دیمانە لەگەڵ خەسرەو سایە یەکێک لە ڕابەران و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی شورایی سلێمانی… سەبارەت بە ئەزموونی بزوتنەوەی شورایی
دیمانە لەگەڵ خەسرەو سایە یەکێک لە ڕابەران و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی شورایی سلێمانی… سەبارەت بە ئەزموونی بزوتنەوەی شورایی
بۆپێشەوە: شوراکان چۆن دروست بوون و چیان دەویست؟
خه‌سره‌وسایه: شوراکان له‌کوردستان، ئه‌گه‌رچی وه‌ک ده‌رکه‌وته‌یه‌کی خێرا‌و له‌ناکاو بێته‌به‌رچاو، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌یه‌ک نه‌بووه که هه‌روا له‌هه‌وادا به‌بێ بوونی زه‌مینه‌ی واقعی خۆی دروست بوبێت، به‌ڵکو وه‌ک هه‌ر ده‌رکه‌وته‌یه‌کی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی تر، زه‌مینه‌ی کۆمه‌لایه‌تی و سیاسی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌و وه‌ک به‌رئه‌نجامی یه‌کانگیربوونی کۆمه‌ڵیك فاکتۆر، توانی ئیمکانی ده‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت. به‌تایبه‌تیش که شورا چ وه‌ک سونه‌تێکی خه‌باتکارانه و چ وه‌ک وبزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی، له‌گه‌ڵ چینی کرێکار‌و کۆمۆنیزمدا له‌هه‌ر وڵاتێک‌دا، گرێی خواردوه. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه سه‌رمایه‌داری بوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگەی کوردستان وجێکه‌وتنی چینی کرێکار، له‌پاڵ به‌رین بوونه‌وه‌ی شاره‌کان و باڵاده‌ستی ژیانی شارنشینی به‌سه‌ر کۆمه‌لگەدا، لێره‌شه‌وه شکڵ‌گرتنی ڕه‌وتێکی تازه‌ی کۆمۆنیستی له‌شاره‌کانی کوردستان، له‌ژێرکاریکه‌ری شۆڕشی ساڵی 79ی ئێران وبزوتنه‌وه‌ی مارکسیزمی شۆڕشگێردا، ئیده‌و فکره‌ی شورای له‌نێو ڕیزێکی به‌رین له‌هه‌ڵسوراوانی کرێکاری و کۆمۆنیستی کۆتایی ساله‌کانی 80دا جێگیر کردبوو، به‌راده‌یه‌ک که‌بڕوابوون به‌شوراو ده‌ستبردن بۆ ڕێکخراوبونی شورایی وه‌ک سونه‌تێک، ببووه یه‌کێک له‌و خالانه‌ی که‌بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی له‌گه‌ڵ مێژوی پێشخۆی جیاده‌کرده‌وه. ئه‌م واقعیه‌تانه نه‌ک هه‌ر زه‌مینه پێشوه‌خته کۆمه‌لایه‌تی و فکریه‌کانی دروستبوونی شوراکانی سازکردبوو بگره ماتریاله ئینسانیه‌کانیشی هێنابووه پێشه‌وه. به‌ڵام ئه‌مه هێشتا ناتوانێ وه‌ڵامی پرسیاری چۆنیه‌تی دروستبوونی شوراکان له‌کوردستان به‌یەکجاری ڕۆشنبکاته‌وه، بۆیه ده‌بێ لێره‌وه ئاماژه به‌و فاکتۆرانه بده‌ین که ئیمکانیدا شوراکان بەکرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌و زه‌مینانه‌ی ئاماژه‌یان پێکرا دروست ببن و بێنه‌کایه‌وه. له‌مباره‌وه فاکتۆری فه‌زای سیاسی و پێکهاتنی ئاڵوگۆڕ له‌ته‌وازنی هێزی نیوان