ناڕەزایەتی جەماوەری لە بەرامبەر ڕاسیزمدا پەیکەری سیمز بێنە خوارێ!

0

Dolores Cox نووسینی:

ئابی ٣١،  ٢٠١٧

شوان عەزیز وەرگێرانی بۆ کوردی:

http://www.workers.org/2017/08/31/east-harlem

تێبینی: من ئەو نووسینەم کە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی بەو مەبەستە نیە کە دژایەتیەکم هەبێت لەگەڵ زانستی پزیشکی دا وە لە هەمان کاتیشدا من هەمیشە هیوام خواستووە کە ئەو زانستە زیاد گەشە بکات، و بەرەو پێشەوە بڕوات، بەڵام دەبێت لە خزمەتی ئیساندا بێت بە گشتی نەک بۆ چینێکی دیاریکراو. مەبەستی من لێرەدا ئەوەیە کە نیشانی بدەم ئەوەتە کەسانێک لە ژێر بیانووی پێشخستنی زانستی پزیشکیدا، لە ژمارە نەهاتوو تاوانیان دژ بە مڕۆڤ کردووەو ئەوەی کە بە خەیاڵیاندا نەهاتووە مافی مرۆڤ بووە. هیچ ڕێزێکیان بۆ مرۆڤێک دانەناوە کە لە ڕەگەزی خۆیان، ڕەنگی خۆیان وە لە خۆیان نەچوو بێت. نەک هەر لە بواری زانستی پزیشکیدا بەڵکو لە هەربوارێکی تردا هەر کەسێک پێش هەر شتێک ئینسان نەکاتە چەق و خاڵی سەرەکی لە سوود پێ گەیاندن ئەوە کاری ئەو کەسە نابێت ڕێزی لێ بگیرێت. وە نابێت بخرێتە مێژووەوە، وەک پاڵەوانی مرۆڤایەتی بەڵکو دەبێت بخرێتە مێژووەوە وەک دوژمنی مرۆڤایەتی. تەنانەت لە بواری سیاسەتیشدا هەروایە. هەر ڕابەرو سەرکردەیەک کە کارەکانی، بۆچوونەکانی وە هەوڵەکانی لە خزمەتی ئینساندا نەبوون، پێویست ناکات بخرێتە مێژووەوە وەک سەرکردەی مێژوویی وڕۆحی و باوکی هەژار و پشتی مرۆڤایەتی و شتی لەو بابەتە. بۆ نموونە دوکتۆر جەیمس ماریۆDr. James Mario)) کە تاوانی ئاشکراو دڕندە ئاسای دەرهەق بە ڕەگەزی ڕەشپێستی ئەمەریکی و ئەفەریقی کردووە، کەچی ئێستا دوای چەندین سەدە لە مردنی بە باوکی زانستی پزیشکی دەناسرێت و هەروەها وەک خێرخوازو و بەخشندە پەیکەری نەمری بۆ کراوە. کە لە ڕاستیدا هیچی وانیەو مێژووی ئەو دوکتۆرە ڕێک پێچەوانەکەی نیشان دەدات. لەو نووسینەدا نووسەر دەچێتە ناو ووردەکاری مێژوویی ئەو دوکتۆرەوە، هەر بۆیەش جەماوەر ڕازی نابن پەیکەری لە شارەکەیاندا بە بەرزی ببینرێت وەک پاڵەوانی مێژوو لە خزمەتی مرۆڤایەتیدا. چونکە ئەمە بە ڕیسوایی دەزانن بۆ سەر خۆیان.

دانیشتوانی گەڕەکی هاڕلێم لە ناو شاری نیویۆڕک دا لە بەرامبەر ڕاسیسزم دا دێنە سەر شەقامەکان.

دانیشتوانی ڕۆژهەڵاتی گەڕەکی هاڕل (ast Harlem) دەڵێن دەبێت پەیکەری جەیمزی ڕەگەزپەرست لاببرێت.

