لەڕۆژی جیهانی پەنابەراندا فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ئاماری شەشی مانگی سەرەتایی  ساڵی ٢٠٢٢ بڵاو دەکاتەوە

0

لەڕۆژی جیهانی پەنابەراندا
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ئاماری شەشی مانگی سەرەتایی  ساڵی ٢٠٢٢ بڵاو دەکاتەوە



بەپێی ئاماری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان UNHCR ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی جەنگ و نائارامی و ململانێی  سیاسی ومەزەهەبی و ئابوریەوە …ناچارکراون ئاوارەو پەنابەر بن گەیشتە  ١٠٠ سەد ملیۆن کەس کە نزیک پەنجا ملیۆنیان ئاوارەی ناوخۆی وڵاتەکانیان بوون.

بەپێی ئاماری ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیشIOM :
لەماوەی شەش مانگی ڕابردووی سەرەتای ئەمساڵ ٢٠٢٢ ژمارەی ئەو پەنابەرانی لە جیهاندا بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپی و وڵاتانی ئارام ژیانیان لەدەستداوە بریتیە لە دوو هەزارو ٣٥٨ پەنابەر کە ڕێژەکە زیادی کردو لەئاست شەش مانگی سەرەتایی ساڵی رابردوو کە بریتی بوو لە یەک هەزارو ٤٦٨ پەنابەر کە ژیانیان لەدەست دابوو، هەروەها ڕاشیگەیاند لەساڵی ٢٠١٤ وە
٤٩هەزارو ٢٧٥ پەنابەر ژیانیان لەدەستداوەو بێسەروشوێن بوو لەڕێگەی گەیشتن بە ئەوروپاو وڵاتانی ئارام.

سەبارەت بە عێراق و هەرێمی کوردستانیش:
بەپێی ئاماری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان UNHCR بۆ کاروباری پەنابەران لەناوخۆی عێراق هێشتا یەک ملیۆن و دووسەد هەزار کەس ئاوارەن کە پێویستیان بەتەواوی خزمەتگوزارییەکانە
هەروەها چوار ملیۆن و نۆسەد هەزار ئاوارەش لەناوخۆی عێراق گەڕاونەتەوە بۆ شارو ناوچەکانی خۆیان ئەوانیش بەهەمان شێوە پێویستیان بەتەواوی خزمەتگوزارییەکان هەیە.
سەبارەت بەو عێراقیانەشی بە هەرێمی کوردستانەوە لەدەرەوەی عێراق داوای مافی پەنابەرێتی نێودەوڵەتیان کردووە
ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند تەنها لە وڵاتانی ( تورکیا، سوریا، ئوردن، میسر، لوبنان ) ٢٧٦٠٠٠ دووسەدوو حەفتاوشەش هەزار هاووڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەڕێکخراوەکەمان ناویان تۆمارکراوە بۆ داواکردنی مافی پەنابەرێتی نێودەوڵەتی هەروەها لەو بڕوایەداین ٣٨٠٠٠ سی و هەشت هەزاریان پیویستان بە دووبارە نیستەجێکردنەوەیە لە وڵاتانی سێیەم

بەپێ ئاماری ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی  ژمارەی ئەو پەنابەرە کوردانەی لەڕێگای پەنابەرێتی ژیانیان لەدەستداوە لەماوەی ساڵێکدا بەداخەوە ٣٢ پەنابەرە کە زۆرینەیان بەهۆی ژیرئاوکەوتنی بەلەمەکانیانەوە ژیانیان لەدەستدابوو لە مانگی ٢٢ی ساڵی ٢٠٢١دا  ١٤ پەنابەریان لە ڕووداوێکی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەیان لە کەناڵی ئنگلیز لە دەریای نیوان بەڕیتانیاو فەرەنسادابوو.
هەروەها لەڕێکەوتی ٢١/٦/٢٠٢١دا ٧ پەنابەریش لە دەریایی ئیجە لەسنوری یۆنان بەهۆی ژێر ئاوکەوتنی بەلەمەکەیانەوە ژیانیان لەدەستدا جگە لە بێ سەروشوێن بوونی دەیان پەنابەری تر ئەوانی تریش لەووڵاتانی ئەوروپاو تورکیا بەهۆی نەخۆشی جۆراو جۆرەوە ژیانیان لەدەستدابوو.

