قوربانیانی توندوتیژی و ناموسپەرستی

0

قوربانیانی توندوتیژی و ناموسپەرستی

* بەرواری ١٣ی ئەم مانگە کچیکی تەمەن  ٢٥ ساڵان بەناوی”س،م” دانیشتوی شارەدێی هەڵشۆ لە سنوری قەزای قەڵادزی  بە فیشەک دەکوژرێت… دەوترێت ئەو کچە لەلایەن مامیەوە لەسەر کیشەی زەوی و زار!! کوژراوە… دەڵێن دۆسیە بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە و پشکنین بۆ جەستەی کوژراوەکە دەکرێت…

* بەرواری ٩  ئەم مانگە پیاوێکی تەمەن ٤٢ ساڵ لە لەبەریتانیاوە گەڕاواتەوە کوردستان لەناو ماڵەکەی خۆیدا لەشاری دهۆک هاوژینەکی خۆی کە ژنێکی تەمەن ٣٤ ساڵە، خنکاندووە… تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوەو دەوترێت کە سزای یاسایی!! دەدرێت…

* بەرواری ١١ی ئەم مانگە لە قەزای رەواندزی سەر بە پارێزگای هەولێر تەرمی ژنیك بەناوی” ا،ک،س” دۆزراوەتەوە کە ئاسەواری شکنجە بەجەستەیەوە بووە و دەم و چاویشی شێوێنراوە کوژراوە… دەوترێت پەڕاو بۆ دۆسیەکەی کراوەتەوە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.