خەبات لە هەڵکشاندایە بۆ لابردنی پەیکەری ڕەگەزپەرست دوکتۆر جەیمزماریۆن سیمزکە لە ناوەڕاستی پارکی ناوەندی شاری نیویۆقک دا دانراوە. سیمز بە باوکی دوکتۆری ژنان ناسراوە. وا باوە کە دوکتۆر جەیمز پێشکەوتنێکی بەرچاوی لە بواری پزیشکیدا بەدەست هێناوە، بە تایبەتی لە نەخۆشی ژنان و بەشی مناڵبووندا. هەموو ئەمانەی کاتێ بەدەست هێناوە لە ئەنجامی تاقی کردنەوەکانی بووە لەسەر ژنانی ڕەش پێست کە کۆیلە بوون لە ئەمەریکادا وبە شێوەیەکی دڕندانە بە دوور لە هەر ڕەووشتێک نەشتەرگەری لەسەر ئەو ژنانە ئەنجام داوە بەبێ بەنج و بێ خەواندنیان و بێ ڕەزامەندی خۆشیان. هەروەها تاقی کردنەوەشی لەسەر کردوون.

پڕۆژەی سەدی گەنجانی ڕەش، لە ١٩ی ئابی خۆپیشاندانێکیان کرد لە بەردەم پەیکەری ئەو دوکتۆرەدا کە دەکەوێتە گەڕەکی پێنجەم لە ڕۆژهەڵاتی هاڕلێم لە ناو شاری نیویۆڕک دا، و داوایان دەکرد ئەو پەیکەرە لاببرێت. هەروەها ڕێکخراوەکانی تریش ناڕەزایەتیان بە شێوەیەکی بەرچاو نیشان دا.

بزووتنەوەی نیشتیمانی بۆئەوەی شوێنەوارە کۆنەکان نەهێڵێت هەر بەدوای ئاژاوەی سپی پێستە ڕەگەزپەرستەکان کە لە شاری چاڕلۆتزڤیلس( Charlottesville)  ئەنجامیان دا، بووە هۆی هاندانی چالاکوانانی ناوخۆ کە بچنە پێش بۆ لابردنی پەیکەری دوکتۆر سیمز. تەنانەت لە ٢٦ی ئاب کەسێک چوبوو لە سەر پەیکەرەکەی نووسیبوو:” ڕەگەزپەرست”.

مەلێسە مارک ڤیڤێڕیتۆ Melissa Mark-Viverito))، قسەکەری ئەنجوومەنی شاری نیویۆڕک، کە یەکێک بوو لەوانەی کە لەو کامپینەدایە، لە ساڵی ٢٠١١ وە ، لە پرێس کۆنفرانسی ٢١ی ئاب دا ڕایگەیاند کە دەبێت ئەو پەیکەرە دابگیرێتە خوارەوە. ئەو وتی” کە کارەکانی سیمز زۆر قێزەوون بوون و خەڵک ڕقی لێ دەبنەوەو هەروەها لە ڕووی ئەخلاقیەوە نا درووست بوون وە دەبێت بدرێتە بەر ڕەخنە”(دەیلی نیووز،٢١ئابی).

دانیشتوانی ڕۆژهەڵاتی هاڕلێم زۆر دەمێکە کەمپینیان بەڕێ خستووە بۆ لابردنی ئەو پەیکەرە کە پێیان وایە ڕیسواییە بۆیان . لە تازەترین دەنگداندا لەو ناوچەیە ڕێژەیەکی بێ حەد لایەنگری لابردنی ئەو پەیکەرە بوون.

تاقیکردنەوەی پزیشکی = تەعزیبدان ..

