دەبێ سەرکوتگەرییەکانی یەکێتی نیشتیمانی، ڕابگیرێت!

0

دەبێ سەرکوتگەرییەکانی یەکێتی نیشتیمانی، ڕابگیرێت!

شەوی ١١ لەسەر ١٢ ئەم مانگە، چەند چەکدارێک تەقە لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوی گۆڕان دەکەن لە سلێمانی و لە ئاکامدا یەکێک لە پاسەوانەکانی بارەگای بزوتنەوەی گۆران گیان لەدەست دەدات… بزوتنەوەی گۆڕان لە بەیاننامەیەکدا هۆکاری ئەو هێرشە بۆسەر گۆڕان بۆ هەڕەشەی بەرپرسێکی یەکێتی دەگێڕنەوە، بێ ئەوەی ناوی ئەو بەرپرسە!! ئاشکرا بکەن… هاوکات لەگەڵ ئیدانەکردنی ئەم رەفتارەدا داوای بەدواداچوونی یاسای دەکەن…

هەڕەشەو هێرش بۆ سەر مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆران و بزوتنەوەی گۆڕان بە شێوەیەکی گشتی، بەشێکی دانەبڕاوی ئەو ململانێی سیاسییە کە لەنێوان یەكیتی و بزوتنەوەی گۆڕاندایە لە زۆنێکدا کە هەردووکیان خۆیان بەخاوەنی دەزانن… بەتایبەتیش کە یەکیتی زۆنی سەوز بە موڵکی تاپۆکراوی خۆی دەزانێت و نیگەرانی ئامادەیی گۆڕانە کە لەئێستادا منافسی سەرەکی یەکێتیە… یەکێتی نیشتیمانی و بەرپرسە ڕاساوەکانیان بە هێزی چەکدار کە بەرگەی هیچ ڕەخنە و گوشارێکی جدی ناگرن، لەگەڵ قوڵبونەوە یان ئاڵۆزبوونی کێشەکانی نێوانیان پەنا دەبەنە بەر ئەو ڕێگا پوچەی هەڕەشەو ترساندن و تەقەکردن و… لەو ڕاستایەشدا ئەوەی بۆیان گرنگ نییە ئارامی شارە هاوڵاتیانە.

ئەو رەفتارانەی یەکێتی کە هەر ڕۆژەی دەیکاتە سەر نەیارانیان، لە تەڤگەری ئازادییەوە بۆسەر جوڵانەوەی نەوەی نوێ و بزوتنەوەی گۆڕان و… تاد، رەفتارێکی سەرکوتگەرانەی ئاشکرایە بەدژی ئازادی و ئازادی هەڵسورانی سیاسی و خودی بانگەشەکانی یەکێتی کە رٶژانە وەکو توتی دوپاتی دەکەنەوە کە لە زۆنی سەوزدا ئازادی بەرقەرارەو شامی شەریف و گۆرەپانی پیادەکردنی ئازادی و سیاسی و دیموکراسییە. پێویستە بە هێزی فراوان و جەماوەری و ڕیکخراوەوە ئەو سەرکوتگەریانەی یەکێتی بوەستێندرێت و رێگەنەدرێت هیچی تر ئازادی سیاسی پیشێل بکات و ئارامی شار بکاتە قوربانی تەماحە پوچە سیاسیەکانی و کەشی سەرکوت لەوە زیاتر پەرەپێبدات.

Leave A Reply

Your email address will not be published.