د. سەلاحی گەرمیان: گوشاره‌كان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان زاده‌ی ئه‌و ململانێیه‌ی نێوان گروپه كلیپتۆكراته‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیه… دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ بەڕێز د.سەڵاحی گەرمیان چالاکوانی سیاسی و مەدەنی سەبارەت سەبارەت بەهەلومەرجی سیاسی کوردستان و ئاینندە سیاسیەکەی…
د. سەلاحی گەرمیان: گوشاره‌كان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان زاده‌ی ئه‌و ململانێیه‌ی نێوان گروپه كلیپتۆكراته‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیه…
دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ بەڕێز د.سەڵاحی گەرمیان چالاکوانی سیاسی و مەدەنی سەبارەت سەبارەت بەهەلومەرجی سیاسی کوردستان و ئاینندە سیاسیەکەی…
بۆپێشەوە:گوشارەکانی دەسەڵاتی بۆرژوازی عێراقی بۆسەر دەسەڵاتی بۆرژوازی کورد، ڕۆژ بەڕۆژ زیاد دەبێت، هۆکاری سەرەکی زۆر بوونی هەڕەشەکانی سەر دەسەڵاتی هەرێم چییەو بۆچی دەگەڕێتەوە؟
سەلاحی گەرمیان: ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه ده‌بات له عێراق یان له هه‌رێمی كوردستان چینی بۆرژوا نییه. ئه‌وه‌ی ئێستا له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقدا حكومڕانن نوێنه‌رایه‌تی هیچ چین و توێژێك ناكه‌ن. ته‌نیا كۆمه‌ڵێك گروپی كلیپتۆكراتی* لومپینن، به‌رده‌وام له ململانێ و شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندیدان. ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانییه، شتێك نه‌ماوه له عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا به‌ناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵك یان سه‌روه‌ری خاك و نیشتمان. هه‌روه‌ك چۆن له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌سه‌ڵاتێكی بنه‌ماڵه‌یی كلیپتۆكرات خۆی سه‌پاندووه و هه‌موو جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی داگیركردووه، به‌تایبه‌تی سێكته‌ری ئابوری و له‌ژێر كۆمه‌ڵێك دروشمی پۆپۆلیستی و به هێزی چه‌ك و پاره حكومڕانی ده‌كات، هه‌رواش له به‌غداد و ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق چه‌ندین گروپی مافیایی جیاجیا به‌زه‌بری چه‌ك و تۆقاندن، و بۆ فریودانی خه‌ڵكی عه‌وام به‌رگی به‌ناوی ئاین ومه‌زهه‌به‌وه، له‌ژێر ناو و دروشمی جۆراوجۆر و به‌پاڵپشتی ده‌زگاكانی زانیاری و جاسوسی وڵاتانی دەو‌رووبه‌ر خۆیان سه‌پاندووه‌و جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتیان گردووه‌ته ده‌ست.
بۆیه ئه‌كرێت بڵێین گوشاره‌كان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان زاده‌ی ئه‌و ململانێیه‌ی نێوان گروپه كلیپتۆكراته‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیه. هه‌ر لایه‌نێك ده‌یه‌وێت پێگه‌ی خۆی بته‌وبكات، چ به‌ڕێی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی سه‌رچاوه‌كانی داهات له كێڵگه‌كانی نه‌وت و غاز و به قاچاخبردن و هه‌نارده‌كردنیان بۆ بازاڕه‌كانی جیهان، یان به‌ڕێی فراوانكردنی ڕووبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی و كۆنترۆڵكردنی پێگه گرنگه‌كانی سنوری جیوگرافی نێوانیان. دیاره له‌و نێوه‌نده‌دا، ڕۆڵی ئێران و توركیا ئاشكرا دیاره و ململانێ مێژووی نێوانیان زه‌قبووه‌ته‌وه. پاڵپشتیكردنی ئێران بۆ گروپ و میلیشیاكانی حه‌شدی شیعی، له به‌رانبه‌ریشدا هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی توركیا له‌گه‌ڵ سه‌رانی پارتی له هه‌رێمی كوردستان.