خه‌ڵک وده‌سه‌ڵاتی به‌عسدا، له‌لایه‌ک و فاکتۆری پێشره‌وی و رابه‌ریکردن وڕۆڵی ده‌خاله‌تگه‌رانه‌ی هه‌ڵسوڕاوانی کۆمۆنیست، ده‌کرێ به‌سه‌ره‌کیترینی ئه‌و فاکتۆرانه دابنرێن که یه‌کانگیربوونه‌وه‌یان ئیمکانی دروستبوونی شوراکانی لێکه‌وته‌وه. به‌ده‌ربڕینێکی تر، شوراکانی ئازاری 91 ی کوردستان، وه‌ک جولانه‌وه‌یه‌کی ڕێکخراوبوونی جه‌ماوه‌ری و کرێکاری، له‌درێژه‌ی خه‌باتێکی سیاسی و ئابوری پێشوترو ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشدا، سه‌ریان هه‌ڵنه‌داو له‌زه‌روره‌تی ئاوه‌ها خه‌باتێکه‌وه له‌لایه‌ن رابه‌ران و هه‌ڵسوراوانه‌وه له‌خواره‌وه ده‌ستی بۆ نه‌براوه، به‌ڵکو له‌فه‌زایه‌کی سیاسی‌دا که‌به‌دوای جه‌نگی یه‌که‌می که‌نداو هاته‌ئاراوه. فه‌زایه‌ک که‌به‌لێدانی ئه‌مریکا له‌عێراق، ڕژێمی به‌عسی ڕوبه‌ڕوی شکست و لاوازی کرده‌وه‌و به‌دوای خۆیدا ته‌وازنی نێوان خه‌ڵک و ڕژێمی به‌قازانجی هاتنه کایه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینی شاره‌کان گۆڕی. ئه‌مه‌ش فرسه‌تی کرده‌وه تا هه‌لسوراوانی کۆمۆنیست و کرێکاریی، له‌دڵی ڕاپه‌ڕینێکه‌وه ئیبتکاری پێشڕه‌وانه بگرنه‌ده‌ست و به‌ده‌خاله‌تکردن له‌سه‌ره‌وه ده‌ست بۆ سازدانی کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌شوینی کار‌و ژیاندا ببه‌ن وشوراکان له‌گه‌ره‌ک و کارگه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایەتییە‌کان به‌رپا بکه‌ن.
به‌لام شوراکان چیان ده‌ویست؟. شیعاری سه‌ره‌کی شوراکان، “نان، کار، ئازادی، حکومه‌تی شورایی” کورتکراوه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌و داخوازیانه بوو که‌شوراکان له‌بواری ئازادییه‌کان، یه‌کسانی ژن و پیاو، خزمه‌تگوزارییه‌کان، ئه‌منیه‌ت و ئاسایش، خواسته کرێکارییه‌کان و مافه‌کانی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش، تا ئاڵوگۆڕ له‌سیسته‌می حوکمڕانی و به‌ڕیوه‌بردنی مه‌یدانه‌کانی کار‌و کۆمه‌ڵگەدا.. خستیانه‌ڕوو. کۆمه‌ڵه خواستێک که‌ویستی شوراکانی له‌ده‌خاله‌ت پێدانی جه‌ماوه‌رو هێنا‌کایه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی جه‌ماوه‌ری به‌شێوه‌ی شورایی نوێنه‌رایه‌تی ده‌کرد.
بۆپێشەوە: زەمینەکانی دوبارە دەستبردنەوە بۆ بزوتنەوەی شورایی چین؟ ئایا لەهەموو هەلومەرجێکدا دەکرێت دەست بۆ دامەزراندنی شوراکان ببرێت؟
خه‌سره‌و سایه: به‌بڕوای من هه‌مان ئه‌و زه‌مینه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و فکری و ئینسانیه‌ی که‌شوراکانی ساڵی 91ی له‌سه‌ر به‌رپابوو، له‌ئێستادا له‌ئاستێکی به‌رینتر و چه‌ند جار زیاتردا ئاماده‌یه بۆ هێنانه‌کایه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌یه‌کی شورایی نوێ.
