هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان

0

هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان

ئامادەکردنی: ئاراس ڕەشید

هێڵی ئاسمانی بەریتانی(ئێروەیس) زوربەی گەشتەکانی بۆ ماوەی دووڕۆژ هەڵوەشێنرایەوە بەهۆی مانگرتنی فڕۆکەوانەکانی

کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی بەریتانی (برتش ئێروەیس) لە نیوەی شەوی ٨ ی ئەیلوول بڕیاری مانگرتنی دووڕۆژەیان داوە. بە هۆکاری مووچە و هەلومەرجی کار چاکردن. کۆمپانیاکە هاوڵاتیانی ئاگادارکردەوە بۆ ئەوەی نەچن بۆ فڕۆکەخانە، زۆربەی ئەوانەی بلیتیان بڕیوە لەو کۆمپانیایە ئامادەکاریان کردووە. هەریەکە لە نەقابەی فڕۆکەوانان و بەڕێوەبەرایەتی برتش ئێروەیس نیازی خۆیان خستۆتە ڕوو بۆ بەردەوامی گفتوگۆکان. سەرەڕای ئەوەش، کۆمپانیاکە زووربەی گەشتەکانی رۆژانی دووشەممە و سێشەممەی لە بەریتانیاوە هەڵوەشاندۆتەوە.

کێشە لەسەر مووچە

بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکە لە دوایین بەیانی خۆیدا گووتی “ئامادەن بۆ بەردەوامی گفتوگۆکان لەگەڵ نەقابەی فڕۆکەوانان”. هەرچی نەقابەیە دەڵێ ئامادەین بە هەڵوەشانەوەی مانگرتن ئەگەر بێتوو بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکە ڕازی بێت لەسەر گفتوگۆکردن سەبارەت بە پێشنیارە تازەکان. ئەوەشی زیاد کرد، کە بۆیە پەنایان بۆ مانگرتن بردووە، وەک دوا ڕێگە چارە، و لەئەنجامی شکستهێنانی هەموو هەوڵەکان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی.

لەماوەی پێشوودا فڕۆکەوانەکان زیادکردنی مووچەکانیان بە ڕێژەی ١١.٥٪  بۆ ماوەی سێ ساڵ ڕەتکردۆتەوە کە کۆمپانیاکە لە تەمووزی پێشوو پێشنیاری کردبوو.

نەقابەکە دەڵێ” فرۆکەوانەکان بەزیادبوونێکی کەمی مووچە ڕازی بوون و قوربانی زۆریان داوە لەکاتی تێپەڕبوونی کۆمپانیاکە بەهەلومەرجی خراپدا لەم ساڵانەی دواییدا. جەخت لەوە دەکەنەوە کە برتش ئەیروەیس قازانجی زۆری بەدەستهێناوە، بەڵام هیچی بۆ فڕۆکەوانەکان نەبووە. کۆمپانیاکە ئاشکرای کردووە کە ساڵی پار ڕێژەی ٩٪ قازانجی زیادیکردووە.

کۆمپانیاکەش دەڵی فڕۆکەوانەکانیان مووچەی بەرز وەردەگرن بەبەراورد لەگەڵ گەورە کۆمپانیاکانی دنیا. بڕواشی وایە مووچەی پێشنیارکراو بۆیان” دیژدانی تێدایە و سەخیە). دەلیلەکەش ڕازی بوونی نەقابەکانی دیکەیە بەو بڕە زیادەیە.

ئەو زیادەیەی داواکراوە لە ماوەی ٣ ساڵدا بۆ فڕۆکەوانەکان بۆ هەندێکیان دەگاتە ٢٠٠ هەزار جنەیهی ئستەرلینی لە ساڵیکدا.

 

سزای زیندانی ١٨ساڵ بۆ ٧کرێکار و چالاکوان لە ئێران

رۆژی شەممە ٩ی ئەیلوول، دادگایەکی ئێرانی سزای جیاوازی بۆ زیندانیکردنی کرێکار و چالاکوانانێک دەرکرد کە ساڵی پار لەشاری شوش سەربە پارێزگای خوزستان لە خۆرئاوای ئێران، لەبەرامبەر نەدانی مووچەکانیان ناڕەزایەتیان دەربڕیبوو. پرسەکە دەگەڕێتەوە بۆ مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٨، کاتێک کرێکارانی کارگەی شەکر لە شاری شوش ناڕەزایەتیان دەربڕی لەبەرامبەر نەدانی مووچەکانیان بۆ چەند مانگێک. ئەوکاتە پۆلیس بە هێز سەرکوتی خۆپیشاندانەکەی کرد، و هەندێک کرێکاریش  پشتیوانیان لە نوێنەری نەقابەکە (ئیسماعیل بەخشی) و ڕۆژنامەنووس (سپێدە قلیان)ی کرد. ئەمانەش سزایان بەسەردا سەپاوە.

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ناوخۆ بڵاویانکردەوە کە دادگای شۆڕش لەتاران بڕیاری زیندانیکردنی لەبەرامبەر ٧ کرێکار و چالاکواندا دەرکردوە، کە سزاکان لە ٦ بۆ ١٨ ساڵ زیندانی دەبێت. دادگا تۆمەتی جیاجیای خستوونەتە پاڵ وەک( هەستان بەچالاکی دژ بە ئەمنی قەومی و ئەندام بوون لە گرووپی دەرەوەی یاسا و هاندان بەدژی ڕژێم).

دادگا سزای ١٨ ساڵی سەپاند بەسەر ٥ لە چالاکوانان( سپێدە قلیان و ئەمیر حسێن و محمد فەرد و عەسەل محمدی و ئەمیر ئەمیرقلی و ساناز الهیاری). هەروەها سزای ١٤ ساڵی سەپاند بەسەر نوێنەری نەقابەی کرێکاران( ئیسماعیل بەخشی) و کرێکاری کارگەی شەکری شوش محمد خنیفر بە ٦ ساڵ زیندانی.

