دنيا دواى ١١ى سيپته‌مبه‌ر به‌شى دووه‌م: “جيهانى شارستانى” لهكويدايه به‌ربه‌رييه‌ت حه‌تمى نييه
دنيا دواى ١١ى سيپته‌مبه‌ر
به‌شى دووه‌م: “جيهانى شارستانى” لهكويدايه به‌ربه‌رييه‌ت حه‌تمى نييه
مه‌نسوورى حيكمه‌ت
جه‌نگى تيروريسته‌كان ده‌توانێ سه‌ره‌تاى يه‌كێك له خويناويترين سه‌رده‌مه‌كانى ميژووى هاوچه‌رخ بێت. هه‌رئێستاش مليونهها ئينسان هه‌ناسه سوار بووه. به‌لام ئه‌م ئاسويه حه‌تمى نييه. گورهپانهكه ته‌نها به دوو لايه‌نى كيشمهكيشهكه به‌رته‌سك نابيتهوه. هيزيكى سێيه‌م، دێويێكى نووستوو، له ئارادايه كه ده‌توانى ئه‌وزاعه‌كه بگورێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م دێوه له‌خه‌و هه‌ستيت، ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌توانى سه‌ره‌تاى دهستپيكردنى گورانكارييهكى ئيجابيو وهديهينانى ئه‌و ئامانجانه بيت له جيهاندا كه مروڤايه‌تى له ده‌يه‌كانى كوتايى سه‌ده‌ى بيسته‌مدا لـێى بيئوميد ببوو. بوش و بلهرو خامه‌نایى، ئه‌مريكاو ناتوو ئيسلامى سياسى، ئه‌وه نازانن كه به‌راستى بهشهرييهتيكى شارستانى، جيهانيكى شارستانى، وجودى هه‌يه كه ره‌نگه له‌م نيوهدا له‌خه‌و راپهريت و له‌به‌رامبه‌ر جه‌نگى تيروريسته‌كاندا به‌رگرى له‌خوى بكات. سه‌ربارى ئه‌م هه‌موو تاريكييهو مه‌ترسييه‌ك كه له‌به‌رامبه‌ر ئيمهى خه‌لكدا دايان ناوه، سه‌ده‌ى بيست و يه‌كه‌م ده‌توانى سه‌ده‌ى بهربهرييهتى كاپيتاليستى نه‌بيت. ئه‌م روژانه، روژانيكى چاره‌نووسسازن.
ميدياكان روخسارى ئايدولوژی و مه‌عنه‌وى راسته‌قينه‌ى جيهان نيشان ناده‌ن. بوچوونى خويان ده‌ڵێن، بوچوونى زاڵ، بوچوونى چينى ده‌سه‌لاتدار. بوچوونیك كه به كه‌ڵكيان دێت. ميليتاريزم، تيروريزم، راسيزم، نهتهوهپهرستى، فهناتيزمى دينی و سودپهرستى، لهريزى پيشهوهى ههواڵهكاندان، به‌لام ئه‌مانه له قولايى زه‌ينى زوربهى خه‌لكى سه‌رده‌مى ئيمهدا جيگهيهكى مهحكهميان نييه. سهيركردنيكى ساده‌ى جيهان، نيشانى ده‌دات كه جه‌ماوه‌رى فراوانى خه‌لكى جيهان له ده‌وله‌ت و ميدياكان چه‌پترن، ئينساندوستترن، ئاشتيخوازترن، يهكسانيخوازترن، ئازادترن، ئازاديخوازترن. خه‌لكى له هه‌ردوو به‌رى ئه‌م كيشمهكيشه نهنگينهدا، هيچ ئارهزوويهكيان له‌وه نييه كه سه‌رانى بورژوازى به‌سه‌ر خوياندا سوار بكه‌ن. ده‌سته‌ى فه‌رمانره‌واى ملهورى ئه‌مريكا دهستبهجى بۆى دهرئهكهوى كه سه‌ربارى يهكيك له مه‌زنترين تاوانه تيروريستييهكان، سه‌ربارى نمايشى زيندو و له‌حزه بهلهحزهى له‌لێدان كه‌وتنى دڵى هه‌زاران ئينسان، سه‌ربارى ماته‌م و رق وبيزارييهك كه ههركهسيك كه ويژدانى به