هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان ئامادەکردنی: شوان عەزیز و ئاراس ڕەشید

0

هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان

ئامادەکردنی: شوان عەزیز و ئاراس ڕەشید

 کرێکارانی سۆپەرمارکێتێک لە ئەمەریکا ماندەگرن و (جۆن بایدن)یش کە خۆی بۆ سەرۆکی ئەمەریکا هەڵدەبژێرێت دەچێتە ناو ڕێپێوانی کرێکارانەوە!

کرێکارانی سۆپەرمارکێتی (ستۆپ ئەند شۆپ) کە دەکەوێتە ناوچەی دۆرشەستەرەوە لە ناوشاری بۆستن لە ویلایەتی ماسەچوسێتس ماندەگرن. مانگرتنەکەیان بەشێوەی ڕێپێوان ئەنجام دەدەن.

جۆن بایدن کە پێشتر جێگری سەرۆکی ئەمەریکا بوو، و ئێستاش دەیەوێت لە هەڵبژاردنی داهاتوودا خۆی بۆ سەرۆکی ئەمەریکا هەڵبژێرێت لەسەرلیستی دیموکراتەکان، دەچێتە ناو ڕێپێوانەکە و تەئیدی داواکاری کرێکارەکان دەکات.

داواکاری و گلەیی و گازندەی ئەو کرێکارانە بریتیبووە لە: کۆمپانیای ستۆپ ئەند شۆپ خراپ مامەڵەیان لەگەڵ دەکات. هەروەها کۆمپانیاکە دەستی کردووە بە لێبڕینی پارە لە مووچەی کرێکارەکان بۆ هەقی بیمە و چاودێری تەندرووستی و زۆر بێمافی تریش. ئەوەی جێگەی باسە دەبوایە کۆمپانیاکە خۆی لەسەر حیسابی خۆی ئەو چاودێری و بیمەی تەندرووستی و بێمافییەکانیتر بۆ کرێکاران دابین بکات نەک بێت لە پارە لە مووچەکانیان ببڕێت.

جێگەی باسە کە ستۆپ ئەند شۆپ ٢٤٠ سۆپەرمارکێت لەخۆ دەگرێت. کرێکارەکانی هەموو ئەو سۆپەرمارکێتانە لە سەندیکای( یو ئێف سی دەبلیو) دا ڕێک خراوون.

سۆپەرمارکێتەکانی ستۆپ ئەند شۆپ بەشێکن لە کۆمپانیای گەورەی هۆلەندی بە ناوی ئەهۆڵد دەلهایز وە لە ساڵی ٢٠١٤ وە کەوتوونەتە کار. وا باس دەکرێت کە کۆمپانیای ئەهۆڵد دەڵهایز زۆر باش مامەڵە لەگەڵ کرێکاران دەکات و تەواوی بێنەفیت و چادێریە تەندرووستیەکانیان بۆ دابین دەکات. هەر بۆیەش کرێکارەکانی ستۆپ ئەند شۆپ داوا دەکەن بە هەمان شێوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.

دوای هەشت ساڵ لە تێکۆشان و ناڕەزایەتی دەربڕین لە پێناو مافەکانیان کرێکارانی کۆریا دەگەن بە ئامانجەکانیان!

بەپێی هەواڵێک کە لە لەیبەرستارت و گلۆبەڵ یونیەن دا بڵاکراوەتەوە، کرێکارانی کۆریای باشوور سەرکەوتن بەدەست دەهێنن و دەگەن بە ئامانجەکانیان.

سەندیکای یو ئێن ئای، کە سەر بە سەندیکای گشتی کرێکارانی بەشی تەندرووستی و دەرمانسازیە، لە ماوەی ئەو هەشت ساڵەدا ڕابەرایەتی ئەو ناڕەزایەتی و تێکۆشانەی کرێکارانی کۆریای کردووە.