بۆپێشەوە: هاوکات لەگەڵ گوشارەکانی بەغدا بۆسەر دەسەڵاتی سیاسی هەرێم، هێرشی سەربازی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر هەرێم زیاتری کردووە، هەروەها ئێران ناوە ناوە لەڕێگای موشەک هاویشتنەوە بۆ هەولێر و دەوروبەری گوشارەکانی زۆرتر بووە، هۆکاری زیادبوون و فراوانبوونی گوشارەکانی تورکیا‌و ئێران بۆسەر هەرێم چییە؟
سەلاحی گەرمیان: به پێی پێگه‌ی جیۆپۆلیتیكی هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌كه‌دا و هۆی ململانێی مه‌زهه‌بی و تایه‌فه‌گه‌ری، توركیا و ئێران بۆیان گرنگه پێگه‌ی به‌هێزیان هه‌بێت له هه‌رێمی كوردستان. بۆیه له پێناو كۆنترۆڵكردنی ڕه‌وشی سیاسی و ئاڕاسته‌كردنی حیزب و ده‌سه‌ڵاتدارنی هه‌رێم به پێی مه‌رامی خۆیان، هه‌ردوولایان بۆیان مه‌به‌سته هه‌رێمی كوردستان ئارامی و پێشكه‌وتن به‌خۆیه‌وه نه‌بینێت. سه‌رباری ملكه‌چبوونی سه‌رانی جووت بنه‌ماڵه (بارزانی و تالەبانی) و هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ ده‌زگا سیخوڕه‌كانیان. هه‌رچی توركیایه به بیانووی بوونی گه‌ریلاكانی (پ. ك. ك) له چیای قه‌ندیل و ناوچه‌كانی تری نزیك به سنوری توركیا، له‌شكركێشی ده‌كات بۆ ناو قوڵایی خاكی هه‌رێم، و هه‌ڵساوه به دامه‌زراندنی چه‌ندین پێگه‌ی سه‌ربازی و بنكه‌ی سیخوڕی (میت) له ناوچه جیاجیاكاندا، درۆنه سه‌ربازییه‌كانیشی ده‌نێرێت بۆ هه‌ر سوچێكی هه‌رێم هه‌ركات بیه‌وه‌ێت بۆ به‌ئامانجگرتنی نه‌یارانی. له‌به‌رانبه‌ریشدا ئێران به‌بیانوی هه‌بوونی پێگه‌ی مۆسادی ئیسرائیلی له هه‌رێم، گوشاره‌كانی چڕتر كردووه‌ته‌وه. به‌وه‌ش ده‌یه‌وێت ئه‌و ئامانجه‌ی توركیاش مه‌به‌ستێتی بیهێنێته‌دی، له‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێم له‌ژێر مه‌رحه‌مه‌تیان دابێت. له‌پاڵ ئه‌و ئامانجانه‌یان، ململانێی مێژوویی نێوان هه‌ردوو جه‌مسه‌ری سوونه و شیعه (كه درێژه‌ی ململانێی عوسمانی- سه‌فه‌وی) یه به‌زه‌قی ڕه‌نگئه‌داته‌وه له ده‌ستێوه‌ردانی هه‌ردوو وڵات له كوردستان و ناوچه‌كه‌دا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ده‌ستگه‌یشتن به غازی هه‌رێمی كوردستان و گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌ی تردا ئامانجی ستراتیجی توركیایه، به‌تایبه‌تی دوای هێرشی ڕوسیا بۆ سه‌ر یوكراین و قه‌یرانی غاز له ئه‌وروپا. ئه‌وه‌ش له كاتێكدا ئێران به‌توندی له‌گه‌ڵ ڕوسیادا دژ به‌و پلانه ده‌وه‌ستێته‌وه و ده‌یه‌وێت ڕێگربێت له به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان له‌و بواره‌دا.