به‌رژه‌وه‌ندييه‌ك نهفروشتبێ دادهگريت، هيشتاش هه‌ر ئه‌م كومهلگەى غه‌ربه، هه‌ر ئه‌م خهلكهى كه هه‌موو روژيك ميشكى شۆردراوه، هه‌ر ئه‌وانه‌ى كه لهبهيانييهوه تا ئيواره به راسيزم و دژايه‌تيكردنى بيگانه “ده‌رس” دهدرين، خوازيارى خۆ بواردن، ئينساف، عه‌داله‌ت و كاردانه‌وه‌ى ئه‌قلانى ده‌بن. خه‌لكى خورهه‌لاتى ناوه‌راست كه چ لهدنياى چهپهلى نيو كه‌لله‌سه‌رى خامهنەيهكان و خاتهمييهكان و مه‌لا محه‌مه‌د عومه‌ره‌كان و شيخه ورد‌و درشتهكانى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلاميداو، چ له ستوديو ديلوكسهكانى سى ئين ئينو بى بى سيدا ئوممه‌تى موتهعهسبى موسلمان و ئه‌ندامانى “شارستانيهتى ئيسلامى” وينا دهكرين، شانبه‌شانى خه‌لكى ئه‌مريكا ماته‌مبار ده‌بن و ناره‌زايه‌تى ده‌رده‌برن. ده‌رككردنى ئه‌وه‌ى كه زوربهى خه‌لكى خورهه‌لاتى ناوه‌راست له ئيسلامى سياسى بيزارن، ده‌رككردنى ئه‌وه‌ى كه بهشيكى زور فراوانى خه‌لكى ئه‌وروپاى غهربي و ئه‌مريكا له‌ده‌ستى ملهورييهكانى ده‌وله‌تى ئيسرائيل وه‌ته‌نگ هاتوون و خويان له‌پال خه‌لكى مه‌حرومى فه‌له‌ستيندا ده‌بيننه‌وه، ده‌رك كردنى ئه‌وه‌ى كه زوربهى ئه‌م خه‌لكه خوازيارى لابردنى گهماروى ئابوورى سه‌ر عيراقن و ده‌توانن خويان بخه‌نه جيگاى دايك و باوكه جه‌رگ سوتاوه‌كانى عيراق كه بيدهرمانى منالهكانيان بۆ باوه‌شى مه‌رگ ده‌بات، ده‌رك كردنى ئه‌وه‌ى كه ئه‌م جه‌ماوه‌ره فراوانه‌ى خه‌لكى به‌شه‌ره‌ف و بهويژدانى جيهان له‌م شه‌رى بوش و بن لادنهدا، ئه‌م دوو دوسته قهديمی و دوژمنه‌ى ئه‌مرۆ، له‌گه‌ل هيچياندا نين، هوشيكى زورى ناويت. ئه‌م بهشهرييهته شارستانييه لهژير كه‌لاوه‌ى پروپاگه‌نده‌و ميشك داشورين و توقاندندا له غه‌رب و شه‌رق بيدهنگ كراون، به‌لام دهكرى بهروشنى ئه‌وه ببينريت كه ئه‌م تهلهكهبازييانهى قبووڵ نه‌كردووه. ئه‌مه هێزێكى مه‌زنه. ده‌توانێ بيته مهيدان. لهپيناوى ئاينده‌ى بهشهرييهتدا ده‌بێ بێته مهيدان.
هه‌موو دژوارى كاره‌كه لێره‌دايه. هێنانه مه‌يدانى ئه‌م هيزه مه‌زنه. له جه‌نگى تيروريسته‌كاندا جهبههكانى شه‌ره‌كه ديارى كراوه، ريزه‌كان ليك جياكراوه‌ته‌وه، سه‌رچاوه‌و هيزهكان ئاماده‌كراون، ئه‌مه روبهروبوونهوهيهكى عه‌سكه‌ری و سياسی و دبلوماسى فراوانه، سه‌ربارى هه‌موو ناروشنييهكان، به‌لام چوارچيوهى فيكری و سياسى ئه‌م جه‌نگه بو سه‌رانى هه‌ردوو ئوردوگاكه روشنه. به‌لام له جه‌بهه‌ى ئيمهدا، له جه‌بهه‌ى ئه‌و بهشهرييهتهدا كه دهبى له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م سيناريو سامناكه‌دا بوهستيتهوه، هه‌موو شتيك ناروشنه.
