سلیمە موراد فریاد ڕەسی هونەری نازم غەزالی

0

سلیمە موراد فریاد ڕەسی هونەری نازم غەزالی

جمال نوری

هەڵدانەوەی لاپەرەکانی چیرۆکی عیشقی ئەو کچە جولەکەیەی عاشقی نازم غزالی گۆرانیبێژی دەنگ خۆشی عێراقی دەبێ.

سلیمە مراد، یەکێک بووە لەو ژنانەی لە سەرەتای بیستەکانی سەدەی ڕابردوو گۆرانیبێژێکی سەرکەوتوو بووە و شارەزایەکی باشی لەمەقاماتی عێراقی هەبووە لەخێزانێکی ارستۆکراتی و دیانەتی جولەکە بوە و لە بغداد لەساڵی 1905 لە گەرەکی طاطران له دایک بووە، لەسەروەختی خۆێندکاریدا گرنگی داوە بە بالیەو وەرزش و گۆرانی کەشافەی قوتابخانەکەی، سلیمە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ چرۆی هیوای باڵا دەکا، سلیمە مراد لەبەرئەوەی لەخێزانێکی دەوڵەمەندی بغداد بووە و بۆ خۆیشی کچێکی ناسک و جوان و دەنگێکی خۆشی هەبووە، لەزۆربەی دانیشتنەکانی مقهی کانی بغدادا بەشداری کۆڕو ئاهەنگ و گۆرانی کردوەو لەنزیکەوە لەئاهەنگە شەوانەکانی خێزانی مەلیکی عێراقی دا بەشداربووەو شارەزایەکی باشی لە مە قاماتی عێراقی هەبووە،. لەبەر دەنگە خۆشەکەی نوری سعید نازناوی( باشا ), دەکاتە پاشگری ناوی سەلیمە مراد، ئیدی دەبێ به سەلیمە باشا.، وە بەناوبانگترین گۆرانیەکانی سلیمە مراد (یا نبهة الریحان ،قلبك صخر جلمود و الهاجر یا ساقی الیك) کە ئاوەزدانەرەکانی هەریەک لە (صالح كویتي و داود كویتي و مسلم زبلي)، بووە. له ئاهەنگێک لە مسرحی هلالی لەبغداد 1935 بانگێشتی ام کلثوم كراوه و سلیمه مراد به چەند گورانیەک بەشداری دەکات و (کلثوم )سهرسام ده بێ بە گۆرانی (الیک صخر جلمود) لەڕێگای سلیمە مرادەوە لەبەری دەکات و لەسەر ئیستوانە زکی مبارک بۆی تۆماری دەکات

نازم غزالی ژیان و هونەری گۆرانی

نازم غزالی لە بنەماڵەیەکی مامناوەندی موحافیزکاری شاری بغداد لەساڵی 1921 لە گەڕەکی حیدر خانە لەدایک بووە کاتێک مناڵ دەبێ باوکی دەمرێت و دایکێکیشی کوێرە، بۆیە ئەم خێزانە دەکەوێتە ژێر سەرپەرشتیکردنی مامیانەوە بەخێو دەکرێت و چاودێری پەروەردەکردنیان دەکات.

نازم هەر لەمناڵیەوە بەشداری گروپی گۆرانی و موسیقای هونەری قوتابخانەکەی دەکات، لەبەر دەنگە خۆشەکەی، مامی ڕێگری لێ دەکات گۆرانی بلێی و بانگی دەکات دەڵێ لە خێزانی ئێمەدا شایەری شەرمە و ڕێگانادەم ئەم کارە بکەی، غزالی تەسلیم بە وتەی مامی نابێ و ماڵ بەجێ دێڵێ بەڵام دواتر مامی دەبیستێتەوە دەنگی خۆشەو گورانی عەیب نییە بانگی دەکاتەوە بۆ ماڵ.

