بۆچی پارتی و یەکێتی بێدەنگیان هەڵبژارد؟

0

بۆچی پارتی و یەکێتی بێدەنگیان هەڵبژارد؟

یەکێک لەوپرسە گەرمانەی کەئەمڕۆ شانۆی سیاسی عێڕاقی داگیرکردوە، پرسی هەڵوەشانەوەی پەڕلەمان و  هەڵبژاردنی  پێشوەختەیە  لەعێڕاق، لاموایە  لەسەر  ئەم  دوو  پرسە  هەموو  هێزە  کاریگەرەکان  قسەی  خۆیانکرد: (سەدر و عەلاوی و عەبادی  و  مالکی  و  عامڕی)  لەتەیاری  شیعە، لەتەیاری  سوننەش  هەریەک  لەخەمیس  خەنجەر و حەلبوسی قسەیانکرد، تەنیا  دوو  هێز  کەلەم  ناوەدا  ونبوون  و  هیچ  قسەیەکیان  نەکردوە  بۆ  گوتن  پارتی  و یەکێتین.

مەرج نییە هەموو بێدەنگیەک مانای  ڕازی  بوون  بگەیەنێ، نەخێر  لەدونیای  سیاسەتدا هاوکێشەکە  تەواو  پێچەوانەیە، لەسیاسەتدا واباوە کەبێدەنگبوون بەمانای نارازیبوون  بێ، کەواتە  پارتی و یەکێتی ئەمڕۆ ئەم دوو هێزەن نارازین و چارەی هەڵبژاردنیانناوێ، چونکە  هەردوو  هێز  چەند  مانگێکە  لەبەغدا  خۆیان  بۆ  کێکی  دەسەڵات  ئامادە  دەکەن  و  دەیانەوێ  بەتەنیا پۆستی سەرۆک کۆمارو ژمارەیەک وەزارەت بۆخۆیان بەرن، کەواتە  ئەوان  نایانەوێ  ڕیسەکەیان  لێبێتەوە  بەنیوە  خوری  و  لەم  تەوقیتەدا  بێنەوە  کوردستان  و  بچنەوە  کێبەرکێی  هەڵبژاردن  و  جارێکی  تر  بەکورسی  کەمترەوە  بگەرێنەوە  بۆ  بەغدا  شیرینەکە.

شوانە حەسەن ئەبوبەکر

Leave A Reply

Your email address will not be published.