فیدراسیۆن چەند گۆشەیەك لەژیانی پەنابەران لەکەمپەکانی لیتوانیا بڵاو دەکاتەوە

0

فیدراسیۆن چەند گۆشەیەك لەژیانی پەنابەران لەکەمپەکانی لیتوانیا بڵاو دەکاتەوە

چەند پەنابەرێکی کورد لە کەمپەکانی لیتوانیاوە چەند گۆشەیەکی ژیانی خۆیان دەگێرنەوەو داوایان کردوە  ئازادیخوازان و رێکخراوەکانی داکۆکیکار لەمافەکانی پەنابەران کە بەهانایانەوە بچن .
یەکێک لە پەنابەرە کوردانە دەڵێت “من خۆم و سێ مناڵ و خێزانم شەش مانگە  لە لیتوانیا لە کەمپی ڤیلینۆس دەست بەسەرین ژیانمان زۆر ناخۆشە،  کورەکەم کە پێنج ساڵێتی توشی نەخۆشی  دەرونی بووە، ئەویش بەهۆی ئەوەی پێشتر لە خێمەدا بوین. ڕۆژێکیان پۆلیسێك شیری بەدەستەوە بوو، مناڵەکەم زۆر داوای کرد پێمان وت نەی دایەو شەقێکی لە مناڵەکەمان داو وتی: بەشی تۆ نییە لەو ڕۆژەوە مناڵەکەمان باری دەرونی باش نییە و ھەموو مناڵەکان بەئاواتی یەك تۆپن چەندجار پارەمان داوە بە پۆلیسەکان بۆمان ناکڕن  .
هەروەها دەڵیت “خواردنمان زۆر خراپە جلمان زۆر خراپە دکتۆرو دەرمان نییە زۆر بەدەگمەن نەبێت موبایلەکانمان ڕۆژانە دەبەن بۆئەوەی بزانن چیمان وتوە ئەزیەتمان دەکەن..”
هەروەها سەبارەت بەداوای پەنابەریان دەڵێت “بەبێ مقابەلە ڕەفزمان بۆدێت… ماسکی کۆرۆنای دەستی دوو دەدەن بە خەڵك  واتا بەکارھاتووە لە شینە ھەرزانەکان و بەکارھاتوش خەڵکێکی زۆر توشی نەخۆشی گەڕی بوون، زۆر خۆیان دەخورێنن بە سێ سەد کەس دوو حەمامی سەفەری و دوو تەوالیتی سەفەریمان ھەیە وە خۆمان ئاو لە تەوالێتەکان دەبەین بۆ خواردن لەو کەسانەی لێرەن زۆربەیان کوردی باشورن  ئەگەر کەسێك ناڕەزایەتی دەربڕێت کۆماندۆ دێنن دەیبەن بۆ ئینفرادی…”
پەنابەرێکی تری کورد لە کەمپی پاپەڕدا لە وڵاتی لیتوانیاوە دەڵێت “من وەك گەنجێك شەش مانگە لەو گرتووخانەیە دەستبەسەرم، داوای مافی پەنابەریم کردوەو ڕەتکراومەتەوە، شوینەکەمان وخواردنمان زۆر خراپەو نەخۆش بکەوین پزیشکمان بۆ ناهێنن، جەنگی دەرونیمان لەگەڵ دەکەن فشارمان بۆ دەهێنن زۆر جار هێزی کۆماندۆمان بۆ دەهێنن بۆ ترساندنمان… ئەوانەی لە زیندانی ئینفرادین ڕێگەنادەن قسە لەگەل کەسوکاریشیان بکەن .. داوای مافی پەنابەری بکەین لەدوو سێ مانگدا داواکەت بەنایاسای ڕەتدەکەنەوە زەختت بۆ دەهێنن داوای گەرانەوەی ئارەزوومەندانە بکەیت.. ئێمە ژمارەمان لەم کەمپە سەد پەنابەرە تەنانەت قۆرییەکمان نادەنێ بۆ چاخواردنەوە. زۆرجار ئاوی حەمام بەکارهێناوەو چام پێ خواردۆتەوە.. ئاوەکەیان پیسە ،،زۆربەی ئەو پەنابەرانەی لەم کەمپەن توشی نەخۆش پێست بوون…یەك یۆرۆمان بۆ سەرف ناکەن سێ مانگی یەکەم من لەژێر خیمەدا ژیانم بەڕێکردوە..
هەروەها دەڵێت “لەو خێمەیەدا ڕۆژی یەك ژەم نانمان پێدەدرا و خواردنی قتوو وبسکیتیان پێ دەداین…”
ئەوەشی وت “پەنابەر هەبوو سی جار رەفزکراوەتەوە پێیان راگەیاندوە گەر نەگەرێیتەوە بۆ وڵاتی خۆت ئەوا بەزۆر دەتانێرینەوە..
هەروەها دەڵێت “ژمارە زیاتر لە ٢٠٠٠ هەزار پەنابەر لە لیتوانیایە مافی پەنابەری بەڕەسمی ناناسرێت و بەنابەرێکی زۆرمان لەگەڵدایە، نەخۆشە پێویستی بەچارەسەرە دەلیلی هەیە لە عێراق ژیانی لە خەتەردایە بگەرێتەوە، بەلام وەڵامی نادرێتەوە ..”
لەکۆتایشدا دەڵێت “لە ڕێگەی ئێوەوە دەمانەوێت دەنگمان بگات بەدنیای دەرەوە بەهانامانەوە بێن، دەنگمان بگەیەنن … هیچ مافێکی مرۆڤ لێرە پەیرەوی لێ ناکرێت، رێگە بەهیچ رێکخراوەیەکی مرۆڤ دۆستیش نادەن سەردانمان بکەن…
شایەنی باسە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەماوەی چەند مانگی ڕابردودا کەمپەینێکی سەراسەری لە ئاستی وڵاتی ئەوروپا دەستپێکردوە وەحکومەتەکانی ئەوروپا و ریکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکانی بۆ کاروباری پەنابەرانی بەرپرسکردوە لەو دەستدرێژی و بێمافیانەی بەرامبەر بە پەنابەران بەرێوەدەبرێت لەلایەن حکومەتەکانی لیتوانیا پۆلۆندا و بیلا روسیا… هەروەها داواکاری کردوە کەپەنابەران پێویستە ڕاستەوخۆ فریاگوزاریان بگاتێ و ڕێگا بە ڕێکخراوە مرۆییەکان بدرێت کە یارمەتی خۆراك و پزیشکی بگەێننە پەنابەران، مافی پەنابەرێتی، مافێکی ئینسانییە و  ئەو کەسانەی کە بەشوێن پاراستنی ژیانیانەوەن مافی ئەوەیان هەیە کە کەیسەکانیان لێکۆلینەوەی لەسەر بکرێت ومافی پەنابەریان بۆ بڕەخسێت، لەناو سنوری یەکێتی ئەوروپا.، پێویستە لەسەر حکومەتی پۆڵەنداو لیتوانیا،  وەکو حکومەتێکی ئەندام لەیەکێتی ئەوروپا کە مافەکانی مرۆڤ بپارێزێت، ئەم پەنابەرانە  نابێت بکرێنە ئامرازی سات و سەودای سیاسی لە نێو وڵاتانی ئەوروپا. و بیلاروسیاو .. بەحکومەتی عێراقی وحکومەتی هەرێمی کوردستانیشەوە…

Leave A Reply

Your email address will not be published.