بۆپێشەوە: زۆر بوونی مەترسیەکان بۆسەر هەرێم، رووی لە دەسەڵاتی حزبە بۆرژوازیەکانی کوردە، یان رووی لە خەڵکی کوردستانە؟
سەلاحی گەرمیان: بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان پاراستنی پێگه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی حیزب و بنه‌ماڵه ده‌ستڕۆیشتووه‌كانیان ئامانجی سه‌رەكییه. مێژووی جووت حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار پڕه له نموونه‌ی زه‌ق له‌وباره‌یه‌وه. شه‌ڕی خوێناوی ناوخۆیی نێوانیان له هه‌ستیارترین قۆناغی مێژوویی و ناله‌بارترین دۆخی ئابوری جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌و ڕاستییه. بۆیه زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م له‌و هه‌موو ده‌ستدرێژ ی و هێرشی سه‌ربازی و موشه‌كباران و بۆمبابارانی فرۆكه و درۆنه‌كان چ له‌لایه‌ن حه‌شدی شیعییه‌وه بێت یان له‌لایه‌ن پاسدارانی ئێرانی و ئۆردوی توركیاوه بێت، خه‌ڵكی بێچاره‌ی كوردستانه. له‌كاتێكدا ڕه‌ز وباخی خه‌ڵكی ده‌سوتێنرێت وگیانی هاوڵاتیانی له مه‌ترسیدایه‌و نائارامی و دڵه‌ڕاوكێ باڵده‌كێشێت به‌سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌یاندا، كه‌چی ده‌سه‌ڵاتی غه‌رق له گه‌نده‌ڵی و تاڵانبه‌ر و سته‌مكار، زۆر بێباكه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو هه‌ڕه‌شانه كه ڕۆژانه ده‌كرێته سه‌ر خاك و ئاسمانی ناوچه‌كه، سه‌ره‌ڕای بێباكی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له كێشه و گرفته‌كانی خه‌ڵك و داخوازییه‌كانیان كه وه‌ك پێویست نییه و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ئاستی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان به‌تایبه‌ت له بواری شاره‌وانی و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده له پاشه‌كشه‌دایه، له‌پاڵ ده‌یان گرفتی ڕۆژانه‌ی ژیانیان له نه‌بوونی سه‌رەتایترین مافی هاوڵاتیبوون.
بۆپێشەوە: لە نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکانەوە تا دەگاتە لێدوانی بەرپرسانی هەرێم، هۆکاری هەرەشەکان بۆ سەر هەرێم دەگێڕنەوە بۆ ناتەبایی نێوان پارتی و یەكێتی و حزبە کوردیەکان بەگشتی و دوو ئیدارەیی و دوو هێزی پێشمەرگە….تاد، لەمبارەیەوە دەڵێن چی؟
سەلاحی گەرمیان: نا ته‌بایی و ململانێی نێوان پارتی و یه‌كێتی وه‌ك ڕوونه لای هه‌مووان پرسێكی نوێ نییه و هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری دوای ئاشبه‌تاڵ (١٩٧٤) ه‌وه، هه‌ردوو حیزب له پێشبركێدابوون بۆ له‌ناوبردنی ئه‌ویتر له ململانێی نێوانیاندا و زۆرجاریش شه‌ڕی خوێناوی له‌نێوان هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌ردوولا ڕوویداوه. هه‌رچه‌نده ڕاسته ته‌بایی نێوانیان ڕه‌نگه په‌یامی به‌هێزبوون بگه‌یه‌نێت بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، به‌ڵام هیچ لایه‌ك له‌وانه بێئاگانین له دۆخی ناوخۆی هه‌رێم و حكومڕانی فاشیلی سه‌رانی جووت بنه‌ماڵه و ناڕه‌زایه‌تی و توڕه‌یی خه‌ڵكی كوردستان دژ به‌دزی و تاڵانی سه‌روه‌ت و سامانی گشتی و ده‌سته‌وه‌ستانی ده‌سه‌ڵات به‌رانبه‌ر داواكانی خه‌ڵك. تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی خه‌ڵك ئاوا‌ته‌خوازی حوكمی بێگانه‌یه نه‌ك ده‌سه‌ڵاتێك به‌ناوی كوردایه‌تییه‌وه وڵاته‌كه‌ی به‌تاڵان ببات.
له‌ڕاستیدا، ته‌بایی پارتی و یه‌كێتی و ڕێككه‌وتنی نێوانیان ئه‌گه‌ر ڕووبدات له‌وانه‌یه كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت بۆ هێز و لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، به‌ڵام ته‌بایی نێوانیان هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵك و زیاتر هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵاتی جووت بنه‌ماڵه پته‌وتر ده‌كات. به كورتییه‌كه‌ی شه‌ڕ و ئاشتی نێوان ئه‌و دوو حیزبه خێروبێری بۆ خه‌ڵكی سته‌مدیده‌ی كوردستان نه‌بووه و له ئاینده‌شدا نابێت.
