جیهاد مەحەمەد/ نووسەر: ئێوەی بەڕێز و خەباتگێڕ لە ڕۆژنامەی بۆ پێشەوەدا شەو و ڕۆژ دەخەنە سەریەک لە پێناوی گۆڕانکاری و هۆشیاری و ئازادی و بڵاوکردنەوەی دەنگ و ڕەنگی کرێکاران و چینە هەژار و پەراوێزخراوەکان…
لەدەسپێکی ساڵی پێنجەمیدا، بەشێک لە هاوکارانی بۆپێشەوە، بۆچوونی خۆیان لەسەر ڕۆڵ و جێگاو ڕێگای بۆپێشەوە، دەخەنە ڕوو…
جیهاد مەحەمەد/ نووسەر: ئێوەی بەڕێز و خەباتگێڕ لە ڕۆژنامەی بۆ پێشەوەدا شەو و ڕۆژ دەخەنە سەریەک لە پێناوی گۆڕانکاری و هۆشیاری و ئازادی و بڵاوکردنەوەی دەنگ و ڕەنگی کرێکاران و چینە هەژار و پەراوێزخراوەکان…
هاوڕێیانی ئازیزم، سڵاوی خەباتی مەدەنیی و ڕۆژنامەوانیی و سۆسیالیستییتان لێبێت. ئەم سەردەم و ڕۆژگارەی ئەمڕۆ کە بەداخەوە دەنگ و ڕەنگی چەپخوازانە و یەکسانیخوازان و دادپەروەریخوازان تیایدا کز و پەراوێزخراوە، لە هەمانکاتدا دەنگ و ڕەنگی عەقڵێتە دواکەوتووەکان و شۆڤێنیستیی و کوشتن و خوێنڕشتن لە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئاسیاو وڵاتی خۆشمان کوردستان/عێراق هەتا بڵێی لە سایەیی حکوومەت و حوکمڕانەکانی وەکیل و پارێزەری بەرژەوەندی سیستەمی سەرمایەداری جیهانی بەرزە. ئێوەی بەڕێز و خەباتگێڕ لە ڕۆژنامەی بۆ پێشەوەدا شەو و ڕۆژ دەخەنە سەریەک لە پێناوی گۆڕانکاری و هۆشیاری و ئازادی و بڵاوکردنەوەی دەنگ و ڕەنگی کرێکاران و چینە هەژار و پەراوێزخراوەکان، لە پێناوی یەکسانی و سڕینەوەی کێشەی جێندەر، لە پێناوی مافی منداڵان و گەورەساڵان، ئەم هەوڵە بەردەوامەی ئێوە ئەبێت جێگەی هەموو کەسێکی حەقخواز و چەپخوازێک بێت. هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆپێشەوە دەخوازم. هیوادارم کاروانی بۆپێشەوە هەمێشە لە پێشەوە بێت.