کرێکاران و  تی شێرتی ( سپایس گێرڵز )

0

کرێکاران و  تی شێرتی ( سپایس گێرڵز )

سالار حمەسەعید

تی شێرتی ) سپایس گێرڵ ) لە کارگە گەلێک بەرهەم دەهێنرێت کە کرێکارەکان تەنها ٣٥ پێنس لەسەعاتێکدا هەقدەستیانە!

کرێکارانێک کە تی شیرتی تایبەت بە (کۆمیک ریلیف/ بەمەبەستی پارە کۆکردنەوە بۆ رێکخراوی خێرخوازی)  بەرهەمدەهێنن هەقدەستیان زۆر لەخوار ئاستی گوزەران و ژیاندایە.

ئەو تێ شیرتانەی کە بەدەستی ئەو ژنە کرێکارانەوە بەرهەمدەهێنرێت لە بەنگلادش کەهەقدەستیان تەنها ٣٥ پێنسە, هەر تاکە تی شێرتێک بە ١٩.٤٠ پاوەند دەفرۆشرێت. واتە ئەو کاڵایەی کە کرێکارێک بەرهەمی دەهێنێت و پێی نامۆیە نرخەکەی لە بازاڕدا بەرامبەر بە هەقدەستی ٥٥ سەعات و نیو کارکردنی کرێکارێک لەو کارگایانەدایە, بەمانایەکی تر هەقدەستی زیاتر لە هەفتەیەکی کرێکارێک لە بەنگلادش.

ئەوەی شایەنی باسە ئەم کاڵایانە لەلایەن ژنانێکی کرێکارەوە بەرهەم دەهێنرێت کە رۆژانە ١٦ سەعات کاردەکەن وە خراپترین ڕەفتاریان لەگەڵ دەکرێت لەلایەن بەڕێوەبەرەکانیانەوە و بە “کچی لە شفرۆشەکان” ناوزەد دەکرێن, کاتێ ناتوانن بە ئەندازەی ئایدیاڵی ئەوان بەرهەمبهێنن.

گاڵتەجاڕی لەوەدایە ئەو کاڵایە بۆ ئەوە بەرهەم دەهێنرێت کە بفرۆشرێت بە ١٩.٤٠ پاوەند تاکو پارەکەی ببەخشرێ بەرێکخراوێکی خێرخوازی بەناوی (کۆمیک ریلیف) بۆ کۆمەک بە ” داکۆکیکاری یەکسانی بۆ ژنان” . ئەم ڕێکخراوە وا بڕیارە کە لەهەر تی شێرتێک ١١.٦٠ پاوەند وەربگرێت.

سەبارەت بەبارو ڕەوشی نامرۆیی کارکردن لەو کارگانەدا یەکێک لەکرێکارەکان دەڵێت: ئێمە هەقدەستمان بەئەندازەیەکی وانییە وە لەبارو ڕەوشێکی نا ئینسانیدا کاردەکەین. ئەم کارگەیە کە ئەم کاڵایە بەرهەم دەهێنێت و کرێکارەکانی لانی کەمی هەقدەست وەرناگرن بۆ گوزەرانیان، خاوەندارێتیەکەی بە شێوەیەکی هاوبەش دەگەڕێتەوە بۆ وەزیرێکی حکومەتی ئۆتۆریتاری (ئیستبدادی) بەنگلادش کە لە هەڵبژاردنەکانی مانگی رابردوودا بە ڕێژەی لەسەدا ٩٦ بردەوە.

بەپێی سەرچاوەکان کرێکارانی ئەو کارگانە مانگانە تەنها ٨٢ پاوەند وەردەگرن کە هەقدەستی ٥٤ سەعاتی کرێکار کە دەکاتە ٣٥ پێنس بۆ هەر سەعاتێک کارکردن. هەروەها کرێکارەکان زۆریان لێدەکرێت کە زێدە سەعات کار بکەن وە تا ١٦ سەعات تا نیوەشەو لەسەر کار بمێننەوە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.