بۆپێشەوە: گوشارەکانی بەغدا لە ئێستادا بە لەدەستدەرهێنانی دۆسیەی نەوت و غاز لەدەست دەسەڵاتی بۆرژوازی کورد چڕ بۆتەوە… ئەم گوشارانە سیاسین یان یاسایی و دەستوری؟
سەلاحی گەرمیان: هه‌رچه‌نده له‌عێراقی ئه‌مڕودا دادگاكان له‌ژێر هه‌ژموونی لایه‌نه باڵاده‌سته‌كانن و هه‌ر ئه‌وانیش به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی و ئه‌جیندای سیاسی خۆیان ده‌ست له هه‌موو پرسێكدا وه‌رده‌ده‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌نده به بڕیاره‌كانی دادگای فیدرالی له‌باره‌ی نایاسایی بوونی یاسای ده‌رهێنانی نه‌وت وغازی هه‌رێمی كوردستان، پێموانیه ئه‌و بڕیاره گوشاری سیاسی بێت به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی هه‌نگاوێكی یاساییه بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی پرۆسه‌كه و ڕێگرتن له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم به‌كۆنترۆڵكردنی سێكته‌ری سامانی سروشتی هه‌رێمی كوردستان و به‌كارهێنانی داهاته‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌جیندای سیاسی خۆیدا به شێوازێكی دوور له شه‌فافییه‌تی گرێبه‌سته‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كاندا. هه‌روه‌ها به‌و پێیه‌ی دادگای فیدرالی له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ی تاكه لایه‌نێكی سیاسی‌دا نییه و هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له هه‌رێمی كوردستان نوێنه‌رایه‌تیان هه‌یه له دادگای فیدرالی له چوارچێوه‌ی ئه‌و سیاسه‌تی ته‌وافقه‌ی كه له عێراقدا پێڕه‌و ده‌كرێت هه‌ر له دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌ددامه‌وه و تاكو ئه‌مڕۆ.
بۆپێشەوە: لە ڕوانگەی ئێوەوە زامنی ئایندەیەکی باش بۆ خەڵکی کوردستان چییە و چۆن بەدی دێت؟
سەلاحی گەرمیان: ئه‌زموونی خۆپێشاندانه‌كانی توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ئه‌وه‌مان پێ ئه‌ڵێت، تاكه ڕێگا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاینده‌یه‌كی باش بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نیا به نه‌مانی حكومڕانی جووت حیزب و جووت بنه‌ماڵه و هاوبه‌شه‌كانیان له ده‌سه‌ڵات به‌ڕێی ڕاپه‌ڕینێكی گشتی و سه‌رتاسه‌ری جه‌ماوه‌ر له‌هه‌موو شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا. چونكه ده‌سه‌ڵاتی كلیپتۆكراتی كوردی زمانی ئاشتیانه‌ی خۆپێشاندان نازانێت و نایه‌وێت له په‌یامی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك تێبگات، بێباكه له كۆژانی و خه‌م… وئازاره‌كانی خه‌ڵك، ته‌نیا سه‌رقاڵی كه‌ڵكه‌كردنی پاره‌ی دزراوی داهاتی نه‌وت و غاز و باج و خاڵه سنوورییه‌كانن.
بۆپێشەوە: کشانەوەی ئەندام پەرلەمانەکانی رەوتی سەدر لە پەرلەمانی عێراق، پرسی پیکهێنانی حکومەتی عێراقی بۆ ماوەیەکی تر دواخست، ئەمە چ کاریگەرییەکی لەسەر دەسەڵاتی هەرێم دەبێت؟
سەلاحی گەرمیان: ئه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در ده‌یكات، نیشاندانی هێز و قورسایی شه‌قامی خۆیه‌تی بۆلایه‌نه‌كانی تر. ده‌یه‌وێت بڵێت به‌بێ ڕه‌وته‌كه‌ی و به پشتگوێخستنی ڕۆڵی ئه‌و، عێراق ئارامی به‌خۆیه‌وه نابینێت. هه‌ر له‌پڕا ده‌بینین به سیناریۆیه‌كی تره‌وه ده‌رئه‌كه‌وێته‌وه.
به‌نیسبه‌ت كاردانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سه‌در له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له هه‌رێم كوردستاندا، گه‌رچی ئیدیعای ده‌سه‌ڵاتدارێتی هاوبه‌ش ده‌كرێت له هه‌رێمدا، به‌ڵام ته‌واوی جومگه‌كانی حكومڕانی له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌تی پارتیدایه.
