بەشێكی تر لەدەقی (( بەباران بڵێن بەڕووتی لێرەوە نەڕوات))

0

بەشێكی تر لەدەقی

(( بەباران بڵێن بەڕووتی لێرەوە نەڕوات))

 

قەوسێكم بەرێ

باقەسیدەیەك  بنوسمەوە بۆنی مردنی

لێبێت و سەری لەگوێی  قەبر بلەرزێت

ئاخر بەم هەموو  شپرزییەێ خۆمەوە

چۆن دەتوانم

ناونیشانێك

بۆئەم هەموو حوزنەی خۆم بدۆزمەوەو

بەسەرنوسەری ڕۆژنامەیەكی درۆزن بڵێم

تكایە هیچ شتێك لەسەر ونبونی من  بڵاومەكەنەوە

منێك ئەوەندە پەنجەم خستە سەر زەنگی

دەرگای ماڵی ژیان و لێنەكردمەوە

تەریق دەبمەوە

 

قەوسێكم بەرێ

بابەسێبەر بڵێم  ئەگەر دارتوەكەی دایكم نەبوایە تۆ ئەوەندە شیرین نەدەبویت و

ئەوەندە بەكەڵەگەتی خۆتەوە نەتدەنازی

تكایە ئەوەندە بەدوای مندا مەگەڕێ و

ئەوەندە دەست بەپلۆم بوكەكەمدا مەكەو ئەوەندە مەچۆرە ناو فەیسبوكەكەمەوەو

ئەوەندە بۆنی جلەكەنم مەكە

 

تەریق دەبمەوە ئەوەندە بەژیانم ووت

توخوا  ئەگەر زەحمەت نیە بەلاتەوە

قۆپچەی كراسەكەم بۆداخەو

پێنج دەقەیەك لەگەڵما بوەستەو

بەدزی بارانەوە باسی ئەو ڕەشەبایەم بۆبكە

كە چەندجارێك بەخەنجەرێكی كولەوە

هەڵیكوتایە سەرم و

هەڕەشەی كوشتنی  لێكردم

 

ئەوەندە بەژیانم ووت

لەڕێی خوادا چەند ڕۆژێكی

ترم بەقەرز بەرێ هەتابتوانم

ئەدرێسەكەم بخەمەسەرباوكم و هیچ  كەسێك

ئەوەندە بۆڵە بۆڵ بەسەرما نەكات و

پێم نەڵێت بڕۆدەرەوە

 

قەوسێكم بەرێ

بابەسەر نوسەری ڕۆژنامەیەك بڵێم

بنوسێت  پیاوێك هەیە سێبەر دەفرۆشێت و

هەتاو دەدات بەكۆڵی باراندا

هیچ  تێنەگەشتم

نەمزانی بۆ بەئاو دەڵێم من زۆر لەتۆ تینوترم

زۆر لەتۆ زیاتر تەنیایی خۆمم ژەندو

زۆر لەتۆش زیاترپێكەنیمم هەڕاج  كردو

كەسێكیش پێی نەوتم

بێعەقڵیت باش

 

قەوسێكم بەرێ

هەتا بەخوا بڵێم  ئەترسم وات نیازبێت

بتەوێ جارێكی تر زیندوم  كەیتەوەو

پێمبڵێیت ئەمجارەیانت باش

ئەمجارەیانت خۆش

نا خودایە مەمنونت نەبوم و

نامەوێت زیندوم كەیتەوەو

نامەوێت منەتی ئەم ساڵانەم بەسەردا بكەیت

كەپڕبون لەئاهی سەردو جەستەی

خوێناوی

 

قەوسێكم  بەرێ

با بەئاوێنەكان بڵێم ئەرێ

ئەم دەموو چاوە مڕومۆچانە بێزاری نەكردون

ئەی ئەم مرۆڤە  دوو ڕوانە خۆتیان لەبەرچاو نەخستیت

خودایە  منەتی ژیانم بەسەردا مەكە

من بەجەهەنم ڕازیترم لەوەی

ئەوەندە بیدەیت بەڕومداو پێم بڵێیت

من دروستم كردویت

 

قەوسێكم  بەرێ

بابەسەر نوسەری ڕۆژنامەكی

ئەم (كاتەتان  باش)  بڵێم

ئەرێ ئەم هەموو درۆیە  چییە بەدەم

خواوە دەیكەن و كەی خوا وتویەتی

موسا كوڕی منەو دنیاشم

لەبەرخاتری ئەو دروستت كردوە

 

هیچ تێنەگەشتم

ئەوەندە بەژیانم وت دەرگاكەم لێبكەرەوە

سەرما هەراسانی كردوم

تەنیایی چاوم لێبزدەكاتەوە

مردنیشت لەبەرچاو خستم

خودایە مەمنونیم

زیندوم مەكەرەوە

…………….

میرزا

Leave A Reply

Your email address will not be published.