هەروەها مانگی ڕابردوو دادگا سزای زیندانی دەرکرد بەسەر ٧ کرێکاری هەمان کارگە لەگەڵ ڕاگرتنی جێبەجێکردنی سزاکە بۆماوەی ٨ مانگ.

ڕاپۆرت: کوێت خراپترینە لە نێو وڵاتانی دنیا سەبارەت بە کرێکارانی هاتوو لە دەرەوە!

پێوەریExpat insider 2019) کە رێکخراوی (Inter Nations  ) بۆ کرێکاری هاتوو لە هەموو دنیا دەری دەکات، کوێت کەوتبووە ڕیزبەندی خوارەوە لە خراپی بەرامبەر کرێکارانی هاتوو. هەروەها بەحرەین لە ڕیزبەندی حەوتەم بوو لە ١٠ وڵاتی باش بۆ کرێکارانی هاتوو لە جیهان. قەتەر لە ڕێزبەندی دووەمی وڵاتانی عەرەبی و هەژدەهەم لە ڕیزبەندی جیهانی و بەدواییدا مەراکش بە ڕیزبەندی ٢٦ و سەڵتەنەتی عومان ٣٢ لە جیهان و ئیمارات بە ٤٠ ەمینی جیهان و میسر بە ٤٩هەم لە جیهان هاتوون.

لیستەکە ٦٤ وڵاتی لەخۆ گرتبوو لە ئاستی جیهان لە ناویاندا وڵاتی عەرەبی وەک عەرەبستانی سعودی و جەزائیر و تونس نەبوون.

لەسەرووی هەموویانەوە وڵاتی تایوان دێت لە باشترین وڵات بۆ کرێکارانی هاتوو، دوای ئەو ڤیتنام و پورتوگال و مەکسیک و ئیسپانیا بەدوای یەکتردا دێن. وڵاتانی پیشەسازی و ئابووری گەورەی وەک ئەمەریکا لە ڕیزبەندی ٤٧ و چین ٥٠ و ئەلمانیا ٣٣  دێن.

مانگرتنی فراوانی کرێکارانی گەیاندن گشتی لە پاریسی پایتەخت، هەڕەشە لە ئیفلیجکردنی ئامرازەکانی گواستنەوە دەکات.

ڕۆژی هەینی ١٣/٩/٢٠١٩ پاریسی پایتەختی فەرەنسا مانگرتنێکی فراوانی کرێکارانی کەرتی گەیاندنی گشتی( میترۆ، لۆری، تراموای شەمەندەفەری ناو جادەکان…) بەخۆوە بینی، ئەوەش لەبەرامبەر پرۆژە یاسای چاکسازی خانەنشینی. کە بووە هۆی هەڕەشە بۆ ئیفلیج بوونی ئامرازەکانی گواستنەوە. دەبێتە هۆی وەستانی ١٠هێڵی میترۆی ناو تونێلەکان لەکارکردن بەتەواوی، هێڵەکانی دیکە بەشێوەیەکی کەم کار دەکەن.

زۆرینەی ئامرازەکانی گواستنەوەی گشتی لە پاریس و ئەوانەی سەر بە ئەنجومەنی گواستنەوەی ناوخۆیی تایبەتی پایتەختی فەرەنسین لەکارکردن دەوەستێت. ئەمەش بەگەورەترین مانگرتنی فراوانی کرێکارانی ئەوکەرتە دادەنرێت لە ١٢ ساڵی ڕابردوودا وەک ناڕەزایەتیەک لەبەرامبەر پرۆژە یاسای چاکسازی خانەنشینی.

هەروەها مانگرتنەکە خزمەتگوزاری لۆری و تراموای کە بەشێوەیکی زۆر هەیە لەپاریس و دەوروبەری دەگرێتەوە. ئەنجومەنی پاریس ڕایگەیاند کە تەنها یەک هێل لە کۆی ٣ هێل کار دەکات.

ئەم مانگرتنە لەلایەن چەند نەقابەیەکی کرێکاریەوە ڕاگەیەندراوە کە بەناوبانگترینیان یەکێتی گشتی کارە( گەورەترین نەقابەی فەرەنسایە)،و یەکێتی نەقابە سەربەخۆکان، ئەمەش هەنگاوێکە بەرەو ئاراستەکردنی هۆشداریەکی توند بۆ حکومەت بۆ پاشگەزبوونەوەی لەو پرۆژە یاسایەی پەیوەستە بە مووچەی خانەنشینی. نەقابەکان لەهەمان کاتدا، داواکارن بە پارێزگاری کردن لە هەلومەرجی تایبەت بەکرێکارانی کەرتی گواستنەوە کە لێی بەهرەمەندن.

ئەنجومەنی گواستنەوەی پاریس لە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووەوە ڕایگەیاندوە کە مانگرتنەکە فراوان دەبێت، و داوای لە هاوڵاتیان کردووە لە رۆژی هەینیدا کەمترین هاتوچۆ بکەن. لە بەیانێکدا دەڵێن” هەست بەزەحمەتیەکانی خەڵک دەکەین لە ئەنجامی ئەم مانگرتنەدا”، ئاماژە بەوە دەدات کە هەندێک ڕێوشوێن گیراوەتە بەر بۆ یارمەتیدانی ئەو ئاستەنگیە، وەک فەراهەمکردنی ٣٠ دەقە بەخۆڕایی بۆئەوانەی سیستەمی پایسکلی کارەبایی(سیتی سکوت) بەکاردێنن.

Leave A Reply

Your email address will not be published.