چەند کورتە شیعری: خالید بایەزیدی (دلێر)
چەند کورتە شیعری: خالید بایەزیدی (دلێر)
کرێکارێک
لە بینایەکی بەرزەوە
پەڵە هەورەکانی دەچنی
بۆ ئەوەی بەدەستی بەتاڵ
نەچێتەوە ناو خیزانەکەی
2-
دەمەویست
بیرلە ژیان بکەمەوە
بەڵام!
کۆچی هەموو ڕۆژەم
هیچ نەیدەهێشت
3-
لە هاتن و ڕۆیشتن
ڕۆڵی نواندنی من وئێمە چییە؟!
کاتێک تەرازوی دادپەروەری خوارە
لە شەقام و کوڵانەکانی ژیان
بە کوتەکی یاسا
4-
دیسان کازیوەی بەری بەیان هات
شەو پەردەی ڕەشی
لەسەر ڕوخساری هەتاو لانابا
ئای چەندە تاریکەستانە ڕۆژ
5-
هاوین
مناڵیمان دەباتە بەرسێبە ر
وە شنەبایەکی فێنک
هاوڕێیەتیمان
باوەشێن دەکا