هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆباشووری کوردستان بۆپشتیوانی تیرۆرستانە عبدالرحمن رسول

0

هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆباشووری کوردستان بۆپشتیوانی تیرۆرستانە ….        عبدالرحمن رسول

ڕژێمی تورکیابۆماوەی چەندین ساڵە درێژە بەسەرکوت وئیستبدادوچەوسانەوەوکوشتن وزیندانی کردن دەدات لەناوخۆیی تورکیادا.بەڵام لەدوایی وەرگرتنی دەسەڵات لەلایەن ئیسلامی یەکانەوە لەتورکیا ڕۆژبەڕۆژزیاتر دەسەڵات وسیستەم ملهوڕتروچەوسێنەرتروکۆمەڵ کوژتردەبێت لەناوخۆی کۆمەڵگایی تورکیا بەگشتی وباکووری کوردستان بەتایبەتی. ئیسلامی یەکان لەهەرکۆمەڵگایەک دەسەڵاتداری بکەن وسیستەم بەڕێوەبەرن ناکرێت خەڵک چاوەڕوانی جێبەجێ کردنی یاسایی باش وکاری ئینسانی باشیان لێ بکات ،جگەلەپەرەدان وگەشەدان بەدەسەڵاتی فاشییانەودڕندانەی دژبەمرۆڤایەتی نەبێت ،ناکرێت چاوەڕوانی هیچی تریان لێ بکرێت. لەدوای گرتنەدەستی دەسەڵات لەلایەن پارتی دادوگەشەپێدانی تورکیا کەپارتێکی ئیسلامی یە ولەسەرەتایی هاتنەسەردەسەڵاتی دا هەروەک پیشەیی هەمیشەیی برائیسلامی یەکانیان لەئێران وڵاتانی ترلەسەرەتادا نەرم ونییان وقسەی باق وبریق یان دەکرد بۆچەواشەکردنی خەڵکی کۆمەڵگاکەیان ودەوڵەتانی جیهان،بەڵام کاتێک جێپێی دەسەڵاتیان قایم وبەهێزبوو ،دەرگایی زیندانەکان بۆ نەیاران ومخالیفایان دەکەنەوە وئازاروئەشکەنجەیان دەدەن وئازادی ڕادەربڕین وتەواوی ئازادی ومافەکانی مڕۆڤ پێشێل دەکەن. بەدرێژایی دەسەڵاتی ئیسلامی یەکان لەتورکیاچەندین جارکۆمەڵکوژییان لەدژی خەڵکی کوردزمان لەباکوری کوردستان ولەباشووری کوردستان ئەنجامداوە،لەژێرناوی لێدان لەهێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بەڵام زۆرترین قوربانی یەکان تەنها ژن ومنداڵ وهاوڵاتیانی مەدەنی بێ چەک بوون. سوپایی ڕژێمی تورکیا لەدوایی ساڵی ۱۹۹۱وە چەندین جار سنووری باشووری کوردستانی بەزاندووە وبەتەیارەوفڕۆکە بۆمبارانی کردووە وخەڵکی زەحمەتکێش وجوتیارانی گوندەکان بوونە قوربانی. ئەوابۆماوەی چەندین ساڵە بەدرێژایی چەندین کیلۆمەتر سوپایی تورکیاهاتۆتەناوی سنووری باشووری کوردستان. سوپایی دەوڵەتی تورکیا چەندین جار سنووری خۆرئاوایی کوردستانی بەزاندووە بەیانوی پاراستنی سنوورەکانی. دواجار لە ڕۆژی ۲٥/نیسانی /۲۰۱۷فرۆکەجەنگێ کانی تورکیا هێرش دەکەنە سەر ناوچەکانی شەنگال وبەشێک لەناوچەکانی خۆرئاوایی کوردستان ،کەبەهۆی هێرش وبۆمباران کردنەکانەوە چەندین لەتێکۆشەرانی یەپەژەویەپەکە وپێشمەرگە دەبنەقوربانی ،چەندین کەسیش برینداردەبێت. ئەم هێرشەی ئەم جارەی سووپایی ڕژێمی تورکیا وێڕای هێرشێکی تیرۆریستی یە لەهەمان کاتدا بۆپشتیوانی هێزەتێکشکاوەکانی تیرۆریستانی داعشی ئیسلامی یە،لەکاتێکدا چ لەعێراق وچ لەخۆرئاوایی کوردستان لەسووریاهەنگاوبەهەنگاوبەرەوشکست ونەمان دەچن. لەم کاتەدا ڕێک بۆ هاوکاری تیرۆریستان تەواودەبێت.دەوڵەتی ئیسلامی یەکان لەناو تورکیا دەستی بەملهوڕی وسەرکوت وئیستبداد وزیندانی زۆر کردووە ،لەم ساڵدابەچەدین ئەندام پەرلەمان وسارۆکی شارەوانی وهەڵسوڕاوانی مخالیفی دەوڵەتی زیندانی کردووە ،بەگوێرەی سەرچاوەی هەواڵەکان تەنها لەیەک فتەدا لەمانگی نیسانی ۲۰۱۷زیاتر لەهەزار کەسیان لەڕۆشنبیران وسیاسی وڕۆژنامەنووس وڕەخنەگران لە سیستەمی دەوڵەتداری ئیسلامی یەکان زیندانی کردووە. هەی مەنەو لایەنگری لەسیستەمی ئیسلامی لەناوخۆیی تورکیازۆربەرەولاوازی چووە وڕۆژ بەڕۆژ لاوازتردەبێت. لەڕووی نێودەوڵەتێیەوە ڕژێمی تورکیالەقۆناغی ئێستا زۆربێ کاریگەرە،ووڵاتانی یەکێتی ئەورووپا وەک ساڵان دۆستایەتی ناکەن بەڵکو کەوتۆتەبەرنەشتەرگەری ڕەخنەگرتن. ئەم هێرشەی تورکیا بۆشاردنەوەی لاوازییەکانی ناوخۆیی تورکیا یە.بەڵام جارێکی تر ئەوڕژێمە خۆی ڕیسواتروشەرمەزارترکردبەرامبەرجیهانی مرۆڤایەتی .لەکاتێکدا هەمووجیهان دەزانێت چ تاوانێک وچ کۆمەڵکوژێ یەک بەرامبەرخەڵکی ناوچەی شەنگال وئیزیدی یەکان ئەنجامدرا،لەئێستاشدا تورکیاهێرش دەکاتەسەریان خەڵکی یان لێ دەکاتە قوربانی. ئەم هێرشانە لەژێرهەربیانوێکەوەبێت ناڕەوایە وپێویستە شەرمەزارومەحکوم بکرێت.پێویستە لەسەرجەم وڵاتانی جیهان وشارەکانی کوردستان ناڕەزایەتی وخۆپیشاندان ئەنجام بدرێت بۆ شەرمەزارکردنی سوپای تورکیا وئەنجامدانی ئەوهێرشانەی بۆسەر ئیزیدی یەکان،فشار بۆدەوڵەتی تورکیا بهێندرێت سوپاکەی لەسنووری باشووری کوردستان بەرێتەدەرەوە وهیچی تر کۆمەڵکوژی وبۆمباران بەرانبەرخەڵکی کوردستان ئەنجام نەدات.

Leave A Reply

Your email address will not be published.