مانیفیستی نان و گوڵە سوورەکانمافی ئێمە بۆ نان و گوڵە سورەکان: ناپارێنەوە داخوازیمان هەیە

0

مانیفیستی نان و گوڵە سوورەکان

مافی ئێمە بۆ نان و گوڵە سورەکان: ناپارێنەوە داخوازیمان هەیە

وەرگێڕان: هەتاو عەبدولاهی و ڕامیار رەزایی

بەشی پێنجەم و کۆتایی

رێگای ژنانی کرێکار بکەنەوە

ژنانەکردنی ڕوو لە زیادبوونی هێزی کار بە تایبەت لەو بەشانەی سەقامگیریی و لەباربوونی هەلی کار و حەقدەستیان زۆر لە خوارەوەیە، بەردەوامی نابەرابەری توندی سەرکوتی ژنان قوڵ دەکاتەوە. لەبەرئەوەی کە ژنان لەچاو پیاوان حەقدەستی کەمتر وەردەگرن بارودۆخی کاریان نالەبارترە و تا ڕادەیەکی زۆر لە ساختاری ئیتحادیەکان وەلا دەنرێن، لە چەوساوەترین بەشەکانی چینی کرێکار بە ئەژمار دێن. لەگەڵ بارودۆخی نالەباری چەوساندنەوە ئێمەی ژنان لە شوێنی کار قوربانی توندوتیژی جنسین، بەهۆکاری ژن بوون مافی پێشکەوتنی کاریی یان مافی ئیمکانی هەلی کارمان نییە. ئەوە لەحالێکدا بوو دەبوو ئێمە جەستەمان نیشان بدەین یان بیسەلمێنین کە بە هیوای مناڵ بوون نین یان ئەوەی کە بیشارینەوە مناڵێکمان هەیە.

ئەم زوڵمە بۆ ژنانی پەنابەر و کۆچبەر چەند بەرامبەرە. لە ئەمریکا و هەروەها ئەوروپاش ژنانی ئەمریکای لاتین، ئافریقایی، ئاسیایی و ڕۆژهەڵاتی ئوروپا لەیاسای هەڵاواردن ئامێز بۆ بیانیەکان، دەرکردنی زۆرەملێ، بەدواداچوونی پۆلیسی و چەوساندنەوەی روو لە زیادبوون لە خراپترین ئیشەکان مژوڵی کارن و ئازار دەکێشن. ئەوە لە حاڵێکدایە کە هاوکات ڕەگەزپەرستی و دژە پەنابەریی ڕاستە توندرەوەکان لە حاڵی پێشرەوی دایە.

ژنانی ڕەش پێست تەنانەت لە وڵاتی خۆیان زوڵم لێکراوترین و چەوساوەترین توێژی کۆمەڵگەن. ئەگەرچی لە زۆربەی وڵاتان یاساگەلێک بەدژی هەڵاواردن، بۆ مافی هاوسەرگیری و زەواجی هاوڕەگەزخوازان یان هەڵبژاردنی پێناسەی جنسیەتی  پەسند کراوە، بەڵام ژنانی هاوڕەگەزخوازو ترنس لە شوێنی کاری خۆیان دەکەونە بەر هەڵاواردن و توندوتیژیان بەرامبەر دەکرێ، لە ژێر بەدواداچوونی پۆلیس و دامەزراوە دەوڵەتیەکانن و هەروەها لە کۆمەڵگە دوورخراونەوە و کەوتوونەتە پەراوێزەوە، چونکە بەرابەری لە بەرامبەر یاسا بە مانای بەرابەری لە ژیان نییە.

  هەربەو هۆکارەیە بۆ کۆتاییهێنان بە کار لە بارودۆخی پڕ مەترسی و ناسەقامگیر، بۆ دامەزراندنی دائیمی هەموو کرێکاران، حەقدەستی بەرامبەر بۆ کاری بەرامبەر، بارودۆخی بەرامبەر و مافی وەک یەک، پەروەردەی بەرامبەر و هەلی کاری وەک یەک و دابەشبوونی کاتژمێرەکانی کار لە نێوان کارمەندان و بێکاران بە حەقدەستی تەواو خەبات دەکەین. ئێمە خوازیاری دامەزراندنی کومیتەکانی ژنان لەهەموو شوێنەکانی کاری و لەهەموو دامەزراوە کرێکاریەکانین. کۆتایی بە هەڵاواردن بێنن! سەرەرای ئەوە لە حالێکدا کە سەرمایەداری ژنان لە چوارچێوەی بەرهەمهێنان دەخاتە ژێر گوشارەوە بەرپرسیارێتی کاری دووبارە بەرهەمهێنان وەئەستۆ ناگرێ. ئەم ئیشی دووبارەکردنەوەی بەرهەم لەماڵەوە بە شێوەی خۆڕایی ڕوودەدا و بەئەژمار دێ، ئیشی ڕۆژانەی ژنان دوو بەرامبەر دەکاتەوە. ئەوە لە حالێکدایە کە لە زۆربەی وڵاتانی پێشکەوتوو و ناوەندی شارەکان، هەروەها لە بنەماڵە کرێکاریەکان، هەوڵی ڕاگواستنی ئەم ئەرکە لەسەر شانی کرێکارانی ناوماڵە کە زۆربەیان ژنانی پەنابەرن. لە هیچ کوێی جیهان کاری ناو ماڵی بێ موچە  بەو شێوە لەناوناچێ. لە هەژارترین ناوچەکان و هەروەها لە وڵاتانەی کە پێشکەوتنی ئەوتۆی بەخۆیەوە نەبینیوە و لە گوندەکان، کاری ناوماڵ بە تەواوی بە ژنان و کچان دەدرێ. چوونکە بەشێکی زۆری قازانجی سەرمایەداران لە کاری ناوماڵی بێ موچەدایە، بەو هۆکارەی کە ناچار نین پارەی ئەو بەشە لە کرێکاران بدەن. کارێک کە پێویستی هەڵسوڕانی بەرهەمهێنانی ئەوانە وەکو و دابینکردنی خۆراک، جل و هتد…..یە.  هەروەها بەو شێوە ساحبکاران ناچار نین بۆ چاوەدێری بەشێک لە هێزی کار کە بۆ سەرمایە بەرهەم هێنەر نین، حەقدەستێک بدەن. ژنانی کرێکار، بێکاران، منالان وەک جیلی کرێکارانی داهاتوو یان ئەو کەسانەی لە ناوماڵ چاوەدێری پەکەوتووان دەکەن زۆربەیان لە ژنان پێک دێن. پشتیوانی لە پڕوپاگەندە و ڕەوایی بەخشین بە کلتوری پیاومەزنی کە بەپێی ئەو روانگە منداڵداریی و کاری ناوماڵ ئەرکی سەر شانی ژنانە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەم دزی و گەندەڵیەی سەرمایەداران بە نهێنی بمێنێتەوە و پەردەپۆش بکرێ.

