” ژن و ئابوری ” نووسینی: هاوژین زیبا

0

ژن و ئابوری “

نووسینی: هاوژین زیبا

چۆن لەناو ماڵدا ژن سەنتەرە بەهەمان شێوە لەکۆمەڵگەشدا ئابووری سەنتەری ژیانە. لە رۆژئاوا بۆ جاری یەکەم ئابووری لە گریک لە یۆنان وەک وشە “ئۆیکۆ” (ماڵ) “نۆمیا” (یاسا) واتا ئیکۆنۆمیا- یاسای ماڵ دەستپێدەکات، بێگومان هەرچەندە لە سەنتەری رۆژئاوا وشەکە بەوشێوەیەش پێناسە بکرێت ئابووری بە سەرەتای بە کۆمەڵایەتیبوونی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەستی پێکردووە.  ئەمرۆ ژن لە ماڵدا سەنتەرە لە سەرەتای ژیانیشدا ژن لەناو ماڵ و ژیاندا سەنتەر بووە لەبەر ئەوە دەتوانین بڵێین ئابووری زارکۆن، یاسای ژنە. چونکە لەگەڵ دروستبووونی خێزان و کۆمەڵگە ژن ڕۆڵی دروستکردن، خواردن، دۆزینەوەی کشتووکاڵ و دابەشکردن لە هەستەکادا سەنتەر بووە بۆیە ئێمە ئەم سەردەمە وەک سەردەمی نیۆلۆتیک پێناسە دەکەین .

بەڵام بە داخەوە بە فێڵبازی پیاوانی نێچیروان بە داهێنانی پیاوسالاری خۆپەرست ژن کۆیلە دەکرێت، ئەمەش کاریگەری کردە سەر ئابووری و لەگەڵ بەکۆیلەکردنی ژندا ئابووریش بەرەو خراپی و  تێکچوون رۆشت.  ئابووری دابەشکردنی ژیانە چۆن ژن لە دوای دروستبوونی دەسەڵاتی پیاوسالاری لە پیرۆزی و جوانییەکانی دەرکراو بووە ئامێرێکی کڕدراو، ئابووریش واتای خۆی ونکرد بووە ئامێرێکی دەسەڵاتداری سەرمایەدار. سەرمایەدار بە خۆپەرستی و تێرنەخواردن دروست دەبێت.

لەمێژوودا هەتا ئێستا ئابووری بەم رۆڵەی خۆی کۆمەڵگەی دابەشکرد بە گشتی مرۆڤەکانی کرد بە کۆیلەی سەرمایەداری دەسەڵاتدار. بۆیە لەسەر وشەی ئابووری زۆر قوتابخانە، دامەزراوەی زانستی دروستکراون، چونکە کۆمەڵگە لەلایەنی دەرونی، سیاسی و تەکنەلۆژیدا پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ ئابووریدا هەیە. لە مێژوودا شۆرش یاخود چەندە جەنگی جیهانیش رویان دابێت یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانیان ئابووری بووە ئەوەش دەزانین هەرچی داگیرکاری ئەنجام درابێت دووبارە هۆکاری گرنگ ئابووری بووە .
لە مرۆدا چۆن سیاسەت لەخزمەتی سەرمایەداریدایە بەهەمان شێوە میدیا، سینەما، چاندوو هونەر وە دامەزراوەی زانستی بەهەمان شێوە لە خزمەتی سەرمایەداریدان. ئەم هەموو دامەزراوانە ژن وەک ئامێرێکی ئابووری پێشکەشی بازار دەکات. ژن بووەتە ئامێرێکی زارگۆنی خۆی. جەستەی ژن بۆتە بابەتی پارە پەیداکردنی داهاتوو.
لە جیهانی سەرەتاییدا دروستبوونی بازار و ئابووری  لەسەر بنەمای سنوری تێربوون و پێداویستی دروستدەبوو، بەڵام لە دوای  سەرمایەداریەوە هەرچی بازارێک دروست دەبێت بەشێوەیەکی ناهاوسەنگی داهاتووی کۆمەڵگە پێشدەکەوێت. لەم بازارەدا فینانس و پارە وەک دەسەڵاتدارێکی خەیاڵاوییە لێرە دەوڵەمەند هەر دەوڵەمەندتر دەبێت هەژار هەر هەژارتر دەبێت. چونکە دەوڵەمەند بوون بەتوانای دروست کارکردن نابێت، بەڵکو فێڵکردن، درۆ و دزیکردن هەبێت دەوڵەمەندی ئاسان، بەڵام ئەوانە نەبن دەوڵەمەندیش مەحاڵ دەبێت، چونکە ئەو بازارە بەو شێوەیە دروست بووە. لەبەرئەوەی پیاوسالاری ژن بە ئامرازێکی ئابووری و پارە پەیداکردن دەبینێت، بۆیە ژن ناتوانێت بە ناسنامەی خۆی لەناو بازاردا کار بکات. کاتێک ژن حوکمی پیاو قبوڵ دەکات و وەک پیاو فێڵبازی و درۆکردن فێردەبێت لەناو بازاردا دەتوانێت دەوڵەمەند ببێت.  بەڵام کاتێک ژن هەوڵدەدات بە ناسنامەو توانای خۆی حوکمی پیاوسالاری قبوڵ نەکات ناتوانێت لەناو بازاردا جێی بێتەوە و پێشبکەوێت. چونکە کاتێک ژن دژ بێت پیاوسالاری ئەو دژایەتیی کردنە وەک تاوان و لەرێ لادەری دەیناسێنێت بۆیە ژن هەمیشە لەژێر هەڕەشەی تاوانباری پیاوسالاریدا کاردەکات و ژیان دەکات. لەمرۆدا زۆرێک دامەزراوەی زانستی  هەوڵدەدەن ئەو کێشەی ناهاوسەنگی بازارو ئابووری لەناو کۆمەڵگە چارەسەر بکەن، بەڵام  لەبەرئەوەی بە هەمان زیهنیەتی پیاوسالاری کاردەکەن ئەو راستییە نابینن. لە هەر وڵاتێک بێت جیاوازی نییە چی کات راستی ژن قبوڵبکات وە رێگا بۆ ژنان بکاتەوە ژن بە خۆبوونی خۆی دەتوانێت ناهاوسەنگی ئابووری کەم بکاتەوە و چارەسەری بکات، چونکە ئابووری زارگۆنی ژنە، دابەشکردن لە سەرەتادا داهێنانێکی ژنانەبووە پیاو بە ئەقڵی ماتماتیک ژیان دەکات، بەڵام ژن بەو شێوەیە نییە، بەڵکو بەژیری سۆزداری و زیندووبون دەژی لەبەر ئەوەیە هیچکات پیاو ناتوانێت ناهاوسەنگی ئابووری چارەسەر بکات.
لە وڵاتی ئێمەدا ئەگەر پیاوەکان کەمێک دوربکەونەوە لەسەر ڕێگای ژنان ئەوا ژنان دەتوانن کێشەی ئابووری چارەسەربکەن. لە رۆژئاوای کوردستان بەرامبەر بە زهنیەتی پیاوسالاری چارەسەرکردنی ئابووری بەرێوەبردنی ئابووری ژن دەبیندرێت، بەڵام بەداخەوە دەوڵەتانی داگیرکەر هەمیشە هێرشدەکەن و ناهێڵن ئەو توانایەی ژنان ئەنجامی خۆی وەک خۆی بەدەستبێنێ…

Leave A Reply

Your email address will not be published.