بەهۆی نائەمنی شوێنی کارەوە ژمارەیەک کرێکار بریندار دەبن

0

بەهۆی نائەمنی شوێنی کارەوە ژمارەیەک کرێکار بریندار دەبن

بەرواری ١٠/٤/٢٠١٩ لە ئاکامی ڕوخانی سەقفی مزگەوتێکدا لە کاتی کۆنکرێتکردندا، لەشاری لە گوندێکی نزیک هەولێر ژمارەیەک کرێکار برینداربوون… دیارە بەبەردەوامی بەهۆی نائەمنی شوێنی کار، بەهۆی نەبوونی پێداویستیە پێویستیەکانی کار کردن، بەهۆی لەبەرچاونەگرتنی مەترسی شوێنی کار… کرێکاران دەبنە قوربانی. کەم نین ئەو کرێکارانەی کە کەم ئەندام بوون، یان توشی نەخۆشی درێژخایەن بوون… بێ ئەوەی قەرەبووی خۆیان و خێزانەکانیان بکرێنەوە.

ڕوداوی ڕوخانی ئەو سەقفە و  برینداربوونی ٦ کرێکار، و زوربەی هەرەزۆری رووداوەکانی تری شوێنی کار، پەیوەندی بە چاوچنۆکی و خاوەن کارو کۆمپانیاکانەوە هەیە، کە لە پێناو قازانجی زۆرتردا، گوێ بە ئاسایشی شوێنی کار و پێداویستیەکانی کارکردن نادەن، حکومەت و دەسەڵاتییش، کە دەسەڵات و حکومەتی سەرمایەداران و کۆمپانیاکانە، چاوی خۆیان لەو قوربانیانە دەنوقێنن. بۆ بەرگرتن بەو ڕوداوانەو بۆ بەرگری لەخۆکردن، و ناچارکردنی کۆمپانیاکان و خاوەن کارو دەسەڵاتی سیاسی تا مل بە دابینکردنی ئاسایشی شوێنی کار و خواستەکانی تریان بدەن، پێویستە کرێکاران و لە پێشیانەوە رابەرانی کرێکاری هۆشیار و پێشرەو دەست ببەن بۆ رێکخراوبوونی خۆیان لە شوێنی کارەکانیان و بە هیزی یەکگرتوانەو رێکخراوی خۆیان، خواست و ویستەکانیان دابسەپێن و بەربگرن بەو رووداو کارەساتانەی بەهۆی نائەمنی شوێنی کرێکارەو توشی دەبن. وە هەر لێرەوە هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین و خاوەن کۆمپانیا و خاوەنکاریش، بە بەرپرس دەزانین لە دانی کریی تەواو بەو کرێکارانە تا دەگەڕینەوە سەر کار و کیشانی مەسرەفی کرێکارە بریندارەکان و قەرەبووکردنەوەیان…

Leave A Reply

Your email address will not be published.