ئەو کۆڵنەدانەی کرێکاران لە پێناو مافەکانیاندا سەرکەوتنی بەدوای خۆیدا هێنا. ئەوەبوو کە دەسەڵاتدارانی ناچارکرد کە ڕەشنووسێک ئامادە بکەن لەسەر باشترکردنی باری تەندرووستی و هێزی کاری سەربەتەندرووستی و دەرمانسازی. ئەو ڕەشنووسە بوو بە یاسا و لە ٥ی نیسانی ٢٠١٩دا سەرجەم یاسادانەران دەنگیان لەسەردا.

ئەو یاسا تازەیە بە بازدانێکی گەورە دادەنرێت لە بارەی باشترکردنی خزمەتگووزاری بواری تەندرووستی و دەرمانسازی لە کۆریای باشووردا.

 نا سون جا کە سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بەشی تەندرووستی و دەرمانسازی کۆریای باشوورە؛ لە لێدوانێکیدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاند وتی” ئەو یاسا تازەیە دڵنیایی دەدات کە کرێکاران ڕێز لە مافەکانیان دەگیرێت. ٨٠٠ هەزار کرێکار کە لە بەشی تەندرووستی و خزمەتگوزاری تەندرووستی دا کار دەکات بەهرەمەند دەبێت لە سوودەکانی ئەو یاسا تازەیە. ئەمەش وا دەکات کە کرێکاران بتوانن بە شێوەیەکی باشتر خزمەتگووزاری تەندرووستی پێشکەشی نەخۆشەکانیان بکەن. ئەم سەرکەوتنەی کرێکاران تەنها سەرکەوتن نییە بۆ خۆیان، بەڵکو سەرکەوتنە بۆ هەموو خەڵکی کۆریا. چونکە هەموو خەڵک بە جۆرێک لە جۆرەکان بەهرەمەند دەبێت لە باشی خزمەتگووزاری تەندرووستی لە کۆریادا.”

شایانی باسە لە سەرتاسەری جیهاندا کرێکارانی بەشی تەندرووستی تووشی جۆرها گرفت دەبنەوە کە ناتوانن وەکو پێویست خزمەتگووزاری تەندرووستی بەشێوەیەکی باش پێشکەش بە نەخۆشەکانیان بکەن. لەوانە: کەمی کات کە دادەنرێت بۆ چاودێری هەر نەخۆشێک و چارەسەرکردنی؛ هەروەها زۆری سەعاتکارو کەمی هەقدەستی کرێکاران لەبەشی تەندرووستی. ئەمەش وادەکات تووشی ماندووبوونی جەسەدی و دەروونی ببنەوە و وایان لێدەکات کە نەتوانن بەباشی خزمەتی تەندرووستی پێشکەشی نەخۆشەکانیان بکەن.

ئەم یاسایە هەردوو بەرە لێی سوودمەند دەبن. هەم نەخۆش و هەم کرێکاری بەشی تەندروستی و دەرمانسازی و بەشی خزمەتگووزاری تەندرووستی.

بۆیە کرێکاران پێیان وایە ئەگەر بێت و پارە بۆ بواری تەندرووستی تەرخان بکرێت سوودی دەبێت بۆ هەموو لایەک و تەواوی کۆمەڵگەکە لێی بەهرەمەند دەبێت.. بەمەش کۆمەڵگەیەکی تەندرووستمان دەبێت.

جێگەی باسە کە یاسای تازە لە ئۆکتۆبەری داهاتوودا دێتەبواری جێبەجێکردن.

کرێکارانی بەشی چاودێری تەندرووستی لە باشووری ئەفەریقا، دەست دەدەنە ناڕەزایی دەربڕین و خۆپیشاندان و ڕێگاکانی شارێک دادەخەن!

بە پێی هەواڵێک کە وەکالەتی خەبەرگوزاری ئەفریقا ئەی ئێن ئەی بڵاویکردۆتەوە، کرێکارانی بەشی چاودێری تەندرووستی خۆپیشاندانیان دەستپێکردووە و تەواوی ڕێگا سەرەکیەکانی شاری   Joburg  جۆبێرگیان داخستووە.

داواکارییە دەستبەجێکانی ئەو کرێکارانە بریتیە لە دامەزراندنی هەموو ئەو کرێکارانەی کە بە کاتی و بە گرێبەست دامەزراوون، بکرێنە کرێکاری بەردەوام.