گومان له‌وه‌دا نييه كه ريزى مقاوه‌مه‌ت له‌به‌رامبه‌ر جه‌نگى تيروريسته‌كاندا هه‌ر لهئيستاوه له ولاتانى جوراوجوردا پێكهاتووه‌و كه‌وتوته هه‌ڵسوران. به‌لام هه‌ر به‌و ئه‌ندازه‌يه‌ى كه ئيسلاميستهكان و ئه‌مريكا پيويستيان به تيوری و ستراتيجيكى روشن، به ليكدانهوهيهكى هاوبه‌ش و كارا هه‌يه، ئه‌م بزووتنه‌وه خهلكييهش پيويستى به ئالايهكى فيكری و سياسی و كومه‌ڵه مهبادئيكى ستراتيجيى كارا هه‌يه. بزووتنه‌وه سياسييه جياوازهكان، به‌تايبه‌ت لهنيو بالى چه‌پدا، له ئاينده‌دا هه‌ول ده‌ده‌ن كه ئه‌م مقاوه‌مه‌ته ئاراسته بكه‌ن و رابهرايهتييهكهى به‌ده‌سته‌وه بگرن. پرسياره‌كه ليرهدايه كه چ خه‌تێك به‌سه‌ر خودى ئه‌م “چه‌پ”هدا زاڵه.
له به‌شى پيشوودا وتمان كه له‌پال داڵهكانى هه‌ردوو جه‌مسه‌ردا، واته ميليتاريستهكانى ئه‌مريكاو فاشيستهكانى ئيسلام، دوو ليكدانهوهى ئالوزترو پوختهترو “موحته‌ره‌مانه‌تر”يش بو ديفاع له هه‌ردوولاى ئه‌م كيشمهكيشه لهئارادايه. له هاوشانى ميليتاريزمى ئه‌مريكادا كهسانيك هه‌ن كه فورمولهى جه‌نگى شارستانيتى له‌دژى تيروريزم جار ئه‌ده‌ن. له هاوشانى ئينسانكوژهكانى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلاميشدا، كهسانيك هه‌ن كه تيروريزمى ئيسلامى به “دژي-ئيمپرياليزم”ى ميللي- دينی و جيهان سييهمى باوى ده‌يه‌ى حه‌فتادا پاساو ده‌كه‌ن. هيچ يهكيك له‌م ليكدانهوانه لهبزووتنهوهى مقاوه‌مه‌تى خهلكيدا نفوزيكى جدى نابيت. حيزب و گروپهكانى راستى سه‌نته‌ر له غهربو پاشماوه‌ى چه‌پى تهقليديى خويندكاريی- روشنفكريى ده‌يه‌كانى پيشوو له غه‌رب و شه‌رقدا ده‌بنه مشته‌رى سه‌ره‌كى ئه‌م فورموله ژيرانهترهى ئيعلامى جه‌نگى هه‌ردوو لايه‌ن. ئه‌وه‌ى كه له‌ئاستى تيوری و سياسيدا ده‌توانى بزووتنه‌وه‌ى ئاينده‌ى خه‌لكى پيشرهوى جيهان بهلاريدا بهريت، به‌راى من ههلويستى پاسفيستی و هه‌وڵى عه‌به‌سى ليبرالييه بو پاراستنى ئه‌م وه‌زعه‌ى كه هه‌يه (ته‌نها به‌رگرتن به هيرشى ئه‌مريكا بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان) وهيان گيرانهوهى هه‌لومه‌رجه‌كه بو دۆخى پيشوو (پيش ١١ى سپتامبه‌ر).