ستیڤ بنجامین (Steve Benjamin) کە ئەمەریکیەکی بەڕەگەز ئەفریقاییە و پارێزگاری کۆلۆمبیا ئێس سیە لە دوای ڕووداوەکەی چاڕلۆتزڤیل(Charlottesville)ئەم مەسەلەیەی هێنایە بەرباس. ئەو وتی : “ئەو پەیکەرە ئابڕووبەرەی سیمز کە لە ناوچەکەیاندایە دەبێت بهێنرێتە خوارەوە. چونکە ئەو بۆ چەندین ساڵ ئازاری ژنانی کۆیلەو منداڵانی داوە لە ئەنجامی کاری تاقی کردنەوەی پزیشکی لە بواری ژنان و منداڵبووندا”(ئێم ئێس ئێن بی سی،ئابی ١٥).

سیمزی خاوەن کۆیلە ئەو نەشتەرگەریانەی ئەنجام داوە لە ساڵەکانی نێوان ١٨٤٥-١٨٤٩ دا لە بەشی خوارووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا کە بێ ئەوەی لە بواری نەخۆشی ژنان و مناڵبووندا هیچ ڕاهێنانێکی پێشتر بینیبێت. بۆ نموونە لە ویلایەتی ئەلەبامادا سەدان نەشتەرگەری ئەنجامداوە لە سەر ژنە کۆیلەکان کە خۆی خاوەنیان بووەو یاخود لە خاوەن کۆیلەی تری خواستوون. هەندێک جاران ئەو تاقیکردنەوەیەی لە سەر دوازدە ژن بۆ چەندین جار ئەنجام داوون، و هەندێک جاری تریش تەنها لە سەر یەک ژن لەو ژنانە سی جار ئەو جۆرە تاقیکردنەوە نەشتەرگەریانەی ئەنجام داوە، و ئەوەش زۆر جاران بووەتە هۆی مردنی چەندین ژن.

خاوەن کێڵگەکان ژنانی کۆیلەی خۆیان بردووە بۆ دوکتۆر سیمز بۆ چارەسەر،هەتا بە بەردەوامیش لە توانایاندا هەبێ کار بکەن و منداڵی زیاتریش بەرهەم بهێنن و ژمارەی کۆیلەکانیش لە هەڵکشاندا بێت. کۆیلەکان هیچ مافێکیان نەبووە و وەکو کاڵاو شتومەکی خاوەن کۆیلەکان حیسابیان لەگەڵ کراوە، و خاوەنی ژیان و لەش و هێزی خۆیان نەبوون. سیمز ئەم تاقیکردنەوانەی لەسەر پیاوە کۆیلە ڕەشەکانیش ئەنجام داوە.

نامە زۆرەکانی  سیمز کە لە پاشی بەجێماون، بە ڕوون و ئاشکرا زمانی خاوەن کۆیلە نیشان دەدەن کە پڕە لە شێواندن و  دروستکردنی وێنای ڕاسیستی لەسەر لاشەی ژنە ڕەش پێستەکان.  لە دوای تاقیکرنەوە سەرکەوتووەکانی لەسەر ژنە ڕەشەکان کە بێ بەنج دەیکردن، ئینجا لەو شێوە نەشتەرگەریانەی بە بەنجەوە بۆ ژنانی سپیپێست لە ناو شاری نیویۆڕک ئەنجام دەدا.

 هەستێکی ڕەگەزپەرستی کە ئەوکات باوەڕیان لەسەری بووە، ئەوە بووە کە خەڵکی ڕەش هەستیان بەئازار نەکردووە. هەر بۆیەش دوکتۆر لە کاتی نەشتەرگەریەکانی  پێویستی بە بەکارهێنانی بەنج نەبووە. ئەمەش لە ڕووی مێژووییەوە ڕۆشنایی دەخاتە سەر ئەوەی کە لە ئەمەریکادا توندو و تیژی و سەرکوت لە بەرامبەر ڕەش پێستەکاندا برەوی هەبووە. وە هەروەها بەڵگەیەکی تۆقێنەرە لەسەر پەیوەندی نێوان کۆیلایەتی و زانستی پزیشکی لە ئەمەریکا. وە لە لایەکی تریشەوە یەکتربڕین و بەیەک گەییشتنی نێوان ڕەگەزو و زانستی پزیشکیدا دەردەخات.