له‌ئێستادا، که‌چینی کرێکاری کوردستان نه‌ک هه‌ر ئاڵوگۆڕێکی قوڵی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی به‌خۆه گرتووه، بگره له جه‌رگه‌ی جوڵانه‌وه‌یه‌کی ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریدا بۆ خواسته‌کانی باشبژێوی و وه‌لانانی ده‌سه‌ڵات قه‌راری گرتووه و ساڵانێکیشه ڕه‌وتی ڕۆژانه‌ی خۆی تێپه‌ڕ ده‌کات، هاوکات په‌ره‌گرتنی شاره‌کان وه‌ک کانونێکی سه‌ره‌کی بۆ هاتنه مه‌یدانی جه‌ماوه‌ری ناڕازی و لێره‌شه‌وه ئاماده‌یی ده‌یان کۆڕوکۆمه‌ڵ و هه‌ڵسوراو که‌ڕوڵیان هه‌یه له‌هێنانه کایه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌کاندا. له‌که‌نار ئه‌مانه‌شه‌وه قه‌یرانێکی قوڵی ساختاری ئابوری و سیاسی ده‌سه‌ڵاتدارێتی بۆرژوازی کورد‌و سیسته‌مێکی حکومڕانی که ناته‌باییه‌کی به‌رده‌وامی له‌ڕیزه‌کانی چینی فه‌رمانڕه‌وادا پێکهیناوه، هه‌موو ئه‌م دۆخه‌ش ته‌وازنی نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتی لاسه‌نگ کردووه.. ئه‌مه وێرای بوونی حزبی کۆمۆنیست و هه‌ڵسوڕاوانی کرێکاری که‌به‌توندی به‌بیرۆکه‌ی شورا‌و ئاراسته سیاسی و به‌رنامه‌ییه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی شوراییه‌وه په‌یوه‌سته… هه‌موو ئەو واقعیه‌تانه زه‌مینه‌کانی ده‌ستبردنه‌وه بۆ بزوتنه‌وه‌ی شورایی و پێکهێنانی شوراکانی له‌بوعدێکی فراوانتر له‌چاو ساڵی 91 دا ئاماده‌کردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که چۆن له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی ئه‌م دۆخه ئیمکانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شوراکان به‌کرده‌وه ده‌ربێت، به‌بروای من فاکتۆری عونسوری پێشڕه‌وی کۆمۆنیستی، و ڕۆڵی هه‌ڵسوڕاوان و ڕابه‌رانی ناره‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌ریه‌کانی ئێستا که له‌سه‌ر باوه‌ڕو ئه‌و سونته عه‌مه‌لیانه‌ی که‌ڕیگه ده‌بنه‌وه سه‌ر شورا‌و جوڵانه‌وه‌ی شورایی ده‌ورێکی بڕیارده‌ر ده‌گێڕێ. له‌مباره‌وه ده‌کرێ له‌سه‌ر دوو ئاڕاسته‌ی عه‌مه‌لی ڕاوه‌ستین:
یه‌که‌میان: کارکردن له‌خواره‌وه، ئه‌مه‌ش به‌مانای خه‌بات بۆ ڕێکخراوکردنی جه‌ماوه‌ری شورایی له‌جه‌رگه‌ی په‌ره‌دان به‌ناره‌زایه‌تیه‌کانی ئێستا و ڕاکێشانی بۆ نێو گه‌ڕه‌ک وناوه‌نده‌کانی کار، زانکۆ و به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیه‌کان، له‌درێژه‌ی ئه‌م خه‌بات و تێکۆشانه‌شدا کارکردن به‌ئاڕاسته‌ی جێخستنی سونه‌تی کۆبوونه‌وه‌ی گشتی و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ران له‌ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی ئه‌م ناوه‌ندانه‌دا و مونه‌زه‌مکردنی ئه‌م حه‌ره‌که‌ته، لێره‌شه‌وه هه‌وڵدان بۆ په‌روه‌رده‌کردن و فیرکردنی ڕیزێک له‌هه‌ڵسوڕاوان و ڕابه‌رانی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه به‌ئیده‌و باوه‌ڕو ئه‌و سونه‌تانه‌ی که سه‌رچاوه ده‌به‌نه‌وه سه‌ر شوراکان. له‌یه‌ک وته‌دا کارکردن بۆ هێنانه‌کایه‌وه‌ی ڕیزێک له‌رابه‌ران و هه‌ڵسوراوانی ناره‌زایه‌تیه‌کانی ئێستا که‌به‌توندی به‌فکره‌ی شورا‌و سونه‌ته‌کانیه‌وه په‌یوه‌ستن، ده‌توانێ فاکتۆرێکی بڕیارده‌ربێت، له‌پڕۆسه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی جارێکیتری شوراکان له‌هه‌لومه‌رجی ئیستادا.
