامە. ناوبراو لەدوایین بەرهەمی خۆی بەشیکردنەوەی چیرۆکێکی ئاڕمانگەرایانە و کۆمەڵایەتی تاڕادەیەکی زۆر ئامانجەکەی پێکاوە و سەرکەوتووو بووە..  ڕەعنا نووسەرێکە کە بە وردبینیەکی زۆرەوە ناوی بەرهەمەکانی هەڵدەبژێرێ و ناوەرۆکێکی سەرنجڕاکیش و گرنگیان هەیە. بە سەرنجدان بە شێوازی نووسینەکانی ناوبراو بەو ئاکامە دەگەین کە خەریکە ڕێگای سەرکەوتنی خۆی دەپێوێ و ناوەرۆکی چیرۆکەکانی جوانتر دەبێ و لەگەڵ هەنگاونان لە بواری نووسینەوە ئاسۆیەکی ڕونی ئەدەبی و کۆمەڵایەتی بەربڵاوتر لە بەرامبەر چاوی خوێنەرانی دادەنێ،  ئەوەیە کە لە دوایین بەرهەمی خۆی لەناو قوڵایی مۆتەکەی مەرگەوە هاواری بژی ژیان بەرز دەکاتەوە. کتێبی بژی ژیان کە سەمفۆنیای ژیانی ژنانێک بە چێژی مەرگەوە دەژەنێ لە چوار بەسەرهات پێک هاتووە. لەم بەسەرهاتانەدا رەعنا حوسەینی ژیانی تراژیک و قوڵی چوار ژنی جیاواز دەخوڵقێنێ و لایەنە هەستیار و قوڵەکانی هەست و روانیان وەکوو چوار ژنی قوربانی سونەت و پەیوەندیە کۆمەلایەتییە دژە ژنەکان بەجوانی شی دەکاتەوە. هیوای سەرکەوتن بۆ رەعنا حوسەینی و هەموو ئەو ژنانەی لە تاریکستانەکانی سیستم و کۆمەڵگەیەکی دواکەوتوو و دژە ژن هاواری بژی ژیان بەرز دەکەنەوە و چیرۆکی هاوڕەگەزەکانیان دەنووسنەوە…

Leave A Reply

Your email address will not be published.