هاڕڕییەت واشنگتۆن(Harriet Washington) بە شێوەیەکی چڕ لەسەر ئەم مەسەلەیە و تاوانەکانی سیمز نووسیویەتی لە کتێبە نایابەکەیدا بە ناوی :زانستی پزیشکی جوداخوازی، مێژوویەکی ڕەش لە تاقیکردنەوەی پزیشکی لەسەر ئەمەریکاییە ڕەش پێستەکان لە سەردەمی کۆلۆنیالیەوە تاکوو ئێستا(,Doubleday٢٠٠٧)

مناڵی تازە لەدایکبووی ئەو کۆیلە ڕەشپێستانە  تووشی نەخۆشی گزاز دەبوون بەهۆی ئەوەی کە جیا دەکرانەوە لە ویڵداش وناوکیان دەبڕین بە ئامڕازی پیس، وە ئەمەش دەبووە هۆی ئازاریان وە توووش بوون بەو نەخۆشیە و لە ئەنجامدا مردنیان. ئێستا دەزانرێت کە ئەوە لە ئەنجامی هەژاری و بارودۆخێک دا بووە کە ژیانی ئەمانەی تێدا تێپەڕیوە.

بەڵام سیمزی ڕەگەزپەرست ئەم نەخۆشیەی بەستۆتەوە بە هۆی کەمتەرخەمی کۆیلە ئەفریقیەکانەوە. هەروەها ئەو پزیشکە دڕندەیە نەشتەرگەری زۆر سامناکی لەسەر چەندین کۆرپەلە بە بێ بەنج ئەنجام داوە. بۆیە هەموو ئەو کۆرپەلە و منداڵانە مردوون. لە کاتێکا تاوانەکانی ئەو دوکتۆرە بوونەتە هۆی مردنی ئەو مناڵانە، کەچی هاتووە خەتاکەی داوەتە پاڵ بێ موبالاتی دایکەکانیان و مامانەکانی ئەو کۆرپەلانە.

سەرباری ئەوەی کە دوکتۆر سیمز ئەو تاوانانەی ئەنجام دابوو، کەچی هات نەخۆشخانەی ژنانی لە شاری نیویۆڕک دامەزراند لە ساڵی ١٨٥٥.لە نێو ئەو نەخۆشخانەیەدا چەندین نەشتەرگەری لەسەر ژنانی بێ چارە ئەنجامدا بە بەردەوامی.  وە هەروەها سەرباری ئەوەش کە ئەو دوکتۆرە مێژوو وە دۆسیەیەکی دیاری هەبوو لە کوشتن وئازاردانی منداڵان، و ژنان  کەچی لە ساڵی ١٨٧٥ ناوی لێ نرا بە سەرۆکی کۆمەڵەی پزیشکانی ئەمەریکا.  وە هەروەها لە ساڵی ١٨٧٩ شدا بوو بە سەرۆکی کۆمەڵەی پزیشکانی نەخۆشی ژنان.