ئەو کرێکارانەی کە بەگرێبەست بە شێوەی کاتی دامەزراوون، داوا دەکەن کە بکرێنە کرێکاری بەردەوام لە بەشی چاودێری تەندرووستی. کرێکارەکان داواکاریەکانیان ئاراستەی دەسەڵاتدارانی لقی گواتێنگ سەر بە بەشی تەندرووستی  کردووە.

لەلایەکەوە هەڵبژاردن بەڕێوەیە، و چەند ڕۆژێکی ماوە بۆ هەڵبژاردن، و لە لایەکی تریشەوە شەپۆلێک لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان سەرتاسەری وڵاتی ئەفریقای باشووری گرتۆتەوە. دەوروبەری ٥٠٠ لە کرێکارانی بەشی چاودێری تەندرووستی کە سەر بە هۆبە و فەرمانگەی گواتێنگن ڕژانە سەرشەقامەکانی شاری جۆبێرگ و تەواوی ڕێگاکانیان داخست. ئەو کرێکارانە دەڵێن دەبێ دەسەڵاتدارانی بەشی تەندرووستی بێن و وەڵام بە داواکاریەکانمان بدەنەوە.

شاری جۆبێرگ تەواوی ڕێگاکانی لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە داخراوە. کەس ناتوانێت نە بێتە ژوورەوە وە نە بچێتە دەرەوە. ئەمە قسەی یەکێک لە بەرپرسەکانی ئەو سەندیکایەیە بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن.  هەر ئەو سەندیکایەشە بە ناوی ئێن یو پی ئێ دەبلیو کە ڕابەرایەتی ئەو خۆپیشاندانەی کرێکارەکان دەکات.

جێگەی باسە بە پێی قسەی چاودێران و نوێنەرانی کرێکاران خۆپیشاندانەکە توندوتیژی تێنەکەوتووە و بە ئاشتیانە بەڕێوە چووەو هیچ زیانێکی لێ نەکەوتۆتەوە.

تونس بۆماوەی دوو ڕۆژ بەبێ هێڵی شەمەندەفەر بوون…

لە سەرلەبەیانی ئەمرۆوە ٤شەممە ڕێکەوتی ٢٤ی نیسان، هاتووچۆی شەمەندەفەر لە وێستگەی سەرەکی  پایتەختی تونس ڕاوەستا، هەروەها لە وێستگەی هەموو شارەکانی دیکەی تونس. بەمشێوەیە کرێکاران و گەشتیاران نەیانتوانی هاتووچۆی شارەکان بکەن.

نەقابەی هێڵی شەمەندەفەر لە ساڵی ٢٠١٢ ەوە ناڕەزایەتی دەکات لە لەکارکەوتنی هێڵی شەمەندەفەری نێوان هەردوو شاری سەفاقس و قفسە و توزر لە باشوور، کە بە ڕێگایەیکی گرنگ دادەنرێت.

ئەم هێڵە ماددەی فۆرسفات لە کانی قفسەوە دەگوازێتەوە بۆ کۆمەڵگەی کیمیاوی لە سەفاقس، بەڵام دەسەڵاتداران ناچاربوون بەداخستنی لە ساڵێ ٢٠١٢ ەوە بەهۆی مانگرتن و ناڕەزایەتیە کۆمەڵایەتیەکانەوە، بەوهۆکارەوە لەوکاتەوە فۆسفات لە ڕێگەی بارهەڵگرەوە دەگوازرێتەوە.

نەقابەکە دەڵێت کە لەکارکەوتنی ئەو هێڵە ئاسنینە دەبێتە هۆی زەرەری پتر لە ٤٧٠ ملیۆن دینار لە کۆمپانیاکە، و ناڕەزایەتیەکەش داکۆکیکردنە لە بەردەوامی ئەو دەزگایە.

ئەم مانگرتنەی شەمەندەفەر دوای هەفتەیەک دێت لە مانگرتنی بەردەوامی ئامرازی گواستنەوەی تایبەت بەهۆی زیادبوونی نرخی سووتەمەنیەکان دێت.

Leave A Reply

Your email address will not be published.