تەوزیفکردنی شیعر بەزمانی ڕەنگ

0

تەوزیفکردنی شیعر بەزمانی ڕەنگ

جمال نوری

هونەر، پەیوەستە بەو روئیایەی هونەرمەندەوە کە دەیەوێ چیمان بۆ بگوازێتەوە تاوەکو

ئەوی هونەرمەند بزانێ ئێمە وەک موتەلەقی چۆن چۆنی بەر ئەو کارە هونەریە کەوتوین، واتە هونەرمەند هێندە سەلیقەیی و جوانبین و ڕامانی هەیە لەو کارەی وێنای دەکات، وەک مایکل ئەنجیلۆ دەڵێ پەیکەرەکانی من بۆخۆیان هەبوون وەک کێوی بەردەکان دانرابوون، تەنها ڕێکم خستوەو وێنام کردوون، تەهای ئەحمەد ڕەسوڵ چ وەک هونەرمەندێکی بەسەلیقە، خاوەن دنیابینی خۆیەتی چ وەک نوسەر و شاعیرێکیش لەخۆڕا دەستنابات بۆ ئەوکارەی نەزانێ لای موتەلەقی بەچ جورێک دەکەوێتەوە، تەها دەیەوێ ئەوەمان بۆ تەوزیف بکات کە شاکارێکی هونەری جوانیەکەی لەوەدانییە ،کت و مت شوێنێک، ڕووخسارێک سروشت وێنا بکەیتەوە، بەڵکو تەهای ئەحمەد ڕەسوڵ دەیەوێ لەو وێناندنە چ مەسجێک دەگەیەنێ، بەڵێ تەها بە کارە دانسقەکانی هونەر بۆ هونەر، تەوزیف ناکات، بەڵکو هونەر وێڕای وەزیفەی هونەری خۆی هەیە، بەڵام ئەو پەیامەی کە بۆتە پاشخانی هونەرەکەی چییە؟ ئەمە کرۆکی پرسیارە جەوهەریەکەی تەهای هونەرمەندە.

بۆشیکارو سەلماندنی ئەم مەفهومەش ;-

لەڕووی هونەر بۆ هونەرەوە تەماشای ئەم تابلۆیەی تەهای ئەحمەد ڕەسوڵ بکەین، دەبینین هونەرمەند زۆر بەئاگاوە دەستی بردوە بۆ ڕەنگەکان و هەر ڕه نگە و لەجێگەی خۆی تەوزیف کردون، بەمەش جوانبینی هونەرمەند نمایش دەکات، لەفۆرمە گشتی یەکەدا ڕەنگێکی نامۆ نابینین بەرچاوی ئێمەی موتەلەقی کەوتبێ و بینایی ئێمەی هیلاک و ماندوو کردبێ؟ بەڵکو بەپێچەوانەوە، کاتێک لە تابلۆکە ڕادەمێنی گەرچی کۆمەڵێک دالەو هێماو کۆد هەڵگری تابلۆکەی تەهای ئەحمەد ڕەسوڵە، بەڵام ئەو ڕموزو ئارگۆن و تەمو ڕەنگە خۆلەمێشیانە گەرچی هێمای سروشتێکی پڕ زامە بەڵام وەک هونەر نامانترسێنێ ڕەنگەکانی تەها لە تابلۆکەدا، بەڵکو وەک هەڵدانەوەی بیرەوەریەکانی ناو هزرمان پیایدا ڕاگوزەر دەبین، بەمەش هونەرمەند سەرکەوتووبوە، لەوەی هونەرەکەی وەک هونەر نەکردۆتە قوربانی پەیام و مەسجە هونەریەکەی لەتابلۆکەدا، واتە هەر دوو دیوی تابلۆکە چ وەک فۆرم و چ وەک ناوەرۆک دووانەیەکی لەیەک دانەبڕاون و پەیوەندیەکی ئۆرگانی بەستونی بەیەکەوە .

لەلایەکی دیکەوە وەک فۆرمی پەیام و گەیاندنی مەسجی هونەری هونەرمەند لەتابلۆکەدا، ئەو کۆدو دالەو هێمایانەی تیایدا دەبینرێ هونەرمەند بەزمانی ڕەنگ تەوزیفی کردون لە فۆرمە گشتییەکەیدا، واتە وا لەبینەر دەکات بگەڕێ تاوەکو هەستەباڵاکانی لەناو تابلۆکەدا پێ تێر بکات. کاتێک وردبینەوە هونەرمەند وەک بلێی هەموو سروشت و باڵندەو شوێنە دوورەدەستەکانی بە دووربینی هونەری وێناکردن وێنا کردبێ، زیرەکی تەهای ئەحمەد ڕەسوڵ لەوەدا نییە هونەرمەندێکی ناوداربێ، بەڵکو وریایی و بەئاگایی هونەرمەند لەوەدایە کە بۆخۆی هونەرەکەی کردۆتە بەشێکی دانەبڕاو لەژانەری ئەدەب، واتە دوالیزمێ لە هونەر و ئەدەبی شیعری و زمان و خەیاڵ و ئەندێشەی تیایدا دەخوێنرێتەوە، وەک ئەوەی تەها پێمان بڵێ ئەم تابلۆیە گەرچی بەزمانی ڕەنگ وێنای خۆی کردوە، تەها بەوێناندنی ئەم تابلۆیە پێمان دەڵێ بۆ کەسی هونەرمەند زەرورە ئیش لەناو دەق و زمانی شیعری و خەیاڵی شاعیرانیشدا بکات و لەم ڕێگایەوە شیعر بەزمانی دووەمی لەڕێگای {ڕەنگەوە} تەوزیف بکات، بەدیوێکی تردا وەزیفەی هونەرمەند گرانترێکە لە ژانەرەکانی تر ی ئەدەب و هونەر واتە کەسێک بەئاگا نەبێ لەزمانی شیعرو ڕەنگی هونەر ناتوانێ لەم دوالیزمە ڤیچەری شیعرو هونەری ڕەنگ تێبگات کەچ ڕۆڵێک دەگێڕێ.

تابلۆکە بەزمانی ڕەنگ و بەفۆرم و بە وێنای گشتییەکەی شیعرەکەی( گۆران)ی مەزنمان بۆ تەوزیف دەکات کە دەڵێ :-

کۆمەڵە شاخێک سەخت و گەردن کەش

ئاسسسسسمانی شینی گرتۆتە باوەش

سەرپۆشی لووتکەی بەفری زۆر سپی

بەدارسسسستان ڕەش ناو دۆڵ

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.