تەور و گیتار“ لە دوالیزمی“ ژیانی شۆرشگێرانەی ڤیکتۆر خارادا ئامادەکردنی: جمال نوری

0

تەور و گیتار“ لە دوالیزمی“ ژیانی شۆرشگێرانەی ڤیکتۆر خارادا

ئامادەکردنی: جمال نوری

‏CIA ی ئەمریکی  دەستێوەردانی کرد  لە ناو وڵاتی شیللی  له‌سێپته‌مبه‌ری  ١٩‌٧٣ توانی پشتیوانی  دەستەیەکی  ناو سوپا  بکات، ده‌سته‌ڵاته‌که‌ی (سلڤادۆر ئالاندییان) لەڕێگای کودەتایەکەوە بڕوخێنن  و سه‌رکۆماره‌کەشیان کووشت. ئەفسەرانی ناوسوپای شیللی لەجیاتی پارێزەری  خاک و سەروەریەکانی ئەو وڵاتە بن بەپێچەوانەوە  ” (بینووشێی)” دیکتاتۆریان هێنایه‌ سه‌ردەسەڵات.و حوکمی تۆتالیتاری و تاکڕەویان سەپاند..

پاشان حوکمی بینۆشێیی دیکتاتۆر پەیتاپەیتا شۆڕشگێرەکانی  گەلی  ئازادیخوازی  شیللیان گرت، یەکێک  لەوانە   ، (ڤیکتۆر خارا) ی موزیسیان و شۆڕشگێڕ بوو لەگەڵ پێنج هەزار کەسی تر خستنیانە  زیندانەوە.

  ‏  ‏بەرپرسی زیندان کاتی خۆی گوێی لەو سرودە شۆڕشگێڕیە بووە کە ( ڤیکتۆر خارا )چڕیبوی، دێتە لای ڤیکتۆر خاراو پێی دەڵێ حەزدەکەی ئێستاش گیتارەکەت بۆبهێنن و بیژەنیت؟

  ‏ڤیکتۆر خاراش  لەوەڵامدا دەڵێ ئێستا دەمەوێ گیتارەکەم بژەنم، بەرپرسی زیندان بە ئەفسەرەکەی زیندان دەڵێ ئادەی بڕۆ  ئەو گیتارەی بۆ بهێنە؟

  ‏ئەفسەرەکەش لەجیاتی گیتارەکەی (تەورێک) ی بۆ دەهێنێ و دەیداتە دەستی  بەڕێوەبەری زیندان، ئەویش  هەردوو دەستی ڤیکتۆر خارا بەتەورەکە دەبڕێ، ڤیکتۆر خارا لەنێو شەڵاڵی خوێندایە و هەردوو دەستی بڕاوە  بەرپرسی زیندانەکە بە سوکایەتیەوە پێی دەڵێ ئادەی بزانم ئێستا دەتوانی سرودەکەتان بچڕن؟

  ‏ڤیکتۆر خارا لەبەرئەوەی خاوەن ئیرادەو بڕوایەکی بەرزی ئینسانی و کەسێکی نیشتمانپەروەرو  وڵاتپارێز دەبێ هیچ تەنازولێک ناکات بۆ بەرپرسان و بەو ئازارەشەوە ڕوودەکاتە تێکڕای زیندانیان پێیان دەڵێ ئادەی هەمووتان لەگەڵمدا بیڵێنەوە ..

خەڵکی یەکگرتوو تێک ناشکێندرێن

خەڵکی یەکگرتوو تێک ناشکێدرێن

رابەو بچریکێنە

ئێمە سەردەکەوین

بەجورێک گۆڕەپانی یاریگاکە کە کردبویانە زیندان دەنگی دەدایەوە ئەو دەنگە سەمفۆنیای ئازادی بوو کە بووە   فۆبیایەک بەچەشنێک ئەو دەنگە ترس و تۆقانی خستە دڵ و دەروونی سەرانی زیندانی داگیرکەر، رۆژی ١٥ سێپتەمبەر ئەو هونەرمەندە شۆڕشگێڕەیان دایە بەر دەستڕێژی گوللەو رۆژی ١٦ی سێپتەمبەر تەرمە لەت و کووتکراوەکەی (ڤیکتۆرخارا) یان لە قەراغی شەقامێکی شار دۆزییەوە..

Leave A Reply

Your email address will not be published.