دزی و تاڵانی لەزمانی خۆیانەوە…

0

 دزی و تاڵانی لەزمانی خۆیانەوە…

كاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەپەیجی خۆیدا نوسیوویەتی “حكومەتی هەرێم لەهەر سەبەتەیەكی خۆراكی كە مانگی ڕابردوو دەستیكرد بەدابەشكردنی بەسەر كەمدەرامەتان و هەژاراندا ٢٠دۆلاری دیار نییە، بەوپێیەی بەهای هەر سەبەتەیەك ٥١ دۆلارە.”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ “حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندبوو كە٢٠٠هەزار سەبەتەی خۆراكی بەسەر كەمدەرامەتان و هەژاراندا دابەشدەكات، كە بەهای هەر سەبەتەیەك ٥١ دۆلار دەبێت، بەڵام دوای بەدواداچوون دەركەوتووە تەنها ٣١ دۆلار بۆئەم سەبەتانە خەرجكراوە، بەم پێیەش لە هەر سەبەتەیەك ٢٠ دۆلار دیار نییە”.

ئەمە کارنامەی دەسەڵاتێکە لە زمانی خۆیانەوە. لەهەر سەبەتەیەکی خواردن، ٢٠ دۆلار دەدزن. دەبێ لێرەدا بپرسین، ئەگەر لە هەر سەبەتەیەک خواردنی هاوڵاتیان کە نرخەکەی بایی ٥٠ دولار بێت، بیستی بدزن… دەبێ لە فرۆشتنی نەوت، بازرگانی، و داهاتەکانی تری خەڵکی کوردستان چ دزییەک بکەن و چ سەروەتێک پیکەوە بنێن. ئەم دەسەڵاتە یەکێک لە پایەکانی دزی و تڵاانی بێ سنوری بێ وینەیە لە دنیادا، وە لەسەر ئەم دزی و تاڵانیەش، لە پاڵ دەیان دۆسیەی تری شەرماوەرییان، پیوستە لە راپەرینی جەماوەریدا، ماڵ و سامانی ئەم حزبانەو بەرپرسەکانیان، دەستی بەسەردا بگرێت و بۆ خەزێنەی گشتی و داهاتی وڵات بگێردرێتەوە.

27 دەفتەر دۆلار بۆ ریکلامی پۆست…

كۆمپانیای‌ فه‌یسبوك ژماره‌یه‌ك پەیج‌ و ئەکاونتی‌ كوردی‌ داخست، كه‌ بەبڕی ٢٧ دەفتەر دۆلار ریکلامیان بۆ پۆستەکانیان کردووە. هاوکات ئاماژهی بۆ ئەوە کردووە كه‌ ئه‌و پەیج‌و ئەکاونتانه‌ سەر بەدەزگای زانیاریارین..
بەپێی ڕاپۆرتی مانگی ٥ی ٢٠٢دا كۆمپانیای‌ فەیسبوک بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ کۆمەڵێک پەیج‌و ئەکاونتیان بەتەواوی سڕیوەتەوە کە بریتین لە: ٣٢٠ پەیج، ٧١ ئەکاونت، ٥ گروپ‌و ٣١ ئەکاونتی ئیسنتاگرام.
 كه‌ ئەو پەیج‌و ئەکاونتانە چوار ملیۆن‌و چوارسەد هەزار کەس لایک‌و فۆڵۆیان کردون‌و بەبڕی ٢٧ دەفتەر دۆلار ریکلامیان بۆ پۆستەکانیان کردووە.
بەس ریکلام بۆ پۆست ٢٧ دەفتەر دۆلاری بۆ سەرفبکرێت لەلایەن دەزگایەکی هەواڵگری و جاسوسیەوە، دەبێ دەزگای پاراستن، دەزگای دژە تیرۆر، بەرپرسە باڵاکانی تر حزب، چەند بلۆک دەفتەریان بۆ لایک و ریکلام بۆ پۆستەکانیان و بۆ ئەدمینی فەیس بوکی و سایت و … تەرخان کردبێت… پرسیار ئەوەیە ئەو سامانەتان لە کوێ هێنا؟

لینیکی ڕاپۆرتەکە:

https://about.fb.com///06/May-2020-Detailed-CIB-Report.pdf

Leave A Reply

Your email address will not be published.