دیمانە لەگەڵ هێور دلێر هەڵسوڕاوی کۆمۆنیست و پێشکەوتنخواز سەبارەت بە ڕۆڵی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
هێور دلێر: سۆشیاڵ میدیا ده‌ورێكی به‌رچاوی هه‌بووه له گۆڕینی ده‌سه‌ڵات (كۆریای باشوور، به‌هاری عه‌ره‌بی، جوڵانه‌وه‌ی ئۆكیوپای … هتد). به‌ڵام ئه‌ویش تایبه‌تمه‌ندی نێگه‌تیڤی جۆراوجۆری هه‌یه. هیچ فیلته‌رێك نییە بۆ ڕاستی و دروستی مه‌علوماته‌كان،
بۆپێشەوە: کاریگەری سوشیال میدیا لەسەر بزووتنەوەی ناڕەزایەتی جەماوەری چۆن دەبینن؟
هێور دلێر: بێگومان كاریگه‌ری هه‌یه. نموونه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه زۆرن كه سۆشیاڵ میدیا ده‌ورێكی به‌رچاوی هه‌بووه له گۆڕینی ده‌سه‌ڵات (كۆریای باشوور، به‌هاری عه‌ره‌بی، جوڵانه‌وه‌ی ئۆكیوپای … هتد). به‌ڵام ئه‌ویش تایبه‌تمه‌ندی نێگه‌تیڤی جۆراوجۆری هه‌یه. هیچ فیلته‌رێك نییە بۆ ڕاستی و دروستی مه‌علوماته‌كان، بۆیه پڕیشه له گروپی خورافی و دیعایه و ئایدیۆلۆژی و زانیاری غه‌ڵه‌ت. ئه‌مه به جیا له كاتپێدان و به‌سته‌نه پێی. بۆیه كاریگه‌ریه‌كانی تێكه‌ڵاوه.
بۆپێشەوە: تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، بوونەتە سەرچاوەیەک بۆ کۆکردنەوەی زانیارییە تایبەتیەکان، نهێنی تاکەکانی بەشدار لەو تۆڕانەدا لە گەروی کۆمپانیاکانی سۆسیال میدیاکاندایە… ئەمەش مەترسیەکی کەم نییە، چۆن دەڕواننە ئەو لایەنەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان؟
هێور دلێر: بێگومان وایه و ئه‌م زانیاریه تایبه‌تیانه ده‌یفرۆشنه‌وه به كۆمپانیاكانی دیکە بۆ ڕیكلام و شتی تر. بێجگه له‌مه؛ له ئه‌ساسدا موداخه‌له‌یێكه له مافی سه‌ره‌تایی به‌شداربووان كه زانیاری تایبەتیەکانیان بپارێزرێت. حاڵەتێک هەبوو کە کۆمپایایەکی میدیایی سەر بەباڵی ڕاست مەعلوماتی وردی لە فەیسبووک وەرگرتبوو بۆئەوەی بتوانێ دیعایە بۆ ئەو لایەنە بکات کە دەیویست دەربچێت لە ئەڵمانیا، کەواتە مەترسیدارە. لە هەمانکاتدا، من لەڕێگەی فەیسبووکەوە هەواڵی هەموو دنیام لەیەک شوێن بۆ کۆدەکرێتەوە.
بۆپێشەوە: دەوترێت فەیس بوک خراپترین شوێنێکە بۆ کاری سیاسی و رێکخراوەیی… ئێوە لەو بارەیەوە دەڵێن چی؟
هێور دلێر: كێ وا ده‌ڵێت؟ به‌ڵگه چییه؟ وه‌ك باسم كرد، كاریگه‌ریه‌كانی به تێكه‌ڵ ده‌بینم. بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ڕاستە، کاری واقعی زۆر باشترە لە کاری سەر ئەنتەرنێت.