ڕژێمی فاشیستی تورکیا، بەردەوامە لە بۆمباران و سنور بەزاندنەکانی

0

ڕژێمی فاشیستی تورکیا، بەردەوامە لە بۆمباران و سنور بەزاندنەکانی

نزیک بەدوو هەفتەیە کە رژێمی فاشیستی تورکیا، جارێکی شەپۆلێک لە لەشکرکێشی، سنور بەزاندن، بۆمباباران، هێرشی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی بۆ سەرناوچە سنوریەکان و قوڵایی کوردستان لەهەردوو زۆنی زەردو سەوز دەستێپیکردووە. کە لە ئاکامی ئەم هیرشانەدا چەندین هاوڵاتی و چەکداری پەکەکەو پژاک بوونەتە قوربانی و ژمارەیەکیش بریندار بوون و زەرەوزیانێکی زۆریش بە کارو کاسبی خەڵکی کەوتووەو چەندین دێهاتیش بە تەواوەتی ئاوارەبوون، بەتایبەتی لە نێوان دهۆک و زاخۆدا. وە کانی ماسی کە جێگایەکی گەشتیارییە بۆ هاوڵاتیان لە ئیستادا بۆتە جێگایەکی نائەمن و پڕ مەترسی… دیارە ئەوە یەکەمین جار نییە هاوڵاتیانی بێتاوانی کوردستان لە ئاکامی دەستدرێژی و سنوربەزاندنی دەوڵەتی ئێران و تورکیادا دەبنە قوربانی و زەروزیان بە کاروکاسبیان دەگەیەنرێت… بەڵکو لە ماوەی نزیک بە سی ساڵی رابردووداو لەو کاتەوە کۆمەڵگەی کوردستان توشی دۆخێکی تایبەتی و بێناسنامەیی وڵاتی بۆتەوە، کوردستان بۆتە مەیدانێک بۆ تەراتێنی باندو دەسترێژی و سنور بەزاندنی سەربازی وڵاتانی ناوچەکەو لەوکاتەشەوە تائێستا بە سەدان هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە یان برینداربوون و بەدەیان گوندو ئاوایش کەوتونەتە ناو دۆخێکی نائەمنییەوە…

حزبە دەسەڵات بەدەستەکانی کوردستان “پارتی و یەکێتی” کە هەمیشە هەردوو دەوڵەتی ئیران و توکیا بەدۆستی کورد لەقەڵەم دەدەن و پەیوەندیەکی ناهاوسەنگیان لەگەڵیاندا هەیەو تەنانەت لە پەیوەندییەوە گۆڕدراوە بە نۆکەرایەتی و خزمەت پیشەیی… لەبەرامبەر بەو تاوانانەدا جگە لە هەڵوێستی زۆر شەرمنانە، هیچ کاردانەوەیەکی تەندروستیان لەخۆیان نیشان نەداوە، لەجێگای ئەوەی بوونی ئۆپۆزیسێۆنی ئەو وڵاتانەیان کردۆتە پاساوهێناوە بۆ دەستدرێژی بەردەوامیان…

Leave A Reply

Your email address will not be published.