برسێتی جینۆسایدێکی بێدەنگ! ئامادەکردنی: ئاوات سور

0

برسێتی جینۆسایدێکی بێدەنگ!

ئامارەکان مەترسیدارن، هەموو پێنج چرکەیەک منداڵێکی خوار ۱۰ ساڵ لەبرسا دەمرێت، هەموو ڕۆژێک ۱۷۰۰۰ هەڤدە هەزار منداڵ لەبەر نەبونی خۆراک دەمرن لە جیهان دا. بەپێچەوانەوە خۆراک و ژیان بۆ ئەوانەیە کە پارەو دەسەڵاتیان هەیە و بە هیچ جۆرێک ئازاری برسێتی ناچێژن و لەبرسا نامرن، بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوەیەکگرتووەکان. نەخۆشی کۆرۆنا ۲۳٥ ملیۆن کەسی لە لێواری برستی ڕاگرتووە لە جیهان دا، بەڵام لە هەمان کاتدا بەرهەمی کشتوکاڵی جیهانی بەجۆرێک زۆرە کە دەتوانێت بەشی ۱۲ ملیارد کەس بکات واتا بەشی دووجار دانیشتوانی ئێستای جیهان ئەگەر بەقانون و بەشێوەی یەکسان دابەش بکرێت.

ئەم کورتە ڕاپۆرتە وەرگیراوە لە ڕۆژنامەی خزمەتگوزاری گشتی سەندیکای کرێکارانەوە لە سویسرا، ژمارە ۱٥ ی یەکی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۱ وە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.