دووه‌میان: کارکردن له‌سه‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش به‌مانای پێشڕه‌وی وده‌ست پێشخه‌ری کردن بۆ سازدانی کۆبوونه‌وه گشتییه‌کان له‌ناوه‌نده‌کانی کار‌و گه‌ڕه‌ک له‌و دۆخانه‌دا، که ته‌وازنی هێز له‌نێوان ده‌سه‌ڵات وجه‌ماوه‌ردا وه‌ک به‌رئه‌نجامێک له قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کان و په‌ره‌گرتنی ناره‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌ریه‌کان دێته ئاراوه. له‌مه‌شدا پێویسته هه‌ر له‌ئێستاوه له‌ئاستێکی فراواندا ته‌بلیغ بۆ شورا‌و سونته‌ته‌کانی بکرێ وهه‌ڵسوراوانێکی له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌و ڕابهێنرێ. به‌مجوره هه‌ڵسوراوانی کۆمۆنیست و کرێکاری که‌چاویان له‌شوراکان وه‌ک ئه‌لته‌رناتیڤێک بۆ ڕێکخراوکردنی جه‌ماوه‌ری بڕیووه ئه‌رکیانه به‌ته‌واوی تواناوه و له‌جه‌رگه‌ی ده‌خاله‌تکردن له‌ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی ئێستادا، له‌پێناو بردنه‌سه‌ری ئاماده‌ییه‌کان، به‌م دوو ئاراسته عه‌مەلیه‌دا کاری خۆیان به‌هوشیاریه‌وه به‌رنه‌پێشه‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌شه‌وه که ئایا دەکرێت لەهەموو هەلومەرجێکدا دەست بۆ دامەزراندنی شوراکان ببرێت؟. مادا‌م کۆمه‌ڵگە سه‌رمایه‌داریه‌و چینی کرێکار و کۆمه‌لگەی شاری له‌ئارادایه، مادا‌م ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش له‌گه‌ره‌ک و ناوه‌نده‌کانی کاردا له‌ئارادایه، ده‌ستبردن بۆ شوراکان له‌هه‌ر هه‌لومه‌رجێکدا، سا ئیتر دۆخه‌که ئاسایی بێت وه یان دۆخێکی شۆڕشگێرانه بێت، مومکینه. ئه‌وه‌ی ئیمکانی ئه‌م کاره ده‌کات عونسوری پێشڕه‌و و له‌مەیدان دابوونی هه‌ڵسوراوان و ڕابه‌رانێکه که‌پشتیان به باوه‌رو سونه‌ته‌کانی شورا وجوڵانه‌وه‌ی شوراییه‌وه به‌ستووه. وجودی هه‌ڵسوراوان و رابه‌رانێک که‌شورا وه‌ک ئه‌لته‌رناتیڤی کۆمۆنیستی بۆ ڕیکخراوکردنی جه‌ماوه‌ری چ بۆ به‌ده‌ستهێنانی داخوازییه‌کان و چ وه‌ک فۆرمێک بۆ هێنانه کایه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتدارێتی جه‌ماوه‌ری و سیسته‌می سیاسی له‌ئاست کۆمه‌ڵگەدا، له‌خه‌باتی خۆیاندا به‌ده‌سته‌وه گرتبێت فاکتۆرێکی بڕیارده‌ره بۆئه‌وه‌ی که له‌هه‌ر هه‌لومه‌رجیکی تایبه‌تدا، به‌شێوه‌ی خۆیان ده‌ستبه‌رن بۆ به‌رپاکردنی شوراکان.
