لاوژە جەواد: ‎بۆپێشەوە ئەو بڵاوكراوەیە كە هەوڵدەدات سیاسەت و ئاراستەی كۆمۆنیستی بباتە پێش و هیچ بەرژەوەندیەكی نییە جگە لە هەوڵدان بۆ بەدیهێنانی كۆمەڵگایەكی ئازادو یەكسان. ..

0
لاوژە جەواد: ‎بۆپێشەوە ئەو بڵاوكراوەیە كە هەوڵدەدات سیاسەت و ئاراستەی كۆمۆنیستی بباتە پێش و هیچ بەرژەوەندیەكی نییە جگە لە هەوڵدان بۆ بەدیهێنانی كۆمەڵگایەكی ئازادو یەكسان. ..
 
 
لەدەسپێکی ساڵی پێنجەمیدا، بەشێک لە هاوکارانی بۆپێشەوە، بۆچوونی خۆیان لەسەر ڕۆڵ و جێگاو ڕێگای بۆپێشەوە، دەخەنە ڕوو…
لاوژە جەواد: ‎بۆپێشەوە ئەو بڵاوكراوەیە كە هەوڵدەدات سیاسەت و ئاراستەی كۆمۆنیستی بباتە پێش و هیچ بەرژەوەندیەكی نییە جگە لە هەوڵدان بۆ بەدیهێنانی كۆمەڵگایەكی ئازادو یەكسان. ..
بۆئەوەی بڵاوكراوەی بۆپێشەوە هەڵبسەنگێنم پێم باشە باسێك لە بارودۆخی میدیا بكەم لە ئەمڕۆدا.
‎هەمیشە دەسەڵاتەكان بەشێوەیەکی سیستەماتیک هەوڵیانداوە، دامودەزگاكانی ڕاگەیاندنیش شانبەشانی سیستەمی پەروەردەو فێركردن بەكاربهێنن بەو ئاراستەیەی کە بەرژەوەندی خۆیان دەیخوازێت و لۆژیکی کۆمەڵگە بە شێوازێک لەقالب بدەن هەتا بڕیارە چەوتەکان عەقلانی و لە بەرژەوەندی گشتی نیشان بدەن، لە ڕێگای میدیاوە پاڵدەنێن سەرنج و تێگەیشتنی کۆمەڵگە لە ڕاستای سیاسەتی ئێستا و داهاتویان فۆرم دەدەن، تا ڕادەیەكی بەرچاویش تێیدا سەركەوتوبوون.
‎بەدوای هێنانە كایەی سیستەمی بە خەسخەسە كردن (سک هەڵگوشین) و بەڕێوەبردنی سیاسەتی لیبڕاڵیزمی نوێ دەزگاكانی ڕاگەیاندن بە بیندراو و بیستراو و نوسراو لە لایەن کۆمپانیا گەورەکانەوە قۆرخ کران، بەتایبەتی بیندراو كە دەبینین كەوتۆتە دەستی سەرمایەدارە زەبەلاحەكان و ئەو كەناڵ و لایەنانەی ئیمكانیان كەمترە كەوتونەتە ژێر دەست و پێوە.
‎لە كوردستان نمونەی زۆر بەرچاوی لەوجۆرە میدیایانەمان هەیە كە ڕۆژانە بە قازانجی سیاسەتی خۆیان و لەسەر حسابی داهاتی خەڵك چەواشەكاری لە كۆمەڵگە بڵاودەكەنەوە، بیریشمان نەچێت پۆپۆلیزمیش بەشی خۆی لەمناوە پچریوەو ڕۆڵی بەرچاو لە ئاستی جیهانی دەبینێت. لە هەمانكاتدا كۆمپانیا زەبەلاحەكان بەناوی سپۆنسۆڕەوە لە میدیای ئەمڕۆ لە بەرنامەكان سیاسەت و هەژمونی خۆیان بسەپێنن.
سەرهەڵدانی ئینتەرنێت و دیجیتاڵیزم و سۆشیال میدیا توانیویەتی تا ڕادەیەکی زۆر ئەو قۆرخکاریە میدیایە ڕوبەڕوی کێشە بکاتەوە و لاوازی بکات. بەلام هێشتا قورسایی و هەژمونی میدیای پرۆفشیۆناڵ و پڕ تەکنۆلۆجی و دەوڵەمەند لە ئاراستەکردن عەقڵی گشتی نکۆڵی ناکرێت.
‎ میدیای ئەلەكترۆنی و سۆشیال میدیا بژاردەیەکی ترە، هەرچەندە لەوانەیە لایەنی نێگەتیڤی هەبێت بەڵام دەكرێت بۆ لایەنی تر سودی لێببیندرێت.
‎بڵاوكراوەی بۆپێشەوە یەكێك لەو نمونە جوان و بەرجەستانەیە كە چەند ساڵێكە لەناو ئەم هەرا و هوریا میدیایە سەری دەرهێناوەو زۆر جەسورانە، بەبێ لەبەرچاوگرتنی قازانج و بەرژەوەندی ماددی هاتۆتە دەرەوەو بە ئاراستەیەكی تر، لە بەرژەوندی خەباتی چینایەتی، بەرژەوەندی خەڵكی كرێكارو زەحمەتكێش و نەداری كوردستاندا بە ئاراستەی پێشكەوتن و پێشكەوتنخوازی كۆمەڵگە وەستاوەتەوە بەرامبەر كۆنەپەرستی دینی و قەومی، بەرگریكاری سەرسەخت لە مافەكانی ژنان و منداڵان و چین و توێژە زوڵملێكراوەكان.
‎بۆپێشەوە ئەو بڵاوكراوەیە كە هەوڵدەدات سیاسەت و ئاراستەی كۆمۆنیستی بباتە پێش و هیچ بەرژەوەندیەكی نییە جگە لە هەوڵدان بۆ بەدیهێنانی كۆمەڵگایەكی ئازادو یەكسان.
‎یەكێك لە سیاسەت و كارەجوانەكانی ئەم بڵاوكراوە هەمەڕەنگی و هێنانە پێشەوەی كەسایەتی جۆراو جۆرە لە چوارچێوەی ئەو خاڵانەی كە باسمكرد، من بە ڕوونی ئەوە دەبینم کە بۆپێشەوە بایەخ دەدات بەوەی کە نوسین و گفتوگۆكانی لە چوارچێوەی چەند كەس و حیزب یان سێكتێك قەتیس نەکات، جا مەیدانی سیاسی، كۆمەڵایەتی، جەماوەری یان هونەرو ئەدەبی بێت. ئەمەش خاڵیکی پرشنگدار و هۆكارە بۆ كۆمەڵایەتی بوون و سەركەوتن.
‎جێگەی خۆیەتی لێرەوە دەستخۆشی ماندونەبون بنێرم بۆ سەرنوسەر و دەستەی نوسەران و هاوكارانی كە ماندونەناسانە و خۆبەخشانە شەوڕۆژ دەخەنە سەریەك بۆ بردنە پێشەوەی ئەم بڵاوكراوەیە.
Leave A Reply

Your email address will not be published.