فیدراسیۆن سەبارەت بەمانگرتنی زیندانیانى بادینان دەیان ڕیکخراوەی جیهانی ئاگادارکردەوە..
فیدراسیۆن سەبارەت بەمانگرتنی زیندانیانى بادینان دەیان ڕیکخراوەی جیهانی ئاگادارکردەوە..
لەنامەیەکدا کە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی وینەیەکی بۆ ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن ناردوە هاتووە” ده‌یان رۆژنامه‌نوس و ئازادیخواز‌و هەلسوراوی مەدەنی بادینان به‌تۆمه‌تى جۆراوجۆر له‌زیندانه‌كانی حکومەتی هەریمی کوردستان توندكران و لە ئێستادا مانیان لەخواردن گرتوە و ڕۆژانە ژمارەیان زیادەبێت و مەترسی جدی لەسەر ژیانیان دروست بووە و بەشێکیان توشی نەخوشی بوونەو لە ھۆش خۆیان دەچن و له بارودۆخێكی ته‌ندروستی خراپدان و چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی پێویستیان پێشكه‌ش ناكرێت و ژیانیان خەریکە لە مەرگ نزیك دەبێتەوە.”
هەرلەنامەکەدا هاتووە “هەندێك لەو گیراوانە ماوه‌ی سێ ساڵ و سێ مانگه به‌بێ هیچ دادگاییكردنێك له زیندان راگیراون…ئه‌و دۆخه مه‌ترسیداره‌ی زیندانیانی بادینان پیای تیپه‌ڕده‌بن له‌پێش چاوی داواكاری گشتی رووده‌دات، له كاتێكدا ده‌بێت داواكاری گشتی رۆڵی به‌رگریكار و پارێزه‌ری یاساكان ببینێت له به‌رامبه‌ر زیندانیان و پیاده‌كردنی مافه‌كانیان، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه داواكاری گشتی له ئێستادا بۆته به‌ربه‌ست وبه‌شێكه له ته‌واوكاری سزای تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵات و حیزب و حكومه‌ت له‌به‌رامبه‌ر زیندانیانی بادینان جێبه‌جێی ده‌كەن..
هەروەها نامە کە ئاماژە دەکات بە “لەکاتێکدا ئەو هەلسوراوانە لەپێناو خواستە ڕەواکانیاندا بەشداریان لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکاندا کردوە، نەك تاوانێکتان نەکردووە، بەڵکو بە ئەرکی خەباتکارانەی خۆتان بۆ خواستی ڕەوا و سادەی جەماوەری هاتونەتە مەیدان….دەسەلاتدارانی حکومەتی هەریم کە زیاتر لە ٣٠ ساڵە لە ڕێگای دەستبەسەراگرتنی داهاتی خەڵکی کوردستان و بە پشت بەستن بە هێزی چەکدار و خۆبەستنەوە بە وڵاتانی ناوچەکەوە درێژە بە دەسەڵاتی خۆیان دەدەن، کەوتونەتە بەردەم نەفرەت و توڕەیی جەماوەریەوە و ڕۆژ بە ڕۆژیش ئەو ناڕەزایەتیە بەرینتر دەبێتەوە، خواستەکانی زیاتر دەبێت و لە ئێستادا خواستی ڕاماڵینی ئەو دەسەڵاتە، بۆتە ویستێکی کۆمەڵایەتی فراوان…”
هەروەها دەڵیت “سەرکوتی خۆپیشاندانەکان، زیندانی هەلسوراوان وسزادانیان، تۆمەت بەخشینەوە و سیناریۆ بۆسازکردن، نانبڕین و ڕاوەدوونان، تا دەگاتە کوشتاری خۆپیشاندەران… بەڵگەی ئاشکرای دیکتاتۆر بوون و دژە ئازادی بوونی دەسەڵاتەا.