دیسان مەلاکان و لیژنەی فەتوا، بەرگەی پانێڵێکی فکری ناگرن و هانی توندوتیژی دەدەن!

0

دیسان مەلاکان و لیژنەی فەتوا، بەرگەی پانێڵێکی فکری ناگرن و هانی توندوتیژی دەدەن!

کۆتایی مانگی رابردوو بەدیاریکراوی ٣٠ ئۆکتۆبەر، لە زانکۆی ڕاپەڕین پانێڵێکی فکری لەژێر ناوی” ئیسلام و سکۆلاریزم، ڕەنگدانەوەیان لەکایەکانی هونەر و سیاسەت لە کۆمەڵگەی کوردییدا” بەڕێوەچوو… دوو رۆژ داوی ئەوەو لە بەرواری ٢ نۆڤەمبەردا لیژنەی فتوای شەرعی!! رانیەو قەڵادزێ راگەیاندنێکیان بڵاوکردۆتەوە، کە تیایدا هێرش دەکاتە سەر ئەوانەی رەخنە یان دژی ئیسلام قسەیان کردووە، و لەوەش زیاتر بەڕۆشنی هانی وتار بێژانی مزگەوت دەدات کەدژی ئەو کۆڕ و پانێڵانە و رەخنەگرانی ئیسلام و بوەستنەوە…

لیژنەی فتوا، و ریزی مەلای بەلاشخۆرو کۆنەپەرست کە لەدامێنی دەسەڵاتی سەرچاوەگرتووی بزوتنەوەی کوردایەتی لەشەرع هاتۆتە دەر، بەرگەی هیچ رەخنەو توێژینەوەیەکی زانستی ناگرێت و گڕ و فتوا لەبەرامبەر رەخنەگرانی ئیسلامدا دەبەخشنەوە… لەکاتێکدا خودی ئیسلام نەک خاڵی نییە لە رەخنە، بەڵکو دین و مەزهەبەکان بوونەتە گەورەترین موسیبەت و سەرچاوەی تیرۆر و بێمافی ئینسان بە درێژایی میژووی بوونیان، بۆیە نەک رەخنەگرتن و پەرەهەڵماڵین لەسەر ناوەرۆکی ئیسلام و قورعان و کاروکردەوەکانی پەیرەوانی ئیسلام، کارێکی پیویستە، بەڵکو هەوڵدان بۆ دەستکۆتاکردنی لەسەر کۆمەڵگە بۆتە کارێکی پێویستی لەدواخستن نەهاتووی بەرەی ئازادیخوازو شارستانی…

ئەرکی خوێندکارانی ئازادیخوازی زانکۆی راپەرین و تەواوی بەرەی پێشکەوتخوازی کۆمەڵگەیە، کە لەبەرامبەر بە فتواو هاندانی توندوتیژی لەلایەن مەلایانی بەڵاش خۆر و لیژنەی فتواوە، بوەستنەوەو رێگەنەدەن ئەو دەنگانە کۆمەڵگە لیخنی بۆچوونە ماوەبەسەرچوەکانیان بکەن و ترس و تۆقاندن بڵاوبکەنەوە… ئازادی دینداری و بێ دینی دەبێ بەفەرمی بناسرێت و ئاین بەتەواوەتی بکرێتە کارێکی تایبەتی ئینسانەکان و سایەی لەسەر کایەکانی ژیانی کۆمەڵگە، وەلابنرێت… ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیاندنی لیژنەی فتواکەیە…

Leave A Reply

Your email address will not be published.