روداوى ١١ى سێبتەمبهر كرده‌وه‌يه‌كى شێتانه‌ى بێ پێشنهى كه‌سانيكى دابراو له ده‌روونى كومهلگە نه‌بوو. هه‌رچۆن كرده‌وه‌ى عه‌سكه‌ريى ئه‌مريكاش كه به‌م زووانه روو ئه‌دات وا نه‌بوو. جيهان به‌رله ١١ى سێبتەمبهر له هاوسهنگيدا نه‌بوو، به‌لكو له رهوتيكى گورانكاريى پاشهوپاشگهرانهوهدا بوو. كومهليك گرفتى ئابووری و كومهلايهتی و سياسى گرنگ له‌پشتى ئه‌م ئه‌م رووداوانه‌وه هه‌يه. ئه‌م گرفتانه‌ن كه جيهانيان به‌م ئاراستهيهدا بردووه. ئه‌م گرفتانه ده‌بێ وه‌لام وه‌ربگرنه‌وه. ١١ى سپتامبه‌ر گۆشهيهكه له‌وه‌لامى ئيسلامى سياسى به‌م هه‌لومه‌رجه. هه‌رچۆن هينانه سه‌ركارى تاليبان، ويرانكردنى به‌غداد، برسيكردنى خه‌لكى عيراق، تاساندنى خه‌لكى فه‌له‌ستين، بومبارانى بهلگرادو ئێستايش “جه‌نگى دريژخايه‌ن له‌دژى تيروريزم” گوشهيهكه له وهلامى سه‌رانى سه‌رمايه له ئه‌مريكاو ئه‌وروپا به‌م كيشمهكيشانه. بزووتنه‌وه‌ى خه‌لكى له‌به‌رامبه‌ر ههلومهرجيكى وه‌هادا ناتوانى بزووتنهوهيهكى بانگه‌شه‌كه‌ر بۆ ئارامی و “هيرش بوسه‌ر ئه‌فغانستان قه‌ده‌غه‌يه” بيت. ئارامی و پاريزگاریكردن له دوخى ئيستا نه‌ته‌نها عه‌مه‌لى نييه، نه‌ته‌نها خهيالپلاوييه، به‌لكو نه عاديلانهيه، نهئازاديخوازانهو نه كارا. بزووتنه‌وه‌ى مقاوه‌مه‌تى خه‌لكى له‌به‌رامبه‌ر جه‌نگى تيروريسته‌كاندا ته‌نها ده‌توانێ له‌ده‌ورى وه‌لامه ئيسباتييهكان به گرفته سياسی و ئابوورييه سه‌ره‌كييه‌كانى سه‌رده‌مى ئيمهو له‌ده‌ورى ههلويستيكى چوست وچالاك نه‌ك بو پاريزگاريكردن له دوخى ئيستا، به‌لكو بو گورينى دوخى ئيستا، ريكبخرێت. ئيمه سه‌باره‌ت به هه‌موو ئه‌و گرفتانه‌ى كه به‌م رووداوانه به‌رجه‌سته‌بوونه‌وه، مه‌سه‌له‌ى باكورو باشوور، مه‌سه‌له‌ى فه‌له‌ستين، مه‌سه‌له‌ى عيراق، مه‌سه‌له‌ى ئيسلامى سياسى، مه‌سه‌له‌ى ئه‌فغانستان و ئيران، مه‌سه‌له‌ى ميليتاريزم و زلهيزى ئه‌مريكاو ناتو له سيستمى نويى جيهاندا، مه‌سه‌له‌ى راسيزم، مه‌سه‌له‌ى قه‌لاى ئه‌وروپاو تاد بهرنامهكارى سهربهخوو وهلامى سه‌ربه‌خۆى خومان بووه. هه‌ر ئه‌مه ده‌بێ ببيته بهرنامهكارو وهلامى بزووتنه‌وه‌ى مقاوه‌مه‌تى خه‌لكى له‌به‌رامبه‌ر جه‌نگى تيروريسته‌كاندا. ئه‌مه جياوازى ئيمهيه له‌گه‌ل ئاراميخوازى تاليبان و ئه‌و پاسيفيستانهى