هەڵبژاردنێکی خەمناک بۆ هەنگاریا و ئەوروپا…  لێدەری رۆژنامەی ئافتن پوستنی نەرویجی نووسیویەتی وەرگێڕانی لەنەرویجی یەوە/ هاورێ نەهرۆ

0

هەڵبژاردنێکی خەمناک بۆ هەنگاریا و ئەوروپا…  لێدەری رۆژنامەی ئافتن پوستنی نەرویجی نووسیویەتی

وەرگێڕانی لەنەرویجی یەوە/ هاورێ نەهرۆ

سەرۆک وەزیران ڤیکتور ئوربان ڕۆژێ یەکشەممە لە هەڵبژاردن سەرکەوت لە هەنگاریا، ئەمەش هەواڵێکی خراپە بۆ ئەوروپا، هەنگاریا وەک وڵاتێکی ئەوروپی، ئەندامی ناتۆ و سنووری هەیە لەگەڵ ئۆکرانیا کە لەرووی سیاسی یەوە دۆڕاندی لەکاتێکدا جەنگ لە گەرمەی دایە.

-ئێمە هەرکیز ئەوەندە بەرهەڵستکارمان نەبوو، ئوربان لە شەوی هەڵبژاردن لە گوتاری سەرکەوتن دا گوتی، لیستێک لە بەرهەڵستکارانی پێکهێنا ئەوانیش پێک هاتوون لە بروکسل و دامەزراوەی ڕاگەیاندنی جیهانی و سەرۆکی ئۆکرانیا ڤولودیمیر زیلینسکی.

سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمیر بوتین لە نێو لیستەکەدا نێوی نەهاتبوو، ئەمە کارێکی خراپە، بەتایبەتی لەبەر ئەوەی دەبوایە هەنگاریا وەک وڵات فێر بوایە، لەساڵی ١٩٥٦ بەهاری سیاسی وڵات تێکدرا لە لایەن هێزی پەلاماردەری یەکیتی سوڤیەتی جارانەوە.

هەنگاریای ئوربان خۆی لەپشت سزای ئابوری ئەوروپاوە دژ بە روسیا مەڵاس دابوو تا ئەو ڕادەیەی بازرگانی وزە نەشەڵەژێنێ و زەرەری بۆ ئیکۆنۆمی هەنگاریا نەبێ.

هەروا هەنگاریا وڵاتێکی کراوە بوو بۆ نزیکەی نێو ملیون پەناهەندەی ئۆکرانی، کەچی ئوربان دەڵی نا بۆ یارمەتیدانی بەچەک بۆ ئۆکرانیا، هێرش دەکاتە سەر سەرۆکی ئۆکرانیا لە باتی بوتین، سازش دەکا لەسەر مەحکومکردنی شەری بوتین لە لایەن ئەوروپاوە.

تەنانەت هەڵبژاردن لەسربیا لەکۆتایی هەفتەدا هەواڵێکی باش نەبوو بۆ ئەوروپا و هێزە دوستەکانی، ئەلکسەندەر فوتشتیش وەزیری ڕاگەیاندن بوو لە سەردەمی سەرۆک و تاوانباری جەنگ سولودان میلوسوفیچ لە نەوەدەکان ١٩٩٠، پێنچ ساڵی دیکەی نوێی مسۆگەرکرد وەک سەرۆک، سربیا لەساڵی ٢٠١٤ وە دەستی کردووە بە گفتۆگۆ بە ئامانجی ئەوەی ببێتە ئەندام لە یەکیتی ئەوروپا کەچی بەردەوام دوورە لەوەی ببێتە نێوی یەکیتی ئەوروپاوە.

لەکۆبوونەوەی سەرەکی ئەنجومەنی ئاسایش سربیا لەگەڵ مەحکوم کردنی بەربڵاوی شەری بوتین بوو کەچی گوتی نا بۆ سیاسەتی سزای ئابوری دژی روسیا، فوتیشتیش لەشەوی هەڵبژاردندا گوتی نامانەوێ پەیوەندیمان تێک بچێ لەگەڵ دۆستی کۆنمان ڤلادیمیر بوتین.

کەمپینی هەڵبژاردن لە هەنگاریا و سربیا خاڵی هاوبەشیان هەبوو، ئوربان و فوتیشتیش لە پەخشی تەلەفزیونی شان بەشان بەردەوام بوون.

سربیا دەیەوێ ببێتە وڵاتێکی ئەوروپی وەک هەنگاریاو پۆڵۆنیا، ئەمانە هۆی بەردەوامن بۆ ئەوەی ببێتە پاسەوانی کەنارەکانی دەزگای ڕاگەیاندن و سیاسەت و هەژموونی دەزگای دادوەری و لاوازبوونی دیموکراسیەت.

پۆڵۆنیا هەڵوێستی وەک خۆر ئاشکرا بوو لە کاتێ مەحکوم کردنی شەڕی بوتین لەلایەن ئەوروپاو ناتۆوەوە هەروا پۆڵۆنیا وەزیفەی باشی بەجێگەیاند لەبارەی ئۆکرانیای دڕاوسێ و هەڵهاتووانی سەر سنوور، ئەمەش مۆمی هیوا دادگیرسێنێ کە پۆڵۆنیەکان بەوە بژمێردرێن کە داکۆکی کەری بەها بنەرەتیەکانی دیموکراسیەتی ئەوروپان.

لە هەنگاریا پێنج ساڵی دیکە چاوەڕوان دەکرێ لەگەڵ (دیمۆکراسیەتی نالیبرالی دا) کە وەک چەمکێک بونیاتنراوە لە لایەن ئوربانەوە.

ئەمەش خەمناکە بۆ ئەوروپا .

سەرچاوە

https://www.aftenposten.no/meninger/leder/i/0GAWRo/aftenposten-mener-et-trist-valg-for-ungarn-og-europa

Leave A Reply

Your email address will not be published.