بۆپێشەوە: دوای ٢٨ ساڵ بەسەر بزوتنەوەی شوراییدا، چۆن دەڕوانە ئەزموونی شوراکان؟
خه‌سره‌و سایه: به‌بڕوای من بزوتنه‌وه‌ی شورایی ته‌نها ئه‌زمونێک نییه بۆی بڕوانین، به‌ڵکو ده‌ستپێکی دابڕانێکی چینایه‌تی و سه‌رهه‌ڵدانی مۆدێلێکی تازه‌یه له‌خه‌باتی سیاسی که‌په‌یوه‌سته به کارگه‌رو زه‌حمه‌تکێشانه‌وه، به‌راده‌یه‌ک که‌خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی ئێستا ڕێده‌باته‌وه سه‌ر ئه‌م مۆدێله‌و له‌درێژه‌ی ئه‌م دابڕانه‌دایه.
به‌رله سه‌رهه‌ڵدانی شوراکانی ئازادی 91 سیاسه‌تی زاڵ له‌کوردستاندا، مۆدێلێک بوو که‌بۆرژوازی کورد وبزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی دای سه‌پاندبوو. له‌م مۆدێله‌دا جه‌وهه‌ری سیاسه‌تکردن مه‌سه‌له‌ی کورد وه‌ک دایکی هه‌ر جولانه‌وه‌یه‌کی تری ناو کۆمه‌ڵگە سه‌نگ و قورسایی سه‌ره‌کی پێدرا بوو. هاوکات له‌م مۆدێله سیاسیه‌دا شۆڕش وشۆڕشگێڕێتی له‌بۆته‌ی خه‌باتی لادێ وشاخ وپێشمه‌رگانه‌دا وێناده‌کرد. شوراکان له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ئه‌م مۆدێله مێژویه‌کی تری نیشاندا، که‌له‌جه‌وهه‌ردا خه‌باتی شاره‌کان، جولانه‌وه‌ی کرێکاری، ژنان ولاوان وئازادیخوازی به‌رجه‌سته کرده‌وه‌و مانا‌یه‌کی چینایه‌تی و کۆمه‌لایه‌تی تری بەخشی به شۆڕش وخه‌باتی شۆڕشگێڕانه. به‌ڕاده‌یه‌ک ئیتر مێژووی کوردستان مه‌لاو شێخ وسه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کان، له‌شه‌ری چه‌کداری ڕژێمدا له‌شاخ وگونده‌کانه‌وه ناینووسنه‌وه، به‌ڵکو ئه‌وه کارگه‌رو زه‌حمه‌تکێشی کوردستان و ژنان ولاوانی ئازادیخوازه که له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی، یانی بۆرژوازی کورد، مێژووی خه‌باتی چینایه‌تی ده‌نووسنه‌وه. به‌بروای من کۆمۆنیزم و کرێکار له‌کوردستان وه‌ک ئه‌وه‌ی مێژوه‌که‌ی ده‌باته‌وه سه‌ر شوراکانی سالێ 91 ناتوانی هه‌نگاو به‌ره‌و سازدانی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی چینی کرێکار هه‌ڵگرێ ئه‌گه‌ر به‌توندی خۆی به به‌رنامه‌و ده‌رس وده‌ستکه‌وته‌کانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌وه گرێ نه‌داو بۆ به‌کرده‌وه ده‌رهێنانی جارێکیتری بزوتنه‌وه‌ی شورایی هه‌رله ئێستاوه تێ نه‌کۆشێت.