كه كهلين و كيشمهكيش و نائارامييهكانى دنياى پيش ١١ى سپتامبه‌ر نابينن، يان بهلايانهوه گرنگ نييه. ئه‌گه‌ر ئيمه به‌رله هه‌موو ئه‌م رووداوانه بهرنامهيهكمان بو گورينى جيهان بووه، بناغه‌ى ههلويستگيرييهكى مهبدهئى له هه‌لومه‌رجى ئيستاشدا ده‌بێ بردنه پيشه‌وه‌ی هه‌مان به‌رنامه‌كار بيت له‌م هه‌لومه‌رجه تازه‌يه‌دا. ئيمه بهنيازنين كه ئه‌فغانستان لهژير ده‌ستى باندى ئينسانكوژى تاليباندا بهيلينهوه، ئيمه به‌نياز نين لهسايهى ده‌سه‌لاتى ئه‌مريكاى ده‌ست به مووشه‌كدا بژين، ئيمه به‌نياز نين ئيسلامى سياسی و حكومه‌ته ئيسلامييه‌كانى خورهه‌لاتى ناوه‌راست ته‌حه‌مول بكه‌ين، ئيمه به‌نياز نين به بێولاتى خه‌لكى فه‌له‌ستين و سه‌ركوتى هه‌موو روژهيان رازى ببين. ئيمه تيروريزممان نه‌ئه‌ويست، چ ئيسلامی و ئينتحارى و چ له‌لايه‌ن سوپا‌و كهتافيهپوشهوه بيت، ئيمه ئه‌م هه‌ژارييه له نيوه‌ى جيهاندا قبووڵ ناكه‌ين، ئيمه سه‌ربازگه‌ى چوار دهورهى ئه‌وروپامان ناويت، ئيمه مل به راسيزم و قه‌ومپه‌رستى ناده‌ين. نه تاوانكاريى ١١ى سپتامبهرو نه ئه‌و جيهادهى ناتۆ كه به‌م زووانه له هيندوكش رووئه‌دات، نابى له بزووتنهوهيهكى چوست وچالاك بو گورينى جيهان، ريزيكى خيرخوازو ئاراميخوازى بێ ره‌خنه‌و بێ ئه‌رك دروست بكات.
بزووتنه‌وه‌ى “ئينساندوستانه”و ئاشتيخوازانه وهلامى هه‌لومه‌رجى ئه‌مرۆ ناداته‌وه. به‌لام نفوزى ئه‌م بزووتنه‌وه‌يه به‌تايبه‌ت لهنيو خه‌لكى ساده‌ى كومهلگەى غهربيدا، به‌هۆى دژى زه‌بروزه‌نگی و ئينساندوستی و هه‌روه‌ها محافهزهكاريى خۆبه‌خۆى خه‌لكه‌وه، زور فراوانه. ههلويستيكى به‌م جوره دهخالهتى ئه‌مريكا له ئه‌فغانستان مه‌حكوم ده‌كات، به‌لام له‌به‌رامبه‌ر حوكمرانيى تاليباندا خوى به به‌رپرس نازانيت. خه‌لك هاندان له‌دژى موسلمانه‌كان و راسيزم مه‌حكوم ده‌كات، به‌لام هۆيه‌ك نابينى بو گوشاردانان له‌سه‌ر ئيسرائيل و ئه‌مريكا به‌قازانجى خه‌لكى فه‌له‌ستين. ئه‌م ههلويسته هيواى سه‌ركه‌وتن بو جاك ئه‌سترا ئهخوازى له سهفهرهكهيدا (بو ئيران-وهرگير) بۆئه‌وه‌ى به‌لكو ئه‌م كاره جه‌مسه‌رى تيروريزمى ئيسلامى ئارام و جله‌و بكات، جا با ئه‌مه حوكمرانى ئه‌م گورگانه به‌سه‌ر خه‌لكى ئيرانهوه سه‌قامگير بكات، ئه‌م ههلويسته به‌رگرى له مافه