پێویستە ئارمی گۆرستانی بێ ناو نیشانی ژنان، لەسەر گۆری دەسەڵات وەکو سزانامەکەی هەڵبواسرێت!! لە ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە ٨٠ ژن کوژراون…

0

پێویستە ئارمی گۆرستانی بێ ناو نیشانی ژنان، لەسەر گۆری دەسەڵات وەکو سزانامەکەی هەڵبواسرێت!!

لە ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە ٨٠ ژن کوژراون…

بەپێی سەرچاوە و هەواڵی میدیاکان، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە ٨٠ ژن کوژراون… بەدیاریکراوی بەپێی راگەیاندنی رێکخراوەی هاریکاریی یاسایی ژنان “ئۆلا” کە ئاماری شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵی تۆمار کردووە، ٨٢ ژن بوونەتە قوربانی، کە یان کوژراون یان خۆیان سوتاندووە و خۆیان کوشتووە…

بەپێی زانیاریەکانی ناو ڕاپۆرتەکەی ئۆلا، ٢٢ ژن کوژراون، ٣١ ژن خۆیان کوشتووە، ٢٩ ژن، خۆیان سوتاندووە… لەم ئامارەدا هاتووە… لە پارێزگای هەولێر حەوت ژن کوژراون و ١٠ ژنیش خۆیان سوتاندووە.

لە پارێزگای سلێمانی چوار ژن کوژراون و شەش ژنیش خۆیان سوتاندووە…

لە پارێزگای دهۆک حەوت ژن کوژراون و هەشتیش خۆیان کوشتووەو ١٠ ژنیش خۆیان سوتاندووە…

لە ئیدارەی گەرمیان چوار ژن خۆیان کوشتووەو سێ ژنیش خۆیان سوتاندووە.

لە ئیدارەی ڕاپەڕین سێ ژن کوژراون و سێ ژنیش خۆیان کوشتووە…

لە ئیدارەی سۆران یەک ژن کوژراوە…

دیارە ئەو ئامارەی بڵاوکراوەتەوە، نیشانی دەدات کە هەلومەرجی ژنان و ئەمنیەتی ژنان، بەرەو دۆخێکی خراپتر چووە، هەروەها ئەو ئامارانە کەمتر لە ئاماری واقعین، چونکە کەم نین ئەو ژنانەی کە خۆیان دەسوتێنن و وەکو سوتانی ئاسایی تەماشا دەکرێن و وەکو خۆسوتاندن تۆمار ناکرێن… یان ژنانێک دەکوژرێن و ناهێڵرێت دۆسیەکەی تۆمار بکرێت.

بۆیە ئاماری کوژران و خۆسوتاندن و خۆکوژییەکان… زیاتر لەوەیە کە راگەیاندراوە… ئەم ئامارانە نیشانی دەدات کە هەلومەرجی ژنان بەرەوخراپتر چووە…

دەسەڵاتی سیاسی لە کوردستاندا وەکو هەمیشە چ لەو ڕێگایەوە کە خۆی پشتی بە یاساو ریسای کۆنەپەرستانەی ئیسلامی بەستوە و چ بەو هۆیەوە کە پرسی ژن لای گرنگیەکی نییە، بۆیە زۆر بێدەربەستانە مامەڵە لەگەڵ کوشتن و خۆسوتاندنی و خۆ کوژی ژنان دەکات، ئەوەش کە وای کردووە تابێت توندوتیژی لە دژی ژنان زیاد بکات، لێنەپرسینەوەی یاسایی دروست و نەبوونی یاسایەک کە کوشتنی ژن وەکو کوشتنی بە ئەنقەست تەماشا بکات و بکوژانی بەو یاسایە سزا بدات، ئەوە وای کردووە کە زەمینەکان بۆ کوشتنی ژنان و لیپرسینەوە لەو هۆکارانەی ژنان ناچار بە خۆکوژی دەکات، زیاد بکات…

ئەم هەموو ئامارەی کوشتن و قوربانیانی ژنان… هیندەی تر دەسەڵاتی سیاسی دەخاتە بەردەم نارەزایەتی جەماوەرییەوە و کوشتنی ژنان و دۆزەخی ژیانیان، بەر لەهەموو هۆکارێک دەخاتە ئەستۆی دەسەڵات و ئەم دەسەڵاتە کە نەتوانێ سنوریک بۆ کوشتنی ژنان دابنێت و بکوژازنی ژنان بە سزای یاسایی مەدەنی بگەیەنێت…تەنها بۆ ئەوە باشە هەرچی زووە رابماڵرێت و ئارمی گۆرستانی بێ ناو نیشانی ژنان، لەسەر گۆری دەسەڵات وەکو سزانامەی دەسەڵات هەڵبواسرێت.

Leave A Reply

Your email address will not be published.