مانگرتنی کرێکارانی پیشەسازی نەوت لە ئێران درێژەی هەیە و پەیوەست بوون و پشتیوانیەکانیش تادێت زۆرتر دەبن…
مانگرتنی کرێکارانی پیشەسازی نەوت لە ئێران درێژەی هەیە و پەیوەست بوون و پشتیوانیەکانیش تادێت زۆرتر دەبن…
نزیک بە مانگێکە، چەندین بەش لە کریکارانی پەیمانی نەوتی ئیران، دەستان داوەتە مانگرتنێکی کرێکاریی سەراسەری و کە کریکارانی زیاتر لە ١٠٠ کارگە و کارخانە ناوەندی کریکاری گرتۆتەوە، زیاتر لە بیست ئوستان کە نزیکەی ٢٠٠ هەزار کریکار لەخۆ دەگرێت، لەم مانگرتن و نارەزایەتییە کرێکارییەدا بەشدارن و تادێتیش، ناوەند و کارگەو کارخانەی تر بەو مانگرتنەوە پەیوەست دەبن و هاوکاتیش پشتیوانی لەم مانگرتنە رۆژ بەرۆژ روو لە فراوان بوون و… بەرینبوونەوەدایە.
خواستەکانی کریکارانی مانگرتوو بریتن: زیادکردنی کرێ، دانی کرێ و حەقدەستەکان لەوادەی خۆیدا، باشترکردنی شوێنی کار و هەلومەرجی کار، کەم کردنەوەی سەعاتەکانی کارکردن، ئاسایشی شوێنی ژیان، مافی ڕیکخراو بوون، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، هێنانه‌خواره‌وه‌ی سه‌عاتی كار، ئیمه‌نی شوێنی كار، ئاسایشی شوێنی ژیان، ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی، مافی پێكهێنانی ڕێكخراو، پێدانی سه‌ری وه‌ختی حه‌قده‌سته‌كان و هیتر
ئەم داخوازیانە، داخوازی بەشی هەرەزۆری چینی کریکاریی ئیرانە، بۆیە بەجیا لەرەوایی ئەم داوکاریانە، چینی کریکاری ئیران خۆیان بەهاوبەش و بەشیکی سەرەکی لە کریکارانی مانگرتوو دەزانن، هەر بۆیە رۆژ بەرۆژ کریکارانی بەشە جۆراوجۆرەکانی تر لە شەریکەی نەوت و پترۆ کیمیایی و گاز، هەم بە مانگرتنەکەوە پەیوەست دەبن و هەم پشتیوانی لە داخوازیەکانی کرێکارانی مانگرتوو دەکەن… جیا لەوەش جەماوەری غەیرە کریکاریش وەکو کاسبکاران و خویندکاران و مامۆستایان، پشتیوانی لەو بزوتنەوە کریکارییە دەکەن کە هەر ئیستا دەرگیرە لەگەڵ خاوەن کار‌و دەوڵەتی پشتیان… کرێکارانی چەندین شیرکەت و پاڵاوگەی دیکە بە مانگرتنی گشتی کرێکارانی سەنعەتی نەوتەوە پەیوەست بوون. لەم چەند رۆژەدا: ” کرێکارانی پەیمانکاری ئیرەج فەرامەرزی”، “کرێکارانی شیرکەتی پیسا لە ئیران شار”، “کرێکارانی شیرکەتی دەریا ساحلی خەتی قیشم”، کرێکارانی شیرکەتی بێهدادی کانەکانی پاسارگاد” و “کرێکارانی ئۆ.دی.سی.سی. پاڵاوگەی ئابادان… پەیوەست بوون بە مانگرتنە کرێکاریەکەوە، هاوکات كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی سه‌رتاسه‌ری ئێرانیش لە ڕیگای بەیاننامەیەکەوە پستیوانی خۆیان بۆ مانگرتنی کریکاران دەربڕیووە و لە بەشیکی راگەیاندنەکەیاندا هاتووە” “ئێمه خوێندكاران داخوازییه‌كانی وه‌ك كۆنتڕۆڵی په‌ره‌سه‌ندنی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری بەتایبەتی کردن و په‌یمانكاری، مافی هه‌بوونی ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆ، زیاد كردنی حه‌قده‌سته‌كان به‌پێی واقعییه‌تی ژیان، دانی کرێ و هەقدەستەکان لەکاتی خۆیدابه كرێكاران، باشتر كردنی باروودۆخی كار، مه‌حكووم كردنی ده‌ركردنی كرێكاران و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار، مه‌حكووم كردنی هه‌ڵسووكه‌وتی قه‌زایی له‌گه‌ڵ كرێكارانی ناڕازی به نابەرابەری، پێكهێنانی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كاتی و زاڵمانه، به‌هرمه‌ند بوون له مافی گشتیی نیشتەجی بوون، ئیمكاناتی فێركردن، پێداویستی ده‌رمانی و ڕێفاهی، به به‌رحه‌ق و وه‌دیهێنانیان به پێداویستیەکی خێرا و حاشاهه‌ڵنه‌گر ده‌زانین.”
لەگەڵ ئەوەدا تا دێت مانگرتنەکانی کریکاران بەرینتر دەبنەوە پشتیوان لیکردنیان فراوانتر دەبێت، هاوکات خاوەن کار و بەرپرسانی دەوڵەت، بەشیوەی ریکخراو بە بەرنامە هەوڵ دەدەن کۆتایی بە مانگرتنەکان بهینن، بۆ ئەم مەبەستە هەوڵی شەقکردنی ریزەکانی کرێکاران و ناکۆکی خستنە نێوان بەشەکان، هاوکات چاوسورکردنەوە و خستنە گەری رێکخراوە زەردە قورمیشکراوەکانیان، دەست پێکردووە، بەلام تا ئیستا نەیانتوانیووە ریزی کریکاران شەق بکەن و لەوەش زیاتر توانای بەرگری لە پەیوەست بوونی بەشەکانی تری کریکاران و راگرتنی پشتیوانیەکانیان نییە، کە بەردەوام هەڵدەکشێن. جێگای باسە کە کە” کۆمیتەی بەرگری لە کریکارانی مانگرتوو” پیکهاتووە…
ئەم شەپۆلە نوێیە لە هاتنە مەیدانی کریکارانی یەکێک لە هەستیارترین بەشەکانی کرێکاران، جیگای ئومیدێکی گەورەیەو پیویستی بە پشتیوانی بەشەکانی تری چینی کریکار لە ئیران و تەواوی چینی کریکاریی ناوچەکەو پشتیوانی ڕیکخرا و سەندیکا و نەقابە کریکارییەکانی دنیایە… ئەم مانگرتنە شکۆدارە بزوتنەوەی کریکاریی لە ئیران‌دا دەباتە پیشەوەو ئاستی هوشیاری و یەکگرتوویان زۆرتر دەکات و دەرس و ئەزمونەکانیشی دەخاتە سەر خەرمانەی دەرس و ئەزمونەکانی چینی کریکار لە ئیران و ناوچەکەدا…