پاشان قۆناغ بەقۆناغی خۆێندن دەبڕێ تا ئامادەی تەواو دەکات، لەپەیمانگای هونەرەجوانەکانی بغداد وەردەگیرێ ،بەڵام پاشماوەیەک غزالی ناهەمواری ڕووی تێ دەکاو واز لەپەیمانگای هونەرەجوانەکا دێنێ، لەوبارەیەوە مامۆستاکەی هونەرمەندی گەورەی عێراقی (حقی الشبلی ) دەڵێ ترسم هەیە بەوازهێنانی غزالی لە پەیمانگا ئاستی هونەری داببەزێ، بەڵام دوای ماوەیەک جارێکی تر غزالی درێژە بەخوێندنی پەیمانگاوە دەکاتەوە لەبەشی شانۆ ،لەسالی1942 بۆیەکەمجار تیپی شانۆو گۆرانی ۆ موزیکی الزبائن دادهمەزرێنن، و بەگۆرانی هلا هلا بەشداری لەتمثیل دهكات و گورانیش دەچڕێ ئیتر ناو وبانگی زیاتر گەشەدەکات لەسالی 1948 بەشداری تیپی موشحاتی عێراقی دەکا و زیاتر قوڵ دەبێتەوە لە مقاماتە ئەساسیەکان و، شیوازی حونجرەی قۆڕگی غزالی هێند بەسۆز بووە، هاندەرێکی باشی بووە ئەمە وێرای شارەزایی و سەلقەیەکی باشی پەیداکرد، بەڵام جارێ غزالی ئەستێرەی هونەری نە درەوشاوەتەوەو لەبغداو عێراق تێپەڕی نەکردوە، بەڵام هاوکات بەشداری کۆرو ئاهەنگی گۆرانی دەکات. غزالی سەرسام بوە بەدەنگی ام کلثوم، فرید الاطرش، محمد عبدالوهاب ،

نازم غزالی و چیرۆکی عیشقی سلیمە مرااد

غزالی دەباتە کوێ..،؟

ئاهەنگی شەوانی گۆرانی و مقهی کانی بغداد و سەردانی گۆرانیبێژە ناودارەکانی عالەمی عەرەبی بۆ بغدادو ناسین و بەریەکەوتنی نازم غەزاڵی بە موسیقارو گۆرانیبێژە عەرەبەکانی پەنجاکانی سەدەی رابردوو، پاشان شارەزایی و توانای دەنگی و سەلیقەیی لەبەکاربردنی مقامە عێراقیەکان، واتە مقاماتی عێراقی لەسەردەستی محمد گوبانچی پەروەردە ببوو، هەربۆیە جگە لە توانا دەنگی و شارەزایی لەمقاماتی عێراقی جوڵەو توانای ئەدای بەرزی و تەقەموسی کەسێتی غەزالی لەناو گۆرانی و شیعری شاعرەکاندا کەدەیکردن بەگۆرانی بەتەواوی جمهوری سەرسام دەکرد .

بەدیویتی گۆرانێ و مقام لە مقهی و هوڵەکان و ڤیستیڤاڵ و تۆماری گۆرانی لە تەلفیزیۆنی عێراقی لەگەڵ سلیمە مراد ، ، بەجورێک سلیمە عاشقی سیماو کەسێتی و دەنگی غزالی دەبێ، هەروەک عیشقەی لیلی بۆ مجنون خەوخوراکی تەنها غزالی دەبێ، لەو سەر وەختەشدا غزالی گەنجێکی قۆزی دەنگ خۆشی خاوەن جەماوەرە، وەلێ سلیمە مرادیش توانای دەنگی و شارەزایی لە مقاماتی عێراقی دا کەم تر نەبوو لەغزاڵی، ئەمە وێرای ئەوەی زۆر نزیک بوو لە خێزانە ارستۆقراتەکانی مەلەکی یەوە، بۆیە ڕۆژ بەڕۆژ لەگەڵ هەر بەرکەوتنێکی لەگەڵ غزالی دا، دوای گۆرانی و تەواوبونی ئاهەنگی شەوانیان پێکەوە دەگەڕانەوە .

غزالی لەنێوان دوو دەست بژێری عیشق یا هونەر ..

سەلیمە مراد لەگەڵ ئەوەی کچە یەهودیەکی عێراقی بوو، و لەخانەوادەیه کی دەوڵەمەند بوو، تائەوکاتەی غزالی بوبە سوارچاکی خەونەکانی سلیمە شووی نەکردبوو، لەسەر دیانەتی یەهودی، جوولەکە بووەو دەستپێشخەریەی سلیمە مراد بۆ غزالی کردی، بەمەبەستی زەواج کردن، دوو ئه گەری دروستکرد لەبەردەم غزالی دا بەجێ هێشت ؟

1ـ غەزالی دەیزانی سلیمە مراد لەتەمەندا بیست ساڵێ لەخۆی گەورەترە، و سەر بەدیانەتی جوولەکەشە، کە بۆ خێزانەکەی نەختێ ئاستەمە.

