(خۆر شه‌وق ئه‌داته‌وه)
(خۆر شه‌وق ئه‌داته‌وه)
هۆنراوه‌ی : شاعیری سۆشیالیستی و یه‌کسانیخواز (هێرمان خۆرته‌ر)
به‌وه‌رگێڕانی: ئه‌حمه‌د جوانکار
خۆر وه‌ک
گوڵێکی ئاڵتونی خۆی ده‌کاته‌وه ..
منیش له‌به‌ر
په‌نجه‌ره‌که‌دا وه‌ستاوم و
پڕ به‌سیه‌کانم هه‌ناسه‌یه‌ک هه‌ڵده‌مژم .
ده‌ره‌وه ته‌واو کپه‌و
له‌ژێرچه‌تری
ئاسمانێکی شین‌دا به‌ئاسته‌م
ئه‌توانی ده‌نگێک ببیستی .
ژووره‌که‌م وه‌ک سندوقێکی
تاریک وایه‌و
په‌نجه‌ره‌کانی هه‌ڵم گرتویه‌تی ..
هاتووچۆمه به‌ژوره‌که‌مداو
له‌کۆتادا له‌ده‌رده‌م
دیوارێکی تاریک‌دا ده‌وه‌ستم .
له‌دوای هه‌موو
هه‌وڵ و تێکۆشانێ..
له‌دوای هه‌موو
که‌وتن و هه‌ستانه‌وه‌یه ..
له‌کۆتایداو .. له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاریدا توانیم
به‌به‌خته‌وه‌ری و.. دڵخۆشی ژیان بگه‌م . *
هه‌تا تیشکی خۆر.. به‌ونه‌رمیه
به‌سه‌ر دنیادا په‌خشبێ
من گه‌شبین و.. هه‌رله‌به‌خته‌وه‌ری وخۆشیدا ئه‌بم .
* هێرمان خۆرته‌ر لێره‌دا مه‌به‌ستی
ئاشنا بونێتی به‌سۆشیالیزم.. باوه‌ڕی به‌خۆری سه‌ربه‌ستی و
یه‌کسانی هه‌بووه له‌ڕۆژه ناخۆشه‌کانی ژیانیدا..
ڕه‌شبینی شکستی پێ نه‌هێناوه .