بریاری یاساغ کردنی لەبەرکردنی پانتۆڵی سێ چارەک و شۆرت، بڕیارێکی داعشییە…

0

بریاری یاساغ کردنی لەبەرکردنی پانتۆڵی سێ چارەک و شۆرت، بڕیارێکی داعشییە…

بەپێی بریاری فەرماندیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک لەبەرکردنی شۆرت و پانتۆڵی سێ چارەکی بۆ کوڕان و خۆکەشخەکردنیان یاساغ کراوەو هەرکەسێک بیپۆشێت و پەیڕەوی نەکات توشی سزا و لێپێچینەوە دەبێت… پاساوی ئەو بڕیارە ئەوەیە کە پۆشینی ئەو جلانە سیمای ناشیرینی هەیە… ئەوە لە کاتێکدایە، کە ناشیرین ترین سیما دەسەڵاتی سەربازی و میلیتاریزەکردنی شارەکان و ڕیگە گرتنە لە سەرەتاییترین مافی ئینسان کە ئازادی جل پۆشین و هەڵبژاردنی ئازادانەی جۆر و شێوازی ژیان و ستایلی ئازادانەیە.

لە ژێر سایەی دەسەڵاتی رەش و عەسکەرتاریەتی کەرکوکدا… ئەمجارە نەک ژنان، بەڵکو لاوانیش رووبەروی سزای کۆنەپەرستانەی ئیسلامی و داعشی دەبنەوە، لەوەش زیاتر ئەوەی بڕیار دەردەکات فەرماندەیی سەربازییە… ئەو هێزو لایەنەسیاسیانەش کە لەدەسەڵاتی کەرکوکدا بەشدارن بێدەنگن و ئەمەش نیشانەی رەزایەت دانیانە بەو بڕیارە داعشییە… خەڵکی ئازادیخواز هەر لایەنێکی سیاسی ئەگەر بایی سەرەدەزییەک بڕوایان بە مافی فەردی و ئازادی جل و بەرگ پۆشین و مەدەنیەت هەیە، دەبێ بەدژی ئەو بڕیارە داعشیەدا بێنە مەیدان و ئیدانەی بکەن… ئەگەر ئەو بڕیارە بۆ دەسەڵاتی سیاسی کەرکوک بچیتە سەر ئەوا دەبێ چاوەروانی بڕیاری تری داعشی بین بۆ داسەپاندنی بەسەر کەرکوک و شارەکانی تریشدا…  پیویستە زوو ئەم بڕیارە وەڵامی کارسازو خێرای پێ بدرێتەوە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.