2ـ غەزالی دەشیزانی گەربێت و بیخۆازێت هەموو خەونە هونەریەکانی تحقیق دەبێ لەڕێگای ناوناوبانگ و نزیکی لە خێزانی بلاطی مالیکەی عێراقی و سەفەرکردن و ناسینی بە دنیای عەرەبی و جیهانی. هەربۆیە غەزالی هەڵبژاردەی دووەمی هەلبژاردو لەساڵی 1953 مارەی کرد لەسەر دیانەتی اسلامی و بەم چەشنە نازم غزالی بووە ئەستێرەیەکی درەوشاوە لە ئاسمانی وڵاتە عەرەبیە و جیهانیەکانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو،

غزالی زۆر گرنگی بە شیعری شاعیران محمود شوقی، المتنبی و الیاس ابو ماظی و چەندین شاعیری سەردەمەکەی خۆی .

چارەنوسی “غزالی” لەدوای زەماوەندی لەگەڵ سلیمە مراد بەرەو کوێ دەگا

غزاڵی بە گەیشتنی بە سلیمە مراد، خەونەکانی دێنە دی و سەردانی چەندین وڵاتی ئەوروپی وەک فەرنساو و لەندەن دەکاو چاوپێکەوتنی BBCکەناڵی جیهانی بریتانیا و پاشان سازکردنی کۆنسێرت و دواتر بۆ وڵاتانی کوێت و دیداری ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کوێت هێندەی تر دەنگ وتوانای هونەری غزالی دەکشێ لەوێشەوە بۆ جزاێیرو بیرووت ، لەساڵی 1963 دا سی و پێنج ئاهەنگ و کۆنسێرت سازدەکا و بەمشێوەیە غزالی دەبێتە ئەستێرەیەکی گەشی گۆرانی و مقاماتی عربی و عێراقی ،، وێڕای لە هەندی لەگۆرانی و بەستە و مقامەکانی دا، شیعرو کەلیماتەکانی عەرەبی چڵڤەی بغدادین، بەڵام بەهۆی ئەدا و دان نان بەوشەو تمثیل كردن لەکاتی گۆرانی وتنیدا لەبەردەم جەماوەر هەمووی سەر مەست کردوە بەدەنگە سیحریەکەی؟

مردن یا کوشتنی غزاڵی

غزاڵی زۆر سەرسام بووە بە کەسایەتی زەعیم عبدڵلکریم قاسم لە کودەتا سەربازەکەی ساڵی 1958 کە کۆتایی هێنا بە سیستمی مەلەکی لەعیراق بۆیە گۆرانی بەسەر عبداڵکریم قاسم دا ووتوە، وا ناوی دەرکردبوو کە پێ دەچێت غزاڵی کەسێکی چەپی شیوعی بوبێت و لایەنگری دەسەڵاتی قاسمی کردبێت

بۆیە دوای کودەتای 1963 و کوشتنی قاسم لە 17 تموز دا بەگەڕانەوەی غزالی لەبیرووت لەهەمان ساڵدا بۆ بغداد، دوای مانگێ بەکت و پڕی دڵی دەوەستێ و بەم شێوەیەش مردنی غزاڵی بوەتە گرێ یەک تائێستا بەئاسانی نەکراوەتەوە؟ ئایا کوژرا لەسەر ئەوەی هەواداری قاسم بوو یا خۆی بەدەردو خەفەتەوە کە نەخۆشی ڕەبویشی لەگەڵدا بووە بەو هوێەوە گیانی لەدەستدابێ..؟

بەم شێوەیە چ سلیمە مراد لەکاتی دامەزراندنی دەوڵەت بۆ جوولەکەکان نەگەڕایەوە و لەعێراقدا مایەوەو لەساڵی 1974 بە هۆی دووری غزاڵی سەری نایەوە کۆچی دوای کرد، بوونە دوو ئەستێرەی درەوشاوە ڵەئاسمانی گۆرانی و مقاماتی عێراقی دا .

بۆ ئەم نوسینەم سوودم لەم سەرچاوانە وەرگرتوە;

1ـ دیدار ی ڕادیۆی لندن لەگەڵ سلیمە مرادو غزاڵی ساڵی 1963

2ـدیداری چاوپێکەوتنی غزاڵی ومورادلە ڕادیو تلفزیونی کوێت.

3ـدیدارو نوسینەکانی هاوڕێکانی لە کەناڵی العراقیه . 4ـ زنجیرە ووتارێکی نازم غزالی لەڕۆژنامەی ندی کەتایبەت بە بنەماکانی مقامات و ئاستی هونەری گۆرانی نوسیوە لەساڵانی1954

Leave A Reply

Your email address will not be published.