مه‌ده‌نييه‌كانى خه‌لكى موسلمانى ولاتانى غه‌ربى ده‌كات، به‌لام لهپيناوى نههيشتنى بارگرژيدا، ره‌خنه‌گرتن له حيجابى ئيسلامی و بيمافييهكانى ژنان له ولاته ئيسلامييه‌كان و ژينگه ئيسلامييه‌كان ره‌ت ده‌كاته‌وه‌و به‌رى پيدهگريت. ئه‌م ههلويسته هه‌موان بو مهيدان چولكردن و وازليهينانى هه‌لومه‌رجه‌كه ههربهوشيوهيهى كهپيشتر هه‌بوو، بانگه‌واز ده‌كات. ئه‌گه‌ر ئه‌م بزووتنه‌وه‌يه به‌سه‌ر زه‌ين و كرده‌وه‌ى خه‌لكى نارازيدا زال ببيت بهشهرييهتى شارستانى مهيدان بو تيروريسته غهربي و شهرقييهكان چوڵ ده‌كات. ئه‌گه‌ر بمانه‌وى ئاينده‌يه‌ك هه‌بێت، ئه‌وا به‌نده به په‌يدابوونى بهرنامهكارێكى چالاك، ئازاديخوازانهو پێشرهوهوه لهريزى پيشهوهى خهلكيدا. ئه‌مه كارى كومونيستهكانى ماركسه. ئه‌مه كارى ئيمهيه.
له به‌شى داهاتوودا ده‌چمه سه‌ر سه‌رخه‌ته گشتييه‌كانى به‌رنامه كارێكى چالاك له‌به‌رامبه‌ر جه‌نگى تيروريسته‌كاندا. به‌ڵام پيويسته به‌كورتى ئاماژه‌يه‌ك بو فهوريترين مهسهلهيهك بكه‌م كه ئه‌م روژانه لهئارادايه، واته هيرشى ئه‌م زووانهى ئه‌مريكا بۆسه‌ر ئه‌فغانستان. ٩٩ له‌سه‌دى خه‌لكى جيهان ئه‌وه ده‌زانن و ده‌توانن بهروشنى ئه‌وه روونبكه‌نه‌وه كه بوچى هيرشى عه‌سكه‌ريى ئه‌مريكا بوسه‌ر ئه‌فغانستان و ته‌نانه‌ت ده‌ستگيركردنى بن لادنيش، كه ئامانجى راگهيهنراوى ئه‌م كرده‌وه سهربازيانهيهو له‌رووى عهمهلييهوه زور ناموحتهمهل ديته به‌رچاو، نه‌ته‌نها مه‌ترسييه‌كانى تيروريزم له‌دژى ئه‌مريكاو ئينگلته‌را كه‌م ناكاته‌وه، به‌لكو موجازه‌فه‌ى كرده‌وه تيروريستييهكانى ئاينده زور زياتر ئه‌كات. زور ئاشكرايه كه خودى ده‌وله‌تانى ئه‌مريكاو ئه‌نگلته‌را ئه‌م مهسهلهيه ده‌زانن. ليكدانهوهى رهسميى غه‌رب بۆ مه‌سه‌له‌كه لهچوارچيوهى ئه‌و ليكدانهوه هوليودی و جيمزباندييانهدايه كه وادياره ئه‌وان پييان وايه ده‌رخوارد دانى ئه‌م جوره ليكدانهوانه به خه‌لكى سادهترو خيراتره. مليونير يان گانگستهريكى شێت له گوشهيهكى دووره ده‌ستى جيهاندا دهيهوى شارستانيتى نابوود بكات، سه‌دام، ميلوسوفيچ، بن لادن، وه قاره‌مانانى ئه‌مريكايى بۆ نه‌جاتى مروفايه‌تى ده‌كه‌ونه خۆ، به‌ڵام ليكدانهوهكانى خويان نيشانى ده‌دات كه ئيسلامى سياسی و تيروريزمى ئيسلامى يه‌ك