کۆڕۆنا ڤایرۆس… دەرگای قوتابخانەکان دادەخات و دەرگای مزگەوتەکان دەکاتەوە…
کۆڕۆنا ڤایرۆس…
دەرگای قوتابخانەکان دادەخات و دەرگای مزگەوتەکان دەکاتەوە…
ئەم کۆرۆنا ڤایرۆسە نەعلەتییەی لەهەرێمی کوردستان هەیە، دژی خوێندن و پەروەردەو قوتابخانەکانە و دۆستی گیانی بەگیانی مزگەوتەکان و ئەهلی خوایە!!
دەسەڵاتی سیاسی هەرێم چ حەکیمە، لە کاتکێدا بە پاساوی پاراستنی هاوڵاتیان لە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆڕۆنا دەرگای قوتابخانەکان و پەیمانگاکان دادەخات و خوێندن رادەگریت، و دەیکات بە ئۆنلاین کە لایەنێکی زۆری گرنگەو چارەنووسی چەندین نەوەی لە قوتابیان و خویندکاران لەسەر بەندە، کەچی دەرگای مزاگەوتەکان دەکاتەوە کەهیچ کاریگەریی و گرنگیەکی بۆ کۆمەڵگە نییەو موسوڵمانان دەتوانن لە ماڵەکانی خۆشیاندا، نویژی خۆیان بکەن…
دەسەڵاتی سیاسی هەرێم لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی کۆڕۆنا، بەم بڕیارانەی نیشانی دەدات ئەم دەسەڵاتە خۆی ڤایرۆسیکی تایبەت و خۆرەی کۆمەڵگەیە، ئەگەر وانییە چ حکمەتێک لەوەدایە دەرگای قوتابخانەو پەیمانگاکان دابخەیت و دەرگای مزگەوتەکان بکەیتەوە. بەراستی ئەم بریاریارانە سەد بەربەر ئەو راستیە دەسەلمێنیتەوە، کە دەسەڵات دوژمنی خوێندن و پەروەردە و هوشیاربوونەوەی کۆمەڵگەیەو دەست بە باڵگرتووی دەسەڵاتی کۆنەپەرست و مزگەوت و کۆنەپەرستی ئیسلامی پارێزەری دەسەڵاتە …
لیژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا، ئەم حیکمەتە زانستیەمان پێ ناڵێت، کە چۆنە کۆرۆنا ڤایرۆس دەرەقەتی مزگەوت وموسوڵمان نایەت و هەرەشەو مەترسی بڵابوونەوەی نییە، بەڵام لە قوتابخانەو پەیمانگاکان هەرەشەی بڵاوبوونەوەی هەیە… هەروەها ئەو حیکمەتەشمان پێ ناڵیت ئەگەر دەرگای مزگەوتەکان دابخرێن چ زیانێک بە تاک و بە کۆمەڵگە دەکەوێت و ئەگەریش قوتابخانەو پەیمانگاکان بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستەکان بکرێنەوە، چ زیانێک بە خویندکاران و کۆمەڵگە دەگەیەنێت…