چەند کورتە شیعری: خالید بایەزیدی (دلیر)
چەند کورتە شیعری: خالید بایەزیدی (دلیر)
١-
خۆشەویستەکەم
چراکان!
بکوژێنەوە و بڕۆ…
ئەو ماڵە تاریکەی من
بە هیچ چرایەک
ڕوناک نابیتەوە
٢-
ئەو هەموو ئاشناییە
بەڵام نیگاکان
هەمووی غەریب
تۆ بڵێی!
دوژمن لە نیگاکانیان
هێلانەی کردبێ
٣-
دەیبەمە ئەوسەر سنوورەکان
درەختی وڵاتەکەم
تاکوو غەریبەیەک
لە ژێرسێبەری دا
پشوویەک بدات
٤-
چاوەکانمان
گریانی ئەو ڕوژانەن
کە ئیتر هیچ کات ناگەڕێتەوە
خوزگایە کاتژمێرم بگەڕانایەوە سفرو
ژیانم لە مە رگ جیاکردبایەوە
……………………………………….