سەدریەکان بۆچی  خۆپیشاندان دەکەن ؟

0

سەدریەکان بۆچی  خۆپیشاندان دەکەن ؟

گەر  دیقەت  بدەین  لەخۆپیشاندەرانی  سەدر  دەبینین  حەماسەت  و  توڕەییەکی  زۆر  بەکردارو  دروشمەکانیانەوە دەبینرێت، پرسیارەکە  ئەوەیە  ئەم  توڕەییە  زۆرەیان  هۆکارەکەی  چییە؟

گەر  بەدوای  وەڵامێکی  شیاودا  بگەڕێین  دەتوانین  هۆکارەکەی  لەچەند  خاڵێکدا  کورت  بکەینەوە:

 سەدریەکان  بەو  ڕۆحیەتەوە  چونە  ناو  کێبرکێی  هەڵبژاردنەوە  کەدەبنە  خاوەنی  پڕۆژەی  حکومەتی  زۆرینە  لەعێڕاقی  داهاتوودا، هەر  ئەم  ڕۆحیەتەش  بوو  کەوای  لەکاندیدانی  سەدرو  لایەنگرانی  کرد  لەڕۆژگارەکانی  هەڵبژاردن  هەزارو  یەک  بەڵێنی  ئەرخەوانی  گەورەو  قەبە  بەخەڵک  بدەن  بۆ  ئەوەی  دەنگیان  پێبدەن، کەواتە  دوای  هەڵبژاردن  خەڵکانێکی  زۆریان  لەچاوەڕوانی  خۆیاندا  هێشتبۆوە، بەڵام  ئەنجامی  ئەم  بەڵێنانەو  ئەم  چاوەڕوانیانە  چی  بوو؟ بەپەلە  کشانەوە  بوو  لەپەڕلەمان  و  چۆلکردنی  پڕۆسەی  سیاسی  بوو  لەعێڕاق  چونە  سەنگەری  ئۆپۆزسیۆن  بوو، کەبێگومان  ئەم  هەنگاوەش  شۆکێک  بوو  بۆ  خۆیان  جەماوەرو  دەنگدەرەکانیان و  لەچاوەڕوانی  ڕودانیدا  نەبوون، کەدەرئەنجام  وادەکات  لەئایندەدا  جارێکی  تر  وابەئاسانی  ئەم  خەڵکە  بەبەڵێنەکانیان  جارێکی  تر  دەنگنەداتەوە.

 ڕۆحیەتی  گەیشتنە  دەسەڵات  و  حکومەتی  زۆرینە  لەعێڕاق  وایکرد  ژمارەیەکی  زۆر  لەگەنج  و  سیاسی  و  چالاکوان  و  مەلا  و  ژن  و  توێژەکانی  تریان  چاوەروانی ئەوەبن  کەدوای  هەڵبژاردن  بەخێرایی  عەرەقەی  نێوچەوانیان  بسڕن  و  لەسایەی  حکومەتی  زۆرینە  بتوانن  پشکێک  لەکێکی  دەسەڵات  بۆخۆیان  بپچڕن، لەرێگەی  چونیان  بۆ  وەزارەتەکان  و  بوون  بەپاسەوانی  وەزیرو  ئەندام  پەڕلەمان  و  وەزارەتەکان، بەڵام  ئەنجام  چی  بوو؟  کەچاویان  هەڵهێنا  دوای  هەڵبژاردن  رەوتی  سەدرو  ئەندام  پەرلەمانەکانیان  لەڕیزی  ئۆپۆزسیۆن  و  خۆپیشاندەراندا  دۆزیەوە، هۆکارەکەش  کێ  بوو؟  بێگومان  چوارچێوەی  هەماهەنگی  بوو.

شوانە حەسەن ئەبوبەکر

Leave A Reply

Your email address will not be published.