پارتی وه‌ك بینیمان، به‌پێچه‌وانه‌ی ڕێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا، له به‌غداد چووه هاوپه‌یمانییه‌كی سێ قۆڵییه‌وه له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی سه‌در و سوونه‌كاندا. ئێستاش دوای كشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی ڕه‌وتی سه‌در، پارتی له دووڕێیانێكدا ماوه‌ته‌وه و نازانێت چی هه‌ڵوێستێك بنوێنێت. پێموایه له دۆخێكی وادا پارتی هیچ بژارده‌یه‌كی تری نییه له‌وه‌ی زیاتر له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕێكبكه‌وێت به‌چه‌ند مه‌رجێكی تایبه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی حیزبییه‌وه، بۆئه‌وه‌ی به‌شی خۆی له‌كێكه‌كه وه‌رگرێت. دیاره نوری مالكی تاكه‌كاندیدی دیاریكراوه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له ئێستادا. هه‌ر ئه‌و مالكییه‌ی كه مه‌سعود به‌رزانی سه‌رۆكی پارتی له‌سه‌رده‌مێكدا ده‌ریده‌بڕی كه كوردستان جیاده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر مالكی جارێكی‌تر ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
به‌ڵام ئه‌وه‌ش ته‌نیا ئه‌گه‌رێكه له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر موقته‌دا سه‌در به سوپرایزێكی تره‌وه نه‌یەته‌وه گۆڕه‌پانه‌كه، یان شوێنكه‌وتووانی خۆی هان ئه‌دات دۆخه‌كه بشێوێنن به نانه‌وه‌ی ئاژاوه و ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
بۆپێشەوە: لەهەلومەرجی سیاسی کوردستاندا، چۆن دەڕواننە رۆڵی ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوازی بەتایبەت نەوەی نوێ؟
سەلاحی گەرمیان: ئۆپۆزسیۆنی ڕاسته‌قینه بوونی له كوردستاندا نییه. ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌نگی خه‌ڵكی ناڕازییه لێره‌و له‌وێ كه په‌رته‌وازه‌یی پێوه دیاره. لایه‌نێكی سیاسی یان چه‌ترێك له ئارادا نییه كۆیان بكاته‌وه و ڕێكخراویان بكات به ئامانجی گۆڕینی دۆخی چه‌قبه‌ستووی ئێستا. هه‌رچی نه‌وه‌ی نوێ یه، ته‌نیا دوكانێكی سیاسی هه‌ڵتۆقیو زیاتر هیچیتر نییه كه له غیابی بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا هاتووه‌ته سه‌ر شانۆكه. چونكه نه‌وه‌ی نوێ نه خاوه‌ن به‌رنامه‌یه‌كی سیاسییه و نه ڕوئیایه‌كی هه‌یه بۆ دواڕۆژی كوردستان، به‌ڵكو ته‌نیا وه‌ك بڵقێك هاتووه‌ته سه‌ر ڕووبه‌ری سیاسه‌ت و له‌پڕا ده‌ته‌قێ و شوێنه‌واری دیار نامێنێت و هه‌ر به‌ده‌رده‌كه‌ی گۆڕان ده‌چێت دوای ئه‌وه‌ی دروشمه پۆپۆلیسته‌كانی به‌تاڵ ده‌بنه‌وه. ئێستا دۆخه‌كه له‌باره بۆ بازرگانێكی هه‌لپه‌رست و هه‌ڵتۆقیو له سێبه‌ری حكومڕانییه‌كی چه‌ته‌گه‌ری بۆ خۆده‌رخستن وه‌ك پاڵه‌وانی ڕزگاركه‌ر به كۆمه‌ڵێ دروشمی بریقه‌داره‌وه ده‌یه‌وێت به لاسایكه‌ردنه‌وه‌ی ترامپ خه‌ونی به‌دیهێنانی ناوبانگ له‌ڕێی سیاسه‌ت و گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات بهێنێته‌دی. هه‌ر لەگه‌ڵ لێژبوونه‌وه‌ی گڵۆڵه‌ی حكومڕانی جووت بنه‌ماڵه، ئه‌و بڵقه‌شی له‌پڕا ده‌ته‌قێت.
*کلیپتۆکرات: بە حکومەتێکی فەرمی دز و موستەسمیر(مستثمر).