باره‌گايه‌كى مه‌ركه‌زی و يه‌ك فه‌رمانده‌يى هاوبه‌ش و يه‌ك ريكخراوەى ههرهميى نييه، بزووتنهوهيهكى نێونهتهوهييه كه له كومه‌ڵێك شانه‌و ريكخراوو تۆرو ناوه‌ندى دهولهتيى پيكهاتووه كه به كومه‌ڵێك په‌يوه‌نديى ره‌سمی و ناره‌سمى، وه‌كو بزووتنهوهيهكى نهينى، به كومهليك داهينانى فراوانه‌وه له ئاستى محهلليدا، پێكه‌وه به‌ستراون. بۆ غه‌رب، چوونه ناو ئه‌فغانستانه‌وه سه‌ره‌تاى ههلمهتيكى عهسكهريی و سياسى فراوانتره. ده‌ستگيرى يان كوشتنى بن لادن ئه‌و ئه‌نجامه‌ى ده‌بيت كه له ئاستى ناوخۆى ئه‌مريكادا له فهورييهتى هه‌نگاوه عهسكهرييهكانى دواتر كه‌م بكاته‌وه‌و ببيته مسداقييهتيك بۆ “تولهسهندنهوهى ئه‌مريكا”، كه ئه‌مه‌ش ده‌توانى فه‌زاى نێوخۆى ئه‌مريكا تا په‌لامارى تيروريستيى ئاينده‌ى ئيسلامييه‌كان، وه ته‌نها تا ئه‌و كاته، ئارام بكاته‌وه. به‌لام ئه‌مه هه‌نگاويكى بچووكه له پروسهيهكى سياسی و عه‌سكه‌ريى فراوانتر له خورهه‌لاتى ناوه‌راستدا كه مه‌وداى كوتاييهكهى تاكو ئێستا رانه‌گه‌يه‌نراوه. له دواليكدانهوهدا ئه‌مه هێز نيشاندانيكه به ئيسلامى سياسى. واته بزووتنهوهيهكى كونهپهرستانه كه غه‌رب خوى له پهراويزى كومهلگەكانى خورهه‌لاتى ناوه‌راستدا هينايه ئاراوه‌و، به‌مه‌به‌ستى روبه‌روبوونه‌وه له‌گه‌ل چه‌پ له سيستمه سه‌رمايه‌دارييه تازه لهدايكبووهكانى ئه‌م ولاتانه‌دا وه هه‌روه‌ها وه‌كو گوشاريك بۆ سه‌ر بلوكى شه‌رق ئه‌وانى هينايه سه‌رشانۆ. ئه‌م هيز نيشاندانه دهكرى به به‌رته‌سكی بمينيتهوه، به‌لام به‌تايبه‌ت به‌هۆى خهسلهتى ناموتهمهركزی و توندرهويتى ئيسلامى سياسی و تيروريزمى ئيسلامييه‌وه، به ئيحتماليكى زور به‌ره‌و يهكلاييكردنهوهيهكى بنهرهتيتر به‌كێش دهكريت. ئيسلامى سياسى بهبى پشتيوانى غه‌رب ناتوانێ له خورهه‌لاتى ناوه‌راستدا بمێنيته‌وه. هه‌ر بهمهندهى ئيستا، په‌ره‌سه‌ندنى نه‌به‌ردى عيلمانيهكان و ئيسلاميه‌كان له پاكستان و كه‌وتنه حاڵى په‌يكه‌رى نيوهگيانى خاتهمييهكان له ئيران و پهرهسهندنهوهى دووباره‌ى كيشمهكيشى نيوان باڵه‌كان، بهلگهى ئه‌وه‌ن كه نه‌به‌ردى غه‌ب له‌گه‌ل ئيسلامى سياسيدا ده‌توانێ ببيته هه‌وينى گورانكارييهكى جدى له هێز و هاوسه‌نگى نێوان فراكسيونهكانى بورژوايى له‌م ولاتانه‌دا بهزيانى ئيسلامييه‌كان.