پەیکەری سیمز بێننە خوارێ

پەیکەری سیمز کە گەورەییەکەی سێزدە پێیە لە ساڵی ١٩٣٤ لەو شوێنەی ئێستای دانرا کە ئەویش ڕۆژهەڵاتی هاڕلێمەو گەڕەکێکی مێژوویی ئەمەریکیە ئەفریقیەکان و پوێترۆ ڕیکانیەکانە. نووسینێک لەسەر پەیکەرەکە نووسراوە کە تێیدا تەواو بێڕێزیە بە ژنانی سەرکوتکراو و ئازاردراو بەدەستی ئەو دوکتۆرە ڕەگەزپەرستە. کە بەم شێوەیە نووسراوە : ” دوکتۆری نەشتەرگەرو و خێرخواز، دامەزرێنەری نەخۆشخانەی ژنان لە شاری نیۆیۆڕک.  بۆ ڕێزلێنان لەو خزمەتەی کە لە پێناو  زانست و مڕۆڤایەتی کردویەتی”. هەروەها لە لایەکیتریش دەڵێت :” دەسکەوتە درەوشاوەکانی ئەم دوکتۆرە ناوبانگی ئەمەریکای لە بواری نەشتەرگەریدا بە دنیا گەیاند”.

بۆیە قسەوباسی  ئێستای خەڵک لەسەر ئەوەیە کە ئایە دەبێت ئەو پەیکەرە لاببرێت، یاخوود لێی گەرێن لەو شوێنە بێت، یان ئەوەتە بیبەنە شوێنێکی تر؟. ڕێکخراوی ڕۆژهەڵاتی هاڕلێم بۆ پاراستن دەستی بە کامپینەکەی کردووە لە ساڵی ٢٠٠٧ وە بۆ پاڵپشتی لە کۆششەکانی چالاکوان ڤیۆلا پلەمەر کە ئەندامی بزووتنەوەی دوازدەی دێسەمبەرە بۆ وریا کردنەوەو ئاشنایی کردنی جەماوەر بە تاقیکردنەوە دڕندەییەکانی دوکتۆر سیمز. بۆیە هەر ساڵی پار چاڕلس باڕن (Charles Barron)کە ئەندامی ئەنجوومەنی شاری نیۆیۆڕکە سکاڵایەکی لەو بارەوە ئاراستەی دەسەڵاتداران و لایەنی پەیوەندیدارەوە کرد بۆ لابردنی ئەو پەیکەرە. هەروەها ئێستا پێشنیارێک بەڕێوەیە کە لە جیاتی ئەو دوکتۆرە ئەو ژنانە ڕێزیان لێبگیرێت کە بەدەستی ئەو لە ناوچوون و ئازاردراون وە تاقیکردنەوەی پزیشکیان لەسەر ئەنجام دراوە.

 ڕاپۆرتێکی پرێسی ڕۆژهەڵاتی هاڕلێم بڵاوی کردەوە کە ساڵی ٢٠١١ کە ئەو کات مارک ڤیڤێریتۆ ئەندامی ئەنجوومەنی شارەکە بوو داوای لە دەسەڵاتدارانی  بەشی پارکەکان کرد کە ئەو پەیکەرە لا ببەن، چونکە ئەو پەیکەرە هەمیشە لە ڕووی مێژوویەوە هەڵاواردن دێنێتەوە بەرچاو، کە ژنانی ڕەشپێست لە ئەنجامیدا ئازار و ئەشکەنجەیان خواردووە و منداڵێکی زۆری ڕەشپێستەکانیش مردوون بەدەست ئەو کەسەوە کە ئێستا پەیکەری نەمری بۆکراوە و بە بەرچاوی خەڵکیشەوەیە هەمیشە. کە ئێستا جوداخوازی و هەڵاواردن قەبوڵکراو نیە لە ناوچەکەماندا، و دانیشتوانی ئێرە دژی هەرجۆرە هەڵاواردنێکن لەسەر بنچینەی ڕەنگ و ڕەگەز.