وەک گروپی نان و گووڵە سوورەکان لەسەر ئەو بڕوایەین کە تەنیا کرێکاران ئەوانەی بەرهەمهێنەری هەموو سەروەتی کۆمەڵایەتین، سەروەتێک کە سەرمایەداران دەستیان بەسەردا گرتووە، دەتوانن نیزامی زوڵم و چەوساندنەوە کۆتایی پێبێنن و چینی کرێکار لە خەبات و بەرخودانی خۆی دژی چەوساندنەوە، هاوبیر و هاوخەباتەکانی لەناو ئەوانەدا دەبینێتەوە کە خوازیاریی کۆتاییهێنان بە هاوسەری کۆیلەیی بن و خوازیاریی سەربەخۆیین بەراپەرین. کۆیلەیەک کە بەهۆی ڕەنگی پێست، مەیلی جنسیی، رەگەز، نەتەوە و پرس گەلێکی لەو جۆرە بەسەر ئەواندا سەپاوە. وەها یەکگرتوویەک بە رێبەریی کرێکارانە کە دەتوانێ بەراستی بەسەر سەرمایەداری سەرکەوێ، نەک ئەوەی متمانە بە ئۆپۆزیسیونە جۆراوجۆرە بورژوازیە دەولەتیەکان بکات کە لە لایەن بەشە پێشکەتووەکان رێبەری دەکرێن، چوونکە ئەوان تەنیا بەشگەلێک لە بەرژەوەندیی کاربەدەستان دەخەنە دەستووری کاری خۆیانەوە کە لەراستیدا بە هۆی چەوساندنەوەی هێزی کاری ئێمە ژیان دەکەن.

بۆیە ئێمە لەسەر ئەو بڕوایەین دەبێ هەموو پەیوەندیەکان لەگەڵ سەرمایەداران، هەروەها لەگەڵ دەوڵەتەکان و ئەو حیزبە سیاسیانەی خواستی ئەوان نوێنەرایەتی دەکەن یان لەگەڵ نوێنەرانی ڕواڵەتی چینی کرێکار کە لە دەوڵەت و کاربەدەستان حەقدەست وەردەگرن و بەرتیل وەردەگرن و خیانەت بە کرێکاران دەکەن، بپچڕێ. ئەوە بەو مانایەیە کە ئێمە لایەنگری سەربەخۆیی سیاسیی چینی کرێکارین و لە هەموو هەنگاوەکان کە لەو ڕاستایەدا هەڵبگیرێ پشتیوانی دەکەین. خەباتی ئێمە بۆ رزگاری ژنان بۆ دامەزراندنی حیزبێکی شۆڕشگێری ئەنتەرناسیونالیستی لە چینی کرێکار لەهەر وڵاتێکە. بۆ ئەو ئامانجە پلانێکی شۆڕشگێرانەی دژە سەرمایەداری و کرێکاری ستراتێژی شۆڕشێکی سۆشیالیستی زەرورەتی هەیە. ئەم پلانە شۆڕشگێرانە دامەزراندنی دەوڵەتێکی کرێکاری وەکو و پەرژینێکی بەرگریکار لە بەرەنگاریی بۆ لەناوبردنی سەرمایەداری بەهەموو جۆر و شکڵەکانی زوڵم و چەوسانەوە دەبێ.

بژی خەبات بۆ ئازادیمان، خەباتێک لە بارودۆخێکی بەرابەر و هەمەلایانە لەگەڵ تەواوی زوڵم لێکراوان و چەوساوەکان، بە ستراتیژی شۆڕشی سۆشیالیستی

بژی شۆڕشی سۆشیالیستی وەکو و ڕزگاری یەکجارەکی ژنان و هەموو مرۆڤایەتی لە کۆت و بەندی هەنووکەیی زوڵم و چەوساندنەوە

وەرن بە یەکەوە گروپی نێونەتەوەیی ژنانی نان و گووڵە سوورەکان بنیات بنێن

سەرچاوە چین بە دژی چین

نوسخەی ئاڵمانی

Leave A Reply

Your email address will not be published.