کرێکاران و شۆفێرانی شەمەندەفەری ژێر زەوی لەندەن وەڵامێکی دانشکێنیان دایەوە بە سدیق خان و نۆکەرانی تری حکومەتی بۆرژوازی ”داونینگ ستریت”…

0

کرێکاران و شۆفێرانی شەمەندەفەری ژێر زەوی لەندەن وەڵامێکی دانشکێنیان دایەوە بە سدیق خان و نۆکەرانی تری حکومەتی بۆرژوازی ”داونینگ ستریت”…

کنرێکاران هێزی پۆڵایینی خۆیان پیشانی سیستەمە کاپیتالیستیەکەی ”بۆریس جۆنسن’ و ”سدیق خان” دا و توانیان بیسەلمێنن کە دەتوانن و هەر کاتێک بیانەوێ لەندەنی پایتەختی سەرمایەداریت بۆ ڕابگرن و لەجووڵەی بخەن. دوێنێ بە هاتنە دەرەوەی ٤٠٠٠ لە کرێکار و شۆفێر و پاسەوانەکانی پلاتفۆرمەکانی شەمەندەفەری ژێر زەوی لەندەن لەسەر داوای یەکیەتییە کرێکارییەکانی ”ئاڕ ئێم تی” تەواوی ئیستگاکانی شەمەندەفەری ژێر زەوی لەندەن لەکارکەوت و توانیان پەیامی خۆیان بەگوێ کەڕەکانی بۆرژوازی دابدەن. ئەم مانگرتنە ٢٤ سەعاتیە تەنها ئاگادارکردنەوەیەک بوو تا بۆرژوازی داوا رەواکانیان جێبەجێ بکەن. کرێکاران و یەکیەتییە کرێکارییەکانی ”ئار ئێم تی” مانگرتنیان ڕاگەیاند دژ بە بڕیاری دەرکردنی ٦٠٠ کرێکار و پاسەوانی پلاتفۆرمەکان و بڕینی بیمەی خانەنشینی هەروەک سدیق خان ی پارێزگاری لەندەن ڕایگەیاندبوو کە ٤٠٠ ملیۆن پاوەند ببڕێ لە بودجەی ”ترانسپۆرت فۆر لەندەن” کەبەمە ئەو بڕینی بودجەیە دەبێتە هۆی دەرکردنی ٦٠٠ کرێکاری شەمەندەفەر و پلاتفۆرمەکانی قیتاری ژیر زەوی لەندەن. ڕاگەیاندنە زەردەکانی بۆرژوازی کە تەپڵی ناڕەزایەتی لێدەدات دژ بە کرێکارانی مانگرتوو ناگاتە گوێی هیچ کەسێک. تەواوی ڕۆژنامەکانیان بە نوێنەرایەتی خەڵکەوە دەدوێن کە گوایا خەڵکیان تووشی نەهامەتی و بەدبەختی کردوە. نەخێر، ئەوە سیستەمە سەرمایەداریەکەتانە کە بۆتە مایەی بەدبەختی و نەهامەتی بۆ زۆرینەی خەڵک و ئەوە سەرمایەدارییە کە ئەو کریکارانەی ناچارکردوە هەڵسن بە مانگرتن و داوای مافی ڕەوای خۆیان دەکەن، مافێکی سەرەتایی خۆیان کە مافی ژیانە.

ئامادەکردنی: سالار حەمەسەعید

Leave A Reply

Your email address will not be published.