بەڵام بەداخەوە دەسەڵاتدارانی بەشی پارکەکان داوای لابردنی ئەو پەیکەرەیان قەبووڵ نەکرد لە ژێر بیانووی : ” شارەکەمان کاری هونەری لانابات” لە پێناوی ڕازی کردندا”. بۆیە دیسان لە ساڵی ٢٠١٦ دا بە هەمان شێوە ئەوجارە بۆردی کۆمیونیتی ژمارە یازدە داوای لابردنی ئەو پەیکەرەی کرد. لەو ساڵەدا خەکی گەڕەک و تەواوی کۆمیونیتیەکە یادی بابو پارانیان کردەوە و کارە قێزەونەکانی ئەو دوکتۆرەیان شەرمەزار کرد کە لە دژی ژنان و منداڵانی ڕەش پێست و لەشی ژنانی ئەمەریکای لاتینی ئەنجام داوە. ڕاگەیاندنی ” ئی،ئێچ،پی EHP ” لە شوباتی ساڵی ٢٠١٧ دا لە پانێڵێکدا لە تەلەفیزیۆنەوە  گفتوگۆی لەسەر ئەو بابەتە کرد بە ئامادەبوونی نووسەری بەناوبانگ هاڕڕییەت واشنگتۆن(Harriet Washington). ئەو ڕێکخراوەیە لە هەوڵی ئەوەدایە کە پاڵپشتی زیاتری خەڵک و دانیشتوانی دەوروبەر بەدەست بێنێت بۆئەوەی فشاری زیاتر بخاتە سەر ئیدارەی پارکەکان تا ئەو پەیکەرە ڕاسیستیە لابەرن.

ئی،ئێچ،پی ڕای دەگەێنێت کە: “سیمز پاڵەوانی ئێمە نیە”. وە هەروەها  ئەو ڕێکخراوە دەیەوێت هەمیشە خەڵک ئەوە بزانێت کە بوونی ئەو پەیکەرە دژایەتیەکی ڕاستەوخۆیە، و شەرمەزاریشە بۆ دانیشتوانی ڕەش پێستی بە ڕەگەز ئەفریقی کە زۆرایەتی پێکدەهێنن، وە هەروەها بەرامبەر پیۆرتۆ ڕیکانیەکانیش لەو ناوچەیەدا کە زۆریان چێشتووە بەدەست ئەو دوکتۆرەوە. ئەو دوو گرووپە زۆریان تاقیکردنەوەی پزیشکی لەسەر کراوە، و بە هۆی ئەوەشەوە زۆریشیان لێ مردووە. لەوەش زیاتر ئەوەتانێ هەر لە نێو ئەو دوو گرووپە ئەمەریکیە ئەفریقیە ڕەش پێستەکان و پیۆرتۆ ڕیکانیەکاندا ژنان و پیاوانی واهەن لە بوارەکانی زانست و کاری پزیشکیدا، کە جێ پەنجەیان دیارە، و دەبێت وەک پاڵەوانی خۆمان سەیریان بکەین لە بواری مرۆڤایەتیدا. ئی،ئێچ ،پی دەڵێت دەبێت منداڵەکانمان ئەوانە بناسن، و بزانن  کە ئەوانە بوون خزمەتیان بە ئێمە کردووە دەبێ بزانن کە ئەوانە کاریان چی بووە لە ژیانیان دا.

لە کۆتاییدا:

پەیکەری سیمز،وەک و پەیکەرەکانی تری وڵات، دەسەڵاتداریی سپی پێستە پیاوکوژ و خاوەن کۆیلەکان وەبیر دەهێنێتەوە. هەروەها بەردەوامی دەدا بە دیدگا و بۆچونێک کە ئەو “دکتۆرە وەحشیە “؛ لە جیاتی ئەوەی کە وەک کەسێکی سادیستیک (ئەو کەسەی کە خۆشی دەبینێت لە ئەنجامی ئازاردانی خەڵکیدا) ی ڕەگەز پەرست کە تەواوی داهێنانەکانی لەسەر حیسابی کۆیلایەتی ڕەشپێست، و لاتینیە ئەمەریکەیەکاندا بووە، بووەتە باوکی زانستی پزیشکی ژنان و پیاوێکی خێرخوازو و بەخشندە لە بواری زانستی پزیشکی دا.

Leave A Reply

Your email address will not be published.