لەسایەی سیستەمی چەوسێنەری ئیسلامی دا کۆڵبەران دەبنەقوربانی

0

لەسایەی سیستەمی چەوسێنەری ئیسلامی دا کۆڵبەران دەبنەقوربانی

عبدالرحمن رسولBildresultat för ‫کۆڵبەرانی کورد‬‎

کۆڵبەران ئەومڕۆڤانەن کەلەڕوویی ئیرادەوە زۆربەهێزن،بەهیچ شێوەیەک بەرامبەرسیاسەتی دوژمنکارانەی سیستەمی ئیسلامی ئیران چۆک دانادەن ،نامەردی وخۆفرۆشی قبوڵناکەن،کۆڵبەران بەهۆی نەبوونی کارەوە وزیادبوونی بێکاری لەڕۆژهەڵاتی کوردستان وتەواوی ئێراندا ،ئەو مڕۆڤانە بەناچاری دەچنەسەر سنووری نێوان ڕۆژهەڵاتی کوردستان /ئێران وباشووری کوردستان ،حکومەتی هەرێمی کوردستان،کاری کۆڵبەری ئەنجام دەدەن،ئەم کارە زۆر قورسەوپڕ مەترسی یە ،بەهۆکاری ئەوەی بەجۆری ئازادان ئەنجام نادرێت بەڵکو خودی کارەکە کارێکی قاجاغە ونایاسایی یە،بەڵام بەهۆی نەبوونی کارەوە وبۆبەخێوکردنی خۆیان وخانەوادەکەیان بەناچاری ئەم کارە ئەنجام دەدەن. هەڵکەوتەی جوگرافی یەی ئەوشوێنەواهەڵکەوتووە کەناوچەیەکی شاخاوی ودۆڵاوییە،هەربۆیە کاری کۆڵبەری سەختە.سەختی کارەکەئەوەیە لەلایەک بەهۆی هۆکاری سروشتی یەوە کەبەهۆی بەفر وباران بارینی زۆرەوە ساڵانە کۆڵبەران دەبنەقوربانی وبرینداردەبن ،لەلایەن هێزەئنتیزامییەکانەوەنەک هاوکاری ناکرێن بەڵکو کێشەشیان بۆدروست دەکەن. لەلایەکی ترەوە هێزەکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران خۆیان مین وئەلخام لەسەرڕێگای کۆڵبەران دەچێنن بۆئەوەی ببنەقوبانی وبرینداربن.هەروەها هێزەئنتیزامییەکانی ڕژێم کەمین بۆکۆڵبەران دادەنێن وتەقەیان لێ دەکەن ودەیان کەنەقوربانی. بەپێی سەرچاوەی هەواڵی ڕاگەیاندنەکان،ئێوارەی ۲٦خاکەلێوە،شەممە لەسەریەک شەممە هێزەکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگوندی بێورانی سەربەشاری سەردەشت تەقەیانلەژمارەیەک کۆڵبەری کورد کردولەئاکامدا چوارکۆڵبەربوونەقوربانی وبرینداربوون. کاتێک خەڵکی ناوچەکەئەم جینایەتەی ڕژێمی سەرکوتگەری ئیسلامی دەبینن هەڵدەکوتنەسەرهێزەئنتزامییەکان لەناوچەی هۆدەرانی سەردەشت،لەئاکامداشەڕوتێک هەڵچوون لەنێوان خەڵکی جاوچەکەوهێزەکانی ڕژێمی ئیسلامی هاتەئاراوە ،کەبەپێ سەرچەوەی هەواڵەکانی ڕاگەیاندنەکان چەند کاتژمێرێک دڕێژەی کێشاوە. هێزی تایبەت لەپاسگای (دەشتی کەپران وبەردەپان) بۆدژایەتی خەڵکی ناوچەکەوهێزی فریاکەوتن جێگیرکراوەوڕێگری لەگواستنەوەی تەرمی قوربانی یەکان وبریندارەکان دەکەن بۆنەخۆشخانە. سێ کۆڵبەری کورد کەخەڵکی شاری مەهابادتن،بەدەستوپێ بەستراوی لەسەرچیای سوورکێوی شاری بانەفڕێ دراونەتەخوارەوەوگیانیان لەدەست داوە. بەگوێرەی سەرچاوەی ڕاگەیاندنەکان،چوارشەممەی هەفتەی ڕابروو،چوارکۆڵبەری شاری مەهاباد بەناوەکانی (عەلی کوڕی مام نادر،حوسێن ڕۆستەم نژادکوڕی محمد،هۆشیارڕۆستەم نژادکوڕی محمد،ڕزگارکوڕی کەمال کەتانی) لەناوچەی شەهابەدینی بانە،کەوتوونەتەبۆسەی هێزەئەمنییەکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێرانەوە.یەکێک لەوکۆڵبەرانەبەناوی (عەلی)لەدەست ئەوهێزانەڕزگاری بووە،بەڵام لەکاتی هەڵاتنیدا کەوتووەتەسەرمینەچێنراوەکان وبەوهۆیەوەلاقێکی لەدەستداوە. بەگوێرەی هەواڵەکان هێزەئەمنییەکان سێ کۆڵبەری دیکەیان کەدووانیان برابوون،بەدەست وپێ بەستراوی لەچیای سوورکێوفڕێ داوەتەخورێ. سەرەخۆشی لەتەواوی خانەوادەی کۆڵبەرانی قوربانی دەکەم ،بەهیوام بەزووترین کات سەرجەم بریندارانی کۆڵبەرچاک ببنەوەوبەلەش ساغی بگەڕێنەوە ناوخانەوادەوهاوڕێ وخۆشەویستانیان.

Leave A Reply

Your email address will not be published.