بەرێز سالار حەمەسەعید وەڵام بە پرسی رۆژی ژمارە دەداتەوە… پرسی ڕۆژ

0

بەرێز سالار حەمەسەعید وەڵام بە پرسی رۆژی ژمارە دەداتەوە…

پرسی ڕۆژ/

دەکرێت هاوڕێ سالار لێکدانەوەت بۆ ئەم باروڕەوشەی کە ئێستا هەیە لە جیهاندا بەتایبەت قەیرانی ئابووری باس بکەی بەتایبەتی لەرۆشنایی ئەم هەڵاوسانەی کە ئێستا تەواوی دونیای گرتۆتەوە دوابەدوای پەتای کۆرۆنا و جەنگی ئۆکرانیا هەروەها بۆچونتان بۆ قەیرانی سیاسی لەبەریتانیا بخەنەڕوو، وە ئایا ئەمە ڕەنگدانەوەی ئەم قەیرانە ئابووریەیە؟

بۆچوونت سەبارەت بەم هەڵاوسانە کە لەتەواوی دنیادا ڕوودەدات چیە؟ چۆنی لێکدەدەنەوە؟

سالار حەمەسەعید: هەروەک دەزانین هەڵاوسان بۆتە بابەتێکی گرنگ بۆ تەواوی لایەن و حزبەکان لە دونیادا هەر یەکەو بە جۆرێک لێکی دەداتەوە، هەریەکەو بە پێی بەرژەوەندیەکانی خۆی خۆێندنەوەی بۆدەکات. دەبینین بۆتە بابەتی رۆژ، هەموو رۆژێک چەندەها بابەتی لەسەر دەنووسرێ لە رۆژنامەکاندا. سەرمایەداران، خاوەن کارەکان، خاوەن کارگەو بازارەکان دەیانەوێ نرخەکان بەرزبکەنەوە، نرخی شتوومەک نرخی سووتەمەنی نرخی خزمەتگوزارییەکان. بۆچی؟ هۆکارەکەی زۆر ئاشکرا و زانراوە. هۆکارەکەی ئەوەیە کە قازانجی زیاتریان دەوێ. هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی شتوومەک بێگومان ئەوەیە کە دەیانەوێ نرخەکان بەرزکەنەوە تا پارەی زیاتریان بەدەست کەوێ، قازانجی زیاتر کەن. نرخی سووتەمەنی نەوت و غاز هەر پێش ڕوودانی شەر لە ئۆکرانیا بەرزبۆوە ئەویش هەر بە پێشبینی کردنی ئەو شەرە کە شەڕەکەش ڕوویدا نرخی سووتەمەنی زیاتر بەرزبۆوە. شەری نێوان ڕووسیا لەلایەک و ئەمریکاو ولاتانی یەکیەتی ئەوروپا لەلایەکی ترەوە هەڵاوسانەکەی زیاتر کرد هەروەک دەزانین هەڵاوسان هەبوو پێش ئەم ڕووداوی داگیرکردنی ئۆکرانیا.

 هەڵاوسان هەر زۆر پێشتر ئابووری ئەمریکاو ولاتانی تری خراپ تێک دابوو، بەلام خراپتری کرد. هەلاوسان  وێرانکەرەیە لەبەرئەوەی پاش دووساڵ لە تێکشکانی باری ئابووری و بێکاری ئیجگار زۆرو وێرانی سیستەمی تەندروستی و نائامادەیی سیستەمی سەرمایەداری بەرامبەر ئەم پەتایە کارەساتەکەی گەورەتر کرد.

بۆچی هەڵاوسانمان هەیە، چونکە خاوەن کارەکان ئەمەیان دەوێ نەک کریکاران. سەرمایەداران نایانەوێ خەلک ئەو ڕاستیە بزانن، نایانەوێ ئێمە بزانین کە ئەمە خواستی خۆیانە کە ئەو نرخانە بەرزدەکرێنەوە ئەوان دەیانەوێ لۆمە بخرێتە سەر کەسی تر و لایەنی تر. ئەوان حەزناکەن خەڵک تووڕەبیت لەوان. بەرزبوونەوەی نرخەکان نابەرابەری زیاتر دەکات لەبەرئەوەی هەرچی زیاترگیرفانی کرێکاران خاڵی دەکات و هەرچیەکی هەیانە لەدەستیان دەردێنێ و دەخرێتە بەردەست سەرمایەداران وە بۆ دابینکردنی ژیانیان ناچارن بە نرخێکی زیاتریش شمەکی پێویست بکڕن لەلایەکی ترەوە سەرمایەداران بەم بەرزکردنەوەی نرخانە سەرمایەکەیان لەڕێگەی قازانجی زیاترەوە زیاتر و زیاتر دەکەن.

 لەبەرئەوە ئەوان دەبێ کەسێک بکەنە کەبشێ فیدا ئیتر یا پەتای کۆرۆنا یا چین یا ڕووسیا و جەنگ لە ئۆکرانیا  یا هەر کەسێکی تر گرنگ ئەوەیە ئەوان لۆمەنەکرێن. ڕاستیەکەی ئەوەیە قازانجەکانیان وەک رۆکێت چۆتە سەرەوە لەکاتێکدا مووچە و هەقدەست بەو ئەندازەو ڕێژەیە بەرزنەبۆتەوە. لەبەرئەوە بەرزکردنەوەی نرخەکان زیاتر فشاردێنێ بۆ کریکاران ئەمە لەکاتێکدا سەرمایەداران قازانجەکانیان زۆر زیاتر دەکەن.

ئاسانترین ڕێگە بۆ قازانجی هەرچی زیاتر بەرزکردنەوەی نرخە. خێراتر و ئاسانتر، بەلام ئەمە بێ سەرئێشە نییە. هەروەها ئەو بارورەوشە ئابووریە ڕەنگی داوەتەوە لە سیاسەتی حکومەت بەتایبەتی حزبی دەسەلات کە کۆنسێرڤەتیڤە ئەو نائارامی و ناسەقامگیریەی دروستکردوە لە سیاسەت و حکومەتی بەریتانی دا. هەموو ئەم دەست لەکارکێشانەوانەی کە ڕوویدا بەرهەمی ئەو ناسەقامگیریە ئابووریەو سیاسەتە ناجێگیر و ڕارایەیە بوو کە ڕابەری حزبی کۆنسێرڤەتیڤ گرتبوویەبەر. وە ناچاری کرد بە وازهێنان و دەست لەکارکێشانەوە. سەرمایەداری وەک سیستەم پێویستی بە سەقامگیری و ئاسایش هەیە وە ئەوەی کە ڕوویدا بەهۆی ئەو ڕووداوە تاک ڕەویانە نەبوو لەڕاستیدا کە میدیاکان باسیان لێوەدەکرد، مەسەلە ئەوەنەبوو کە بۆریس جۆنسن ڕاستی نەگووتووە یا درۆی کردوە ئەوانە هەمووی سەرپۆشن ئەگینا راستیەکەی ئەوەیە ئەم حکومەتە نەیتوانیوە بەرژەوەندی بۆرژوازی بەباشی بپارێزێ و نوێنەرێکی پراتیکی زۆرێک لە سەرمایەداران نەبووە لەبەرئەوە بۆرژوازی زۆری بۆهێناو لای برد.

Leave A Reply

Your email address will not be published.