سەبارەت بە داواکردنی مافی پەنابەرێتیش لە یۆنان
بەپێی ئاماری  وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان ڕایگەیاند لەماوەی شەش مانگی سەرەتایی ئەمساڵەوە ٢٠٢٢
٣٥ سی و پێنچ هەزارو ٧٢٩ پەنابەر دوای گەیشتنیان بە یۆنان داوای مافی پەنابەرێتیان کردووە بەم شێوەیە کە پەنابەرانی عێراقی بە هەرێمی کوردستانەوە لە پلەی سێیەمدان
( سوریا ٣٣.٢%،  ئەفغانستان ٣٢.٩%، عێراق ١٢.٥%، فرەنەتەوە ١٠.٣%، فەڵەستین ٤.٣%، سۆماڵ ٤.٢%، ئێران ٢.٦% )

هەروەها بەپێی ئاماری هۆم ئۆفیسی بەڕیتانیاش
لەڕێکەوتی ٢/٦/٢٠٢١ تاوەکو ڕێکەوتی ٢/٦/٢٠٢٢ ی ئەمساڵ ٥٥ پەنجاو پێنچ هەزارو ١٤٦ داواکاری پەنابەرێتی داواکراوە کە کۆی گشتی پەنابەرەکان دەگاتە ٦٥شەست و پێنچ هەزارو ٨هەست کەسە ئەمەش  لە ٥٦% زیادی کردووە لە ئاست ساڵی ڕابردوودا کە زۆرینەیان پێکهاتبوون لە پەنابەرانی  عیراق، هەرێمی کوردستان، ئێران، سوریا، ئەریتریا، ئەلبانیا.
لە ووڵاتی ئەڵمانیاش لەسەرەتایی ئەم ساڵەوە
لەڕێکەوتی ١/١/٢٠٢٢ تا ڕێکەوتی ٥/٦/٢٠٢٢ ٦٥ هەزارو ٧٠٧ پەنابەری نەتەوە جیاواز داوای مافی پەنابەرێتیان لە ئەڵمانیاکردووە کە پەنابەرانی عێراقی لە پلەی سێیەمدان بە پێنچ هەزارو ٤٢٠ داواکردنی پەنابەرێتی کە لە ئاست شەش مانگی سەرەتایی ساڵی ڕابردوودا زیادی کردووە کە بریتی بوو
چوار هەزارو ١٤٧ پەنابەری هەرێمی کوردستان و عێراق کە داوای مافی پەنابەرێتیان کردبوو
پەنابەرانی سوریش لە پلەی یەکەمدان بە ١٦ هەزارو ٤٧٣
وە پەنابەرانی ئەفغانیش لە پلەی دووەمدان بە ١٠دەهەزارو ٥٧٢

ئەو پێنچ وڵاتەشی زۆرترین ژمارەی پەنابەریان لەخۆ گرتووە بریتیە لە تورکیا ٣ ملیۆن و ٧٠٩ هەزار پەنابەر، کۆڵۆمبیا یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار پەنابەر، پاکستان یەک ملیۆن و ٤٠٠هەزار پەنابەر، ئۆغەندا یەک ملیۆن و ٤٠٠هەزار پەنابەر، ئەڵمانیا یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار پەنابەر .

سەبارەت بە ئاماری شەشی مانگی سەرەتایی ئەم ساڵیش ٢٠٢٢ لە وڵاتی تورکیا
بەپێی ئاماری فەرمی سەرۆکایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا

ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لەماوەی شەش مانگی سەرەتایی ئەم ساڵ ٢٠٢٢ واتا لە ڕێکەوتی ١/١/٢٠٢٢ تا ڕێکەوتی ٢/٦/٢٠٢٢ لەسنورەکانی تورکیاو ناوشارەکان دەستگیرکراون بریتی یە لە ١٠٠سەد هەزارو ٩٧٤ پەنابەرە کە ئەمەش دوو هێنیدە زیاتربووە لەئاست ساڵی ڕابردوودا لەهەمان کات و ڕێکەوتدا کە بریتی بوو لە دەستگیرکردنی تەنها ٤٥ چل و پێنچ هەزارو ٧١٦ پەنابەر
پەنابەرانی ئەفغانی لە پلەی یەکەمی دەستگیرکراوەکاندا بە ٤٩چل و نۆ هەزارو ١٠١ پەنابەر  وە پەنابەرانی سوریاش لە پلەی دووەمدان بە ١٤چواردە هەزارو ٩٢٥ پەنابەر کە دەستگیرکراون
سەبارەت بەدەستگیرکردنی پەنابەرانی عێراقیش بریتیە لە یەک هەزارو ٧٣٧ پەنابەر کە لەئاست ساڵی ڕابردوودا لەهەمان ڕیکەوت و کاتدا زیادی کردووە کە بریتی بوو لە یەک هەزارو ٥٦٦ پەنابەر دەستگیرکرابوون ئەمە لەکاتێکدا تورکیا زۆر بەزەحمەت ڤیزا دەدات بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق
هاتنی پەنابەر لەمساڵدا زۆر زیادی کردووە بەهۆی کەمبونەوەی بەربەستەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناو ئاسایی کردنەوەی ژیان لەتورکیا هەروەها بەهۆی داگیرکردنی ئەفغانستان لەلایەن تیرۆرستانی تاڵیبانەوە کە رۆژانە هەزار پەنابەری ئەفغانی هەوڵی پەڕینەوە دەدەن بۆ تورکیا لەڕێگایی ئیرانەوە هەروەها بەهۆی جەنگی بەردەوامی ناوخۆی سوریاو جەنگی ئۆکرانیاش هەروەها لەباری کەش و هەواش بەهۆی وەرزی هاوینەوە  شەپۆلەکانی دەریا تا ڕادەیەک گونجاون تا پەنابەران لێی بپەڕنەوە

سەبارەت بەو قاچاخچیانەشی لەماوەی سەش مانگی سەرەتایی ئەمساڵ ٢٠٢٢ کەدەستگیرکراون بریتیە لە ٣سێ هەزارو٥٤٨ قاچاخچی کە ئەم ژمارەیەش لەئاست ساڵی ڕابردوودا لەهەمان ڕێکەوت و کاتدا زیادی کردووە کە  بریتی بوو لە دووهەزارو ٤٤٢ قاچاخچی کەدەستگیرکرابوون

سەبارەت بە ژیان لەدەستدانی پەنابەرانیش لەماوەی شەش مانگی سەرەتایی ئەم ساڵ بریتیە لە ژیان لەدەستدانی ٢٠٠ دووسەد پەنابەر کە بەداخەوە لە ئاست ساڵی ڕابردوودا لەهەمان ڕێکەوت و کاتدا زیادی کردووە کە  بریتیی بووە لە ژیان لەدەستدانی ١٦٨ پەنابەر
بەشێکی ژیان لەدەستدانی ئەم پەنابەرانە بەهۆی پاسەوانانی سنوری یۆنانەوە بوون کە ئەوان هۆکاربوون بەژیان لەدەستدانیان کە زۆر نامرۆڤانە بێ هیچ  جل و بەرگێک دیپۆرتیان دەکردنەوەو لەسەرمادا ڕەق دەبوونەوەو ژیانیان لەدەستدەدا.

سەبارەت بەداواکردنی ئیقامەی گەشتیاریش لەلایەن هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە تورکیا
بەم شێوەیەیە:
هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق شەش مانگی سەرەتایی ئەم ساڵیش لە پلەی یەکەمدان بۆ داواکردنی ئیقامەی گەشتیاری و خوێندن و کەم ماوە کە بە ژمارە بریتیە لە ١٦٢ هەزارو ١٠٨ داواکردنی ئیقامە کە جگە لەوەی لە پلەی یەکەمدا لەئاست شەش مانگی سەرەتایی ساڵی ڕابردوودا  زۆر زیادی کردووە کە پێشتر بریتی بوو لە ١٣٢هەزارو ٨١٣ داواکردنی ئیقامەولەو ژمارەیەش تەنها ٧هەزارو ٥٨٥ کەس داوای ئیقامەی خوێندنیان کردووە
ئەوانەی داوای ئیقامەیانکردووە زۆرینەیان  گەنجانن.

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

٢٠/٦/٢٠٢٢

Leave A Reply

Your email address will not be published.