له‌به‌رامبه‌ر خودى هيرشى ئه‌مه‌ريكا بوسه‌ر ئه‌فغانستان دهكرى چى بڵێين. ئايا “ده‌ست له ئه‌فغانستان هه‌لگرن!” ههلويستيكى مه‌بده‌ئی و پيشرهوه؟ خه‌لكى ئه‌فغانستان و ئوپوزسيونهكهى شتيكى ديكه‌ى جگه له‌مه‌تان پيدهڵێن. ئاسۆى هه‌ره‌سى تاليبان، واته بانديكى ئينسانكوژو ده‌ڵاڵێكى گه‌وره‌ى مادده بيهوشكهرهكان، هيزه سياسييه‌كانى ئه‌فغانستانى خستوته جوشوخروشيكى گهشبينانهوه. خواستى روخاندنى تاليبان خواستيكى ئينسانی و پيشرهوه. نابێ ريگابدريت دژايهتى به‌رحه‌ق و مه‌بده‌ئی له‌گه‌ل ميليتاريزمى ئه‌مريكادا به ويڵكردنى ئه‌فغانستان لهژيردهستى تاليباندا رافهبكرێت. ئه‌مه يهكيكه له نموونه زيندووه‌كانى ناكافى بوون و نادروستبوونى ئاراميخوازی و ديفاع له ههلومهرجيك كه لهئارادايه. خه‌لكى ئه‌فغانستان تهمهنيكه چاوهريى روژى هه‌ره‌سى تاليبانن. راستييهكهى ئه‌وه‌يه كه ئه‌مريكا بۆ رزگاركردنى ئه‌فغانستان پێ نانێته ئه‌م ولاته‌وه. خويان تاليبانيان هێنايه سه‌ركار. ئه‌مجاره ره‌نگه لاوازى بكه‌ن، به‌لام وه‌كو ئه‌مرى واقع بوونى قبوول بكه‌ن. قهوليان به موشه‌ره‌ف داوه كه حكومه‌تى ئاينده‌ى ئه‌فغانستان ديسانه‌وه جيگهى ره‌زامه‌نديى پاكستان بيت. قه‌راره كومه‌ڵێك جانه‌وه‌ر لابه‌رن و هه‌ر له‌و قوماشه كه‌سانيكى ديكه لهجيگايان دابنين. ههلويستى مهبدهئى به‌شداريكردنه له هاوشانى ئوپوزسيونى پيشرهوى ئه‌فغانستان بۆ روخاندنى تاليبان لهجهرگهى هه‌لومه‌رجى ئيستاداو بهرقهراركردنى دهولهتيكى هه‌ڵبژێردراوى خه‌لكه له‌م ولاته‌دا. دهبى ئه‌مه به‌سه‌ر غه‌رب و ئه‌مريكاو نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كاندا بسهپينريت. هه‌رجوره هيرشيكى هيزه‌كانى ئه‌مريكاو هاوپه‌يمانه‌كانى بوسه‌ر خه‌لكى مه‌ده‌نى ئه‌فغانستان و روخاندنى شار‌و لادي و ژيرخان و ئامرازه ماددييه‌كانى ژيانيان ده‌بێ مه‌حكوم بكريت. هه‌رجوره بهندوبهستيك لهنيوان ئه‌مريكاو پاكستان و ئيران و باقى ده‌وله‌تاندا بۆ سه‌پاندنى دارودهستهيهكى تر به‌سه‌ر خه‌لكى ئه‌فغانستاندا مه‌حكومه. به‌لام روخاندنى تاليبان له‌لايه‌ن سوپا ده‌ره‌كييه‌كانه‌وه خۆى لهخويدا مه‌حكوم نييه. تاليبان دهولهتيكى مه‌شروع نييه له ئه‌فغانستاندا. ده‌بێ بروخينريت. مه‌سه‌له‌كه له‌سه‌ر ئه‌و دهولهتهيه كه لهجيگاى دادهمهزريت، هه‌روه‌ها زامنكردنى ئازادی و ئيمكانى عه‌مه‌لى دهخالهتى خه‌لكى ئه‌فغانستانه له دياريكردنى نيزامى سياسى ئاينده‌ى ئه‌م ولاته‌دا.
تێبینی: ئەم بابەتە بەشی دووەمی وتارێکی درێژترە لە ژێر ناوی جەنگی تیرۆریستەکاندا، کە مەنسور حکمەت بە دوای ١١ سێبتەمبەر نووسیویەتی…