خۆپیشاندانی لەشکری سەدر دوور نزیک بەشێک نییە لە بزوتنەوەی نارەزایەتی جەماوەری بۆ نان و  هەلی کار و خزمەتگوزاری و ماف و ئازادییەکان…

0

خۆپیشاندانی لەشکری سەدر دوور نزیک بەشێک نییە لە بزوتنەوەی نارەزایەتی جەماوەری بۆ نان و  هەلی کار و خزمەتگوزاری و ماف و ئازادییەکان…

ماوەی چەند ڕۆژێکە ململانێی نێوان باڵەکانی بۆرژوازی عێراقی، بەتایبەتیش رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی، لەسەر پرسی پێکهێنانی حکومەتی عێراق و هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران، بە ئاستێکی مەترسیدار گەیشتووە. ئەم ململانێیە لە نێوان ئەو دوو بەرەیەدا کە هەر لایەکیان لەلایەن وڵات و بلۆکە ناوچەییەکان ئەندازیاری دەکرێن، دۆخی سیاسی عێراقی بەرەو خراپتر بردووە و هاوڵاتیانی خستۆتە دڵەڕاوکێیەکی زۆرەوە. بەتایبەتی هەر دوو بەرەی ململانێکە خاوەنی میلیشایی چەکداری دەیان هەزار نەفەرین و لەوەش زیاتر خاوەنی باندی تیرۆریستی و دەزگای هەواڵگری حزبی و هەر لایەکیشیان، پشتیوانی ناوچەیی هەیە…

رەوتی سەدر دوای ناکامی لە پێکهێنانی حکومەتدا فراکسیۆنە پەرلەمانیەکەی لە پەرلەمان کشاندەوە، کە مانۆریکی رۆشن بوو بۆ ئەوەی لە ڕێگای ترەوە پرسی پێکهینانی حکومەت، یان شکستدانی ئەگەر لەخواستی ئەودا نەبوو، هەموار بکات و پرۆسەی سیاسی عێراق، قۆرغ بکات، بۆ ئەم مەبەستەش جوڵەی شەقامی لەبەرامبەر بە نەیارەکانیدا هەڵبژارد. جوڵەی شەقام هەرگیز بەمانای بزوتنەوەی نارەزایەتی جەماوەریی نییە، کە پێشتر و لە ساڵی ٢٠١٩ هاتە سەر شەقامەکان و داوای نان و خزمەتگوازاری و هەلی کار و کۆتاییهێنان بە دەستێوەردانی دەرکی دەکرد و لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری نەکرد و سەرجەم لایەنەکانی رەتکردەوە. ئەوەی ئێستا لە شەقامدا دەبینرێت، جوڵە رەوتی سەدر و لایەنگران و موچە خۆرەکانیەتی، میلیشیاییە دەیان هەزار کەسیەکەیەتی کە بەبێ چەک نێردراونەتە سەرشەقام و بەبەرگی هاوڵاتی مەدەنیەوە، دەچنە ناو بینای پەرلەمان و …تاد.

بزوتنەوەی نارەزایەتی جەماوەری خواستی پێکهێنانی حکومەت یان ڕیگەگرتن لە پێکهاتنی حکومەتی… نییە، بەڵکو خواستی نان و خزمەتگوازارییەکان و هەلی کاری هەیە، دژی میلیشیایی حزبییە، دژی دەستێوەردانی دەرەکییە. ئەوەی ئێستا لە شەقام دەبینرێت، بەشی هەرەزۆریان لەشکری رەوتی سەدر و موچەخۆرەکانی ئەون و دوور و نزیک تەعبیر لە خواستی بزوتنەوەی نارەزایەتی جەماوەری ناکەن… دیارە رەوتی سەدر دەیانەوێت و هەموو هەوڵیان ئەوەیە هێزەکەیان وەکو هێزی جەماوەری و سەربەخۆ بناسینن تا لەو رێگایەوە جەماوەری نارازی بە لەشکرە حزبیەکەیانەوە پەیوەست بکەن… بەڵام چ خواستەکانی خۆپیشاندەرانی رەوتی سەدر و چ پێکهاتەی هەو هێزەی دەچێتە ناو پەرلەمان… بە تەواوەتی دژی خواستی بزوتنەوەی نارەزایەتی جەماوەرییەو پێکهاتەکەشی پێکهاتەیەکی جیاوازە… چینی کریکار و جەماوەری مەحرومی عێراق، باش سیناریۆکانی گۆرەپانی ئێستای عێراق دەخوێننەوە و بەشێک نین لە ئۆردی قوربانی هێزی سەدر یان چوارچێوەی هەماهەنگی… کۆسپ و رێگری بەردەم بزوتنەوەی نارەزایەتی جەماوەریش، هەردوو رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگین، و هاو شێوەکانیان، بۆیە ناتوانن جڵەوی بزوتنەوەی لە خوارەوەی جەماوەری بکەن و بیکەنە زەخیرەی ململانێی ئێستایان لە پێناو بەرژەوەندیە حزبی  ومیلیشیایەکانیان.

Leave A Reply

Your email address will not be published.