کۆمەڵگەی ئیران گەواهیدەری دەورەیەکی تر لە بزوتنەوەی نارەزایەتیی جەماوەرییە…

0

کۆمەڵگەی ئیران گەواهیدەری دەورەیەکی تر لە بزوتنەوەی نارەزایەتیی جەماوەرییە…

یەک مانگی رابردوو، کۆمەڵگەی ئێران گەواهیدەری دەورەیەکی تر لە بزوتنەوەی نارەزایەتی جەماوەرییە بەدژی دەسەڵاتی رەشی جمهوری ئیسلامی. بزوتنەوەی نارەزایەتی شارەکانی خوزستان، هاتنە مەیدانی خەڵکی ئابادان دوای ڕوداوی دڵهەژێنی متروپول، بەردەوامی خۆپیشاندانی خانەنشینان. مامۆستایان، مانگرتنە کرێکارییەکان لە شارەکانی تر، نیشانی دەدات کە بزوتنەوەی نارەزایەتی کرێکاریی و جەماوەری لە ئیراندا لە رەوتێکی روولەپیش و بەرین بوونەوەدایە، لەپێناو ژێرەو ژوورکردنی دەسەڵاتی ئاخوندەکانی سەرمایە. لە جەرگەی بەرین بوونەوەی ئەو بزوتنەوە نارەزایەتتیە جەماوەریەدا دەنگی بەرەی راستی بۆرژوازی پیشتر لە جاران دەبیسترێ و لە ناسیونالیستەکانەوە تا دەگاتە میراتگرانی رژێمی شاهانشایی، و رەوتە ئیسلامیەکان و لیبراڵەکان و دەیان رەوتی تری سیاسی چاو لەدەستی لە ئەمریکا و غەرب تاد.

بزوتنەوەی ژێرەو ژوورکردنی دەسەڵاتی ئیسلامی لە ئێران، رەوتێکی روولەپێشە، بۆیە سەرجەم بزوتنەوە سیاسی و کۆمەڵایەتی و چینایەتیەکان و حزب و ریکخراوە سیاسیەکان لەهەوڵدان تا هەژموونی سیاسی خۆیان بەسەر بزوتنەوەی روخاندنی رژێمدا زاڵ بکەن. بزوتنەوەی روخاندنی رژێم لە ئێراندا لە هەندێک تایبەتمەندی بەهرەمەندە کە نیشانی دەدات بەرەی چەپ و کۆمۆنیستی کۆمەڵگە زۆرترین شانسی هەیە تا بتوانێت ئەم بزوتنەوەیە کۆمەلایەتییە فراوانە بۆ روخاندنی رژێم بە مەنزەڵی دڵخواز بگەیەنێت و لەوەش زیاتر سیستەمێکی سیاسی جیاواز لە سیستەمی بۆرژوازی بکاتە جێگرەوەی دەسەڵاتی ئیستا.

ئامادەیی بەرجەستەی چینی کریکار و بەدەستەوەگرتنی هەژموونی بەسەر بزوتنەوەی جەماوەریدا، یەکێک لەو تایبەتمەندیانەیە کەبزوتنەوەی روخاندنی رژێم لێی بەهرەمەندە. بوونی نەریت و شیوازەکانی خەباتی کریکاری لەجیگای نەریت و شیوازەکانی بۆرژوازی تایبەتمەندیەکی ترە کە بەسادەیی دەتوانرێت ببینرێت… ئامادەیی بەردەوامی رابەرانی کریکاریی چەپ و سۆشیالیست لەسەر ئاستی رابەری مانگرتن و خۆپیشاندان و جموجۆڵە کریکارییەکان. پایەگای بەهێزی چەپ و کۆمۆنیزم کەسایەتییە سیاسیەکانی لەناو چینی کریکارو ئەزموونێک کە ئەم بزوتنەوەیە بەدەستی هێناوە. لێک هەڵپێکرانی بزوتنەوەی کرێکاریی و بەبزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکانی ترەوە، لاوازی رۆڵی ئەمریکا و غەرب لەناو بزوتنەوەی روخاندی رژێمدا… هەموو ئەمانە ئەو تایبەتمەندیانەن کە کۆمەک بەوە دەکات چەپ و کۆمۆنیستی کۆمەڵگەی ئیران، شانسی بەسەرکەوتن و دەستراگەیشتن بە دەسەڵاتی سیاسی هەبێت… دیارە ئەوە بەو مانایە نییە ئەمە خۆبەخۆ بە جێگای دڵخواز بگات، بەڵکو لە گرەوی ئەوەدایە چەپ و کۆمۆنیزمی دەخالەتگەر، حزوری هەمەلایەنەی خۆی، نەخشەو پرۆژەی سیاسی خۆی، توانایەکانی بۆ لابردنی کۆسپەکانی بەردەم شۆرش، زامنکردنی رابەری سەراسەری خۆی، ئامادەیی بەکردەوە بۆ  پیلان و نەخشەکانی بۆرژوازی هەبێت…